کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا به‌ختیارو پۆلپۆت ،کۆسره‌ت و چاوچیسکۆ ، بۆچی واتان له‌ ی.ن.ک.و سلێمانی کرد

Wednesday, 11/09/2013, 12:00



ئاخ بۆسلێمانی،ئاخ بۆ یه‌کێتیی. ڕووی ڕۆژگار ڕه‌ش بێت .
فرمێسکێک بۆ هه‌موو شه‌هیدان و خێزانی ئه‌نفالکراوانی کوردستان و مام جه‌لال.فرمێسکێک بۆ ساڵانی 1976 که‌ هه‌موو گه‌نجان و ڕۆشنبیران و ناودارنی شاری سلێمانی چه‌خماخه‌ی کوردایه‌تیان هه‌ڵگیرساند‌. فرمێسکێک بۆ قوتابیانی زانکۆی شاری سلێمانی که‌ له‌سه‌دا هه‌شتای‌ ئه‌م زانکۆیه‌ ببوونه‌ پایه و‌ پێگه‌ی ی.ن.ک و کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌و کاته‌دا.فرمێسکێک بۆ شه‌هید ئارام و بۆ هه‌موو په‌ڕتوک و نوسراوه‌کانی مارکس و لینین و ما‌و، که‌ ببوونه‌‌ پڕۆگرامێکی ژیانی سیاسی ی.ن.ک وه‌ ببووه ئه‌و نه‌خۆشیه‌ که‌ هه‌موو‌ندامێکی ئه‌م حیزبه و شۆڕشگێران‌ ده‌بوایه‌ ئه‌م په‌ڕتوکانه‌یان‌ بخوێندبایه‌وه‌‌، له‌سه‌ر ئه‌م تیۆرانه تێکۆشانه‌کانیان بکردایه‌. فرمێسکێک بۆ ئه‌و کتێبخانه‌ ناودارانه کۆمۆنیستانه‌ی که‌ له‌ شاری سلێمانی ناوی تایبه‌تیان هه‌بوو ، له‌ناوجامخانه‌ی ئه‌م کتێبخانانه‌ که‌ داپۆشرابوو به‌ په‌ڕتوکه‌کانی لینین و مارکس و ماو وه‌ هه‌مووی چوارده‌وره‌کانی خۆیانیان‌ به‌ سور هه‌ڵده‌گه‌ڕاو چاوه‌ڕێی‌ ڕۆشنبیره‌کانی ده‌کرد بیان خوێننه‌وه‌ و‌ ببونه‌ سه‌نته‌ری کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌ندامانی ی.ن. ک و که‌سایه‌تیه‌ پێشکه‌توخوازه‌کان‌. فرمێسکێک‌، وه‌ فرمێسکێک بۆ مام جه‌لال که له‌‌ کۆتاییدا پێگه‌ی له‌ به‌غداد دامه‌زراندو بووه‌ هۆی دووربونه‌ی له‌ پارته‌که‌ی،ئه‌م 2 ملۆزمه‌ مه‌لا‌به‌ختیاروکۆسره‌ت ڕه‌سول و نه‌خوێنده‌واره‌کانی تری چوارده‌و‌ریان که‌وتنه‌ خواردنی ئه‌م پارته‌ سۆسیال ئێنته‌رناسیۆناله،که‌ ئێستا ی.ن.ک-یان کردۆته‌‌ قوتابخانه‌ی فێرگه‌ری دروستکردنی کوتله‌ و کوتله‌ کاری،هه‌ر منداڵێک له‌ ته‌مه‌نی 6 ساڵیدا،که‌ ته‌ماشای باوکی ده‌کات وده‌ڵێ بابه‌ ئێمه‌ سه‌ر به‌ کام به‌رپرسین؟ باوکی له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێ کوڕم له‌ بیرت چووه‌! ئێمه‌ سه‌ر به‌ کوتله‌ی مه‌لا به‌ختیارین،یاخود سه‌ر به‌کوتله‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سولین هتد. فرمێسکێک بۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ له‌ گۆڕه‌که‌شیدا و‌ێنه‌ی ئه‌م پارته‌ی به‌م شێوه‌یه‌ به‌ خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات، که‌ به‌ده‌سه‌ت مه‌لا به‌ختیارو کۆسره‌ته‌وه‌‌ ده‌ناڵینێ. هه‌زار جار فرمێسکێک بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی که‌ هه‌موو که‌فوکه‌ڵه‌کانی خه‌باتی کوردایه‌تی له‌م شاره‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ ،‌ هه‌موو هیوایان به‌ ی.ن.ک .بوو،نه‌ک به‌ زه‌رد سورو شین، به‌ڵام مه‌لا به‌ختیارپۆڵپۆت و کۆسره‌ت چاوچیسکۆ وه‌کو پۆڵپۆتێکی و چاوچێسکۆیه‌کی بچکۆله که‌وتنه‌ گیانی پارته‌که‌ی مام جه‌لال و وه‌کو ئاوه‌که‌ی ئه‌ڵوه‌ند وشکیان پێهێنا‌ ‌ . فرمێسکێک بۆ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که‌ مه‌لا به‌ختیار زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی ی.ن.ک ‌ده‌رکرد و گۆڕینی به‌وکه‌سایه‌تیانه‌ی که‌ سه‌ر به‌ مه‌لا به‌ختیارن ، به‌ بئ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ بکات،‌ ده‌رونیه‌ن نه‌خۆشن ؟ نه‌گونجاون ؟ له‌به‌ر خاتری پایه‌و پاره‌ که‌وتونه‌ته‌ دوای مه‌لا به‌ختیارو پۆستی نوێنه‌رایه‌تی پێداون ،کۆنه‌کانی سه‌ربه‌ نه‌گوم کرد و یه‌کێتیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی هه‌ڵوه‌شانده‌‌وه‌.
ئاخ، هه‌زار جار ئاخ و فرمێسکێک بۆ شه‌قامی مه‌وله‌وی و سالم و کاوه‌ و توی مه‌لیک هتد، که‌ هه‌ر یه‌کێک له‌م شه‌قامانه‌ بیره‌وه‌ریه‌کی به‌ پێزو ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه ده‌رباره‌ی ی.ن.ک ، و تێکۆشه‌ران و گه‌نجانی ئه‌م شاره‌ و خێزانه‌ ناوداره‌کانی ئه‌م شاره‌، که‌ ئێستا ناویان وون بوو له‌ ناو که‌شتی کوتله‌ و کوتله‌ کاری و ناوچه‌گه‌ریه‌تی وگه‌نده‌ڵیدا،ئه‌م شه‌قامانه‌ ئه‌گه‌ر بیان توانیایه‌ ئاخافتن بکه‌ن، هاواریان ده‌کرد، وه‌ به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌یان گوت به‌سه‌ مه‌لا به‌ختیار و کۆسره‌ت، به‌س خۆتان و و چوارده و‌ره‌کانتان، وازمان لێبهێنن و به‌س درۆ ده‌له‌سه‌ بکه‌ن بۆ دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ حه‌یاته‌.فرمێسکێک بۆ ئه‌م ته‌لاره‌ کۆنه‌‌ی ماڵی موحافیزی شاری سلێمانی که‌ هه‌ر له‌ ساڵانی شه‌سته‌کانه‌وه‌ دروست‌ کرابوو بۆ موحافیزه‌کانی ئه‌م شاره‌، وه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌ک موحافیزه‌کان تیادا نیشته‌جێ ببون، ئه‌م ته‌لاره‌ ببوه‌ هێمای دانیشتوانی شاره‌که‌، به‌ڵام ئاخ له‌ بێده‌سه‌ڵاتی،که‌ ئێستا کۆسره‌ت داگیری کردووه‌ بۆ کوڕه‌که‌ی وه‌ له‌ناو ئه‌م ته‌لاره‌دا خانویه‌کی تری د‌روست کردووه‌ و‌ تاپۆی کردووه‌،وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ کۆسره‌ت ئاژدادیشی هه‌ر خه‌ڵکی شاری سلێمانی ببوبێت ،ئاخر بۆچی ،کوا مۆڕاڵ و قیه‌م مرۆڤایه‌تی؟ فرمێسکێک بۆ بێ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیی که‌ کۆسره‌ت کوڕێکی به‌ زه‌بر کرده‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی،وه‌ ئێستا کوڕه‌که‌ی تری ده‌کاته‌ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان ،که‌ هیچیان له‌م کوڕانه‌ی نازانن چی هه‌یه‌ له‌م کوردستانه‌، ته‌نها یه‌ک زانیاری نه‌بێت، که‌ کوردستان دابه‌ش کراوه‌ به‌ سه‌ر 4 وڵاتدا،وه‌ یه‌کێتیی له‌ ساڵی 1976 دا دامه‌زراوه‌،وه‌کو خۆیان له‌ کاتی سه‌رخۆشیدا له‌ هۆتێل دیڤان ده‌یان گوت تاکو ئێستا هیچ جۆر په‌ڕتوکێکیان نه‌خوێندۆته‌وه‌ ،وه‌لی تاکو ئێستاش یاری ده‌که‌ن به‌ ئیکس بۆکس و پله‌ی سته‌یشنه‌وه‌. فرمێسکێک بۆ ئه‌ درۆیانه‌ی که‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ستیان پێکرووه وه‌کو مانشێتێک له‌ میدیاکانیاندا:
وه‌ک کۆسره‌ت ده‌ڵێ به‌سه‌رخستنی 102‌‌ دڵی سه‌رۆک تاڵه‌بانی خۆش بکه‌ن، ئه‌م جاره‌ سه و‌زه‌کان قسه‌ی خۆیان ده‌که‌ن(نازانم قسه‌ی چی ده‌که‌ن‌،وه‌ کۆسره‌ت باسی چی ده‌کات) پردنه‌وه‌ی یه‌کێتیی گرنگه‌(توخوا ئه‌مه‌ قسه‌یه‌،جێگری ئه‌م حیزبه‌ کوردیه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌بێت قسه‌ی وابکات؟ شه‌ر‌م ناکه‌ی له‌ خۆت)،هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێگه‌رد(کۆسره‌ت خۆت کوڕه‌که‌ت هێناوه‌، وه‌ به‌ زه‌بری پاره‌و‌ هێز دیکه‌یته‌ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان،که‌ هیچ شه‌هاده‌یه‌کی نیه،وه‌ هه‌زاران که‌سی لێهاتوی تر‌ که‌ چاوه‌ڕێی ئه‌م پۆسته‌ ده‌که‌ن و ده‌توانن خزمه‌تی کوردو کورستان بکه‌ن، به‌ڵام ناتوانن بێنه‌ پێشه‌وه‌،چونکه‌ پشتگیریان نیه‌‌، ئیتر باسی چی ده‌که‌یت)
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێ لیستی یه‌کێتیی لیستی سه‌رجه‌م چین و توێژ‌ه‌کانه،102 کۆتایی به‌ که‌مو کوڕیه‌کان دێنی(خۆت مه‌لا به‌ختیار که‌موکوڕیه‌کان زیاد ده‌که‌یت،کوتله‌که‌ت به‌هێز ده‌که‌یت ڕۆژ به‌ڕۆژ)ده‌ڵی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان کۆ ده‌بێته‌وه‌(ئه‌ی له‌ پێش 2 مانگدا بۆ کۆنه‌بویته‌وه‌؟)له‌ چاودێردا ده‌ڵێ وازمان له‌گیرفان هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌(به‌ڵێ گیرفا پڕبوو ،گه‌نده‌ڵ خواردنی)
‌‌ عومه‌ر فه‌تاح دڵێ پڕۆژه‌کانی یه‌کێتیی بۆ هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌نجامی خه‌باتی ڕابردووه‌،زۆر کات یه‌کێتیی وازی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی هێناوه‌(له‌به‌ر خاتری کێ،وه‌ که‌ی وازی لێهێناوه‌؟)
حاکم قادر ده‌ڵێ یه‌کێتیی له‌ هه‌ر شونێێک باڵ ده‌ست بووبێت،ئارامی ودیمۆکراسی زیاتر بووه‌، (به‌ڵێ کاکه‌ تۆ گه‌نده‌ڵ پشتی شکاندی وه‌ پشتی سلێمانیت شکاند، کاک نه‌وشیروان موسته‌فا له‌ کاتی خۆیدا پێی نه‌گوتی چی ماوه‌ نه‌یکه‌یت به‌ ناوی خۆته‌وه‌،؟ بیر دێ،یاخود بیرت بخه‌مه‌وه‌؟)
مه‌حمود سه‌نگاوی دڵێ سه‌ربه‌رزین که‌ پارێزه‌ری مافه‌کانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان بووین وده‌بین(به‌ڵێ ،کاکه‌ مه‌حمود له‌ کوێ،کوا؟ ئاگات له‌ چی هه‌یه‌ برام)جنێوه‌کانی خۆت بده،باشتره‌.
مه‌لا به‌ختیار ، کۆسره‌ت و هه‌ندێ له‌ چوارده‌وره‌کانتان، مۆم و چرای ڕوناکی و‌ ئاسوده‌ی ژیانێکی ‌ دڵنیاییه‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستانتان کوژانده‌وه‌، به‌ڵی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای پارتی دیمۆکراتی کوردستان به‌که‌ین، هه‌تا سه‌د ساڵی تریش هه‌یکه‌ل و هه‌ره‌می ئه‌م پارته‌ پارێزراوه،وه‌کو سیسته‌م.ده‌بێت سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتیی زۆر باش بیان زانیایه‌ که‌ زامنی نیشتیمانی و به‌هێزکردنی کۆمه‌ڵگاکانیان و شه‌قامیان به‌ستراو به‌ خۆیانه‌وه،ئه‌ویش به‌ ڕوکه‌شیو ، دڵپاکی ودوور له‌ کوتله‌ ،کوتله‌ کاری و دوور له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ده‌بێت، که‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ نابینرێ له‌ناو مه‌لا به‌ختیاروکوسره‌ت و هه‌ندێ له‌ چوارده‌وره‌کانیدا‌‌‌‌ وه‌ ئه‌م ڕاستیه‌ نکۆڵی لێناکرێ،بۆته‌ ڕق و کینه‌و بوغز و له‌ یه‌کێتیی دوورکه‌وتنه‌وه ی شه‌قام لێیان‌. مه‌لابه‌ختیارو کۆسره‌ت که‌ سه‌رچاوه‌ی تیکدانی یه‌کێتین وه‌ سه‌رچاوه‌ی دروست کردنی ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تین و تێکدانی شاری سلێمانین ، ئه‌و شاره‌ که‌ هه‌رده‌م وه‌ک ئۆقیانوسێکی بێبن وابووه و که‌ به‌ هه‌زاران ڕۆژ که‌فوکۆڵیان چێشتوه، جه‌رگی هه‌زران دایک و باوکیان سوتانوه‌ و جه‌رگه‌کانیان له‌ناوبراوه‌ له‌ لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ ‌‌‌‌‌ ، هه‌ر له‌م شاره‌وه‌‌ مێژوویی کوردایه‌تی و خه‌بات و تێکۆشان و دایه‌نه‌مۆی وه‌رچه‌رخانێکی نوێبوو که‌ له‌ سه‌ده‌ی بیستدا ده‌ستی پێکرد ،وه‌ هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌ ئه‌رشیڤی ئازایه‌تی و دڕایه‌تی ئه‌م شاره‌ له‌ هه‌موو کتێبخانه‌کانی ولاتانی جیهانیشدا بوونیان هه‌یه‌.ئه‌و داره‌ سه‌وزانه‌ی که‌ یه‌کێتیی چاندبووی، هه‌مو وشکبوو ، گه‌ڵاکانیان وه‌کو وه‌زری پایز هه‌ڵوه‌ریه‌ سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌‌ بێکه‌سه‌ وه‌ په‌رش بڵاو بۆوه‌، ڕه‌شه‌بای دراوسێکانیشمان خۆی کرده‌ ناو درزه‌کانی ئه‌م گه‌ڵایانه‌وه‌ له‌گه‌ل خۆیدا لولیداون بردونی،که‌ جارێکی تر گه‌ڕانه‌وه‌یان مه‌حاله‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە