مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مەرجی چوونە ژوورەوە
Sunday, 12/02/2012, 12:00
ئەمڕۆ کاتژمێر... ١٠:٣٠ خولەکی سەر لە بەیانی بە ئیشێک و بۆ لای مامۆستا مەلا بەختیار سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم کرد لە سلێمانی.. ئەو دیمەنەی کە سەرنجی راکێشام ئافرەتێکی هەژار بوو، کە زوو زوو بە حەرەسەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی ئەوت خێرتان ئەگات بمکەنە ژوورەوە! وەلێ حەرەسەکان گوێیان بە داخوازی ئەو ئافرەتە هەژار و بە ساڵاچوە نەدا.
دیار بوو ئافرەتەکە ماوایەکی زۆر بوو ئەو داواکاریەی هەبوو، بەڵام بۆیان جێ بە جێ نەکرد! نەک جێ بە جێکردن.بەڵکو پرسگەکەشیان پێ رەوا نەدەبینی لێی بوەستێت! ئافرەتە هەژارەکە چیتر توانای پاڕانەوە و لاڵانەوەی نەما.. ئەمجارە بە تانە و هەندێ جاریش بە توڕەییەوە دەیگوت: خۆ ئەگەر کچێکی ناسک بوومایە ئێستا هەر بە مەمک گرتن منتان ئەبرد بۆ لای بەرپرسەکان! دەی وەرن مەمکم بگرن! ئەزانم حەزیشتان لێیە! بۆ نایەن؟! هەی بێ ویژدانینە!
ئەم دیمەنە زۆر شتی لێ ئەخوێندرێتەوە! دەیان پرسیار دروست ئەکات! ئایا ئەو ئافرەتە بە تەمەنە زانیویەتی بەرپرسەکانی مەکتەب سیاسی یەکێتی دەرگایان بۆ گەنج واڵایە و بۆ ئافرەتی بە تەمەن داخراو؟! لەگەڵ زۆر شتی تر ،کە دەبێت قسەی لەسەر بکرێت و لێرەوە لە کاری رۆژانەی مەکتەبی سیاسیی ئەم حیزبە دەسەڵاتدارە بڕوانیین و زۆر شتی تریش......
ئەوەی زیاتر جێگای سەرنج بوو. باوەڕ بکەن چەن کچێکی جوان ئەهاتن و لە پرسگە هەویەشیان لێ نەدەسەندن، بەڵكو کچەکان ئەیانوت ئەها تا ئەم ژوورەی ئێرە ئەڕۆین! ئیتر نازانم ئەو ژوورە چی بوو؟ کێی لێ بوو!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست