دەربەندیخانیەکان بۆپشگیری کردنی لە داواکاریەکانی ئەنجومەنی سەرای ئازادی کیشەکانی خۆیان لەبیردەکەن
Friday, 17/02/2012, 12:00
بۆئەوەی چیتر(كه ى ئین ئین) بی حورمەتی بە شارەکانی تر نه كات
پانۆرامای خۆپێشاندانەکانی شاری دەربەندیخان لەماوەی 57 ڕۆژدا
لەدوای روداوەکانی رۆژی ١٧ ی فیبرایەر لەبەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی کە بەھۆیەوە کوژراو بیرینداری لێکەوەتەوە و نارەزایەکان زۆبەی شوینەکانی سنوری پاریزگای سلیمانیان گرتەوەو گەنجانی دەربەندیخان بۆنارەزای دەربرین بەرامبەر بە بەکار ھینانی توندو تیژی لەلایەن ھیزەکانی ناخۆوە بۆپشتگیریکردن لە خۆپیشاندەرانی سەرای ئازادی سلێمانی لەماوەی یەک مانگی رابردودا چەندین جار رژانەسەرشەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.
رۆژی ١٩ی فیبرایەر لەکات ژمیر ٢:٣٠ ی خولەکی دوای نیوەڕۆ زیاتر لە ٣٠٠ گەنجی شاری دەربەندیخان لەسەنتەری شارەکە خۆپیشاندانێکی خۆرسکیان رێکخست و بەدروشمی ئازادی ئازادی بۆماوەی ٢ کاتژمیر دریژەیان بەخۆپیشاندانەکیاندا و لەکات ژمیر ٩ ی شەو سەرلەنوی نزیکەی ١٥٠ گەنج کۆبونەوە و پێکەوە داوای چونە دەروەی بارەگای حیزبەکایان دەکرد بۆدەروەی شارو پاشان بەرەو ناوچەی دەربەندیخانی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆیشتن و بەرلەوەی بگەنە نزیک بارەگای پارتی لەسەر شەقامی ٣٠ م لەلایەن پۆلیسی دەربەندیخانەوە رێگری کران و دوای گفتوگۆکردن لەگەل پۆلیسدا کەبۆئەوەی خۆپیشاندانەکانیان بەردەوام بیت بەمەرجی ئەوەی نزیک نەبنەوە لەبارەگای پارتی رێڕەوی خۆپیشاندانەکە بەرو ناوبازار گۆردراو دوای ١ کات ژمیر بەردەوام بون خۆپیشاندانەکە بەھیمنی کۆتای ھات .
رۆی ٢٠ فێبرایەر بۆدریژەدان بەنارەزایەتیەکانیان جاریکی تر گەنجانی شاری دەرەبندیخان لەسەنتەری شارەکە کۆبونەوە بەدروشمی(ئیری ساحەی تەحیرە خۆ میسرتان لەبیرە) درێژەیان بۆخۆپیشان دانەکانیان داو لەلایەن ھیزەئەمنیەکانەوە چاودێری دەکران و ھیچ روبەروبونەوەیک روی نەدا .
رۆژی ٢١ فیبرایەر لەناوەراستی بازاری شارەکەدا لەکات ژمیر ٣:٣٠ ی ئیوارە خۆپێشاندانێکی خۆرسکانە بەریوەچوو کە داوای ئازادی و چەسپاندنی داپەروەری کۆمەڵایەیتی و سیاسیان دەکرد و لەکات ژمیر ٤:٣٥ خولەک ١٠ گەنجی شاری کەلار کە بەپێی لەشاری کەلارەوە بەرێکەوتبون گەیشتە ناوشاری دەربەندیخان و لەلایەن گەنجانی خۆپشاندەروە بەفۆتافی ئازادی و ئیرە ساحەی تەحیرە خۆمیسرتان لەبیرە درێژەیان بەخۆپیشاندانەکەیانداو سەرەرای زۆربونی ژمارەی ھێزەکانی ناوخۆ لەشارەکەدا بەبی رودانی ھیچ کیشەیەک لەنێ,ان ھێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەرانەدا خۆپیشاندانەکە لەکات ژمیر ٥:٣٠ کۆتای ھات .
ھەروەھا خۆپیشاندانی گەنجانی شاری دەربەندیخان لەرۆژانی ٢٢ و ٢٥ و ٢٦ و ٢٧ بەردەوامی ھەبو بەبی ھیچ کێشەیەک لەگەل ھێزە ئەمینەکاندا .
ئەوکاتەی ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی بریاری دا کەلەرۆژی ٥ ی ئادار مانگرتنی سەرتاسەری لەکوردستان رابگەیەنیت , بۆپشتگیری کردن لە داواکاریەکانی ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی شاری سلێمانی سەرلەنوی لەڕۆژی ٥ ی ئادار لەیادی راپەرینی ٢٠ ساڵەی خەڵکی کوردستان , گەنجانی شاری دەربەندیخان لەکات ژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵەت و رێکخراویان ئەنجامدا لە نزیک پارکی ناو بارزاری لەتەنیشت بارەگای حیزبی شیوعی کوردستان و لەسەرداوای زۆرینەی ئامادەبوانی ئەو خۆپیشاندانەوە ئەو پارەگەیان ناونا " مەیدانی ھەولویست " لەورۆژەدا لەلایەن نەوزاد سابیر یەیکَک لەرێکخەرانی ئەو خۆپیشاندانە داواکاریەکانی ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی خوێنرایەوە کە ژمارە ٢٦ داواکاری بوو , لەخۆپیشاندانەکەدا سەرەڕایی بەرزکردنەوەی چەندین دروشمی جیاواز لەلایەن گەنجانی خۆپیشاندەرەوە پشتگیری تەواوی خاڵکانی ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی کراو لەبەشێکی خۆپیشاندانەکەدا بەکۆمەڵ نوێژی عەسەر کراو پاشان مایک ئازاد کرا بۆدەربرینی بیروبۆچونەکان لەسەر داواکاریەکان و گۆرانگاریەکانی کوردستان و خۆپیشاندانی ئەورۆژە بە چەندین وتارو خویندنەوەی شیعرو پارچە بەخشان و بەخشیی گوڵ بەھێزە ئەمنیەکان بەبی دروستبونی ھیچ کیشەیەک و روبەروبونەوەیەک لەگەل ھێزە ئەمنیەکاندا سەرکەوتوانە کۆتای ھات و بریاردرا کە بۆماوەی ٢ رۆژ وەک پشتگیری کردنێک بۆ مانگرتنی ئەنجومەنی سەرای ئازادی و خوپیشاندەرانی شاری سلێمانی مانگر تن لەشاری دەربەندیخان ڕابگەینرێت و رۆژی ٦ ی ئادار بەھەمان شێوەی خۆپیشاندان بەردەوامبوو .
لەیادی ٢٣ کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجەی شەھیدا لەمەیدانی ھەڵوێست لەشاری دەربەندیخان لەلایەن لاوان و خوێندکارانی ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزیسێون و بەئامادەبونی چەندئەندام پەرلەمانێکی کوردستان لەسەر فراکسێونی گۆران و یەکگرتوی ئیسلامی لەکات ژمێر ٢:٣٠ ی خولەک کۆبونەوەیکی جەماوری بەریوە چوو کە جاریچکی تر پشتگیریان لەداخوازیەکانی خۆپیشاندەرانی سەرای ئازادی کردەو بەخویندەوەی چەند وتاریک بەبی دروستبونی ھیچ کیشەیەکی لەگەڵ ھێزە ئەمنیە کاندا خۆپیشاندانەکان کۆتای ھات .
رۆژی ٢ی ٤ ی ٢٠١١ بۆپشتگیری کردنی سەرجەم داوکاریەکانی خەلکی کوردستان لەینێو سەنەتری شارەکەدا جارێکی گەنجانی دەربەندیخان و چین و تۆێژە جیاوازەکانی ئەوشارە کۆبونەوەیەکی جەماوەریان ساوکرد و لەبەرزکردنەوەی دروشم و ھۆتافەکانیاندا جەختیان لە جێبەجیکردنی ئەوداواکاریانەکردوەوە کە پیشتر ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی لە ٢٦ خاڵدا ئاراستەی دەسەڵاتی کردبوو
رۆژی ١٢ ی ٤ ی ٢٠١١ لەمەیدانی ھەڵوێست بۆپشتگیری کردن لەنەخشە ڕێگای ئەنجومەنی کاتی ئازادی بەشێک لەگەنجانی ئەوشارە کۆبونەوەیەکی جەماوەریان سازکردو چەندین وتارو ھۆنراوە بۆپشتگیری کردن خوێندرانەوە و کۆبونەوەکان تائیستا لەماوەی ١٣ جار خۆپیشانداندا لە رۆژی ١٩ ی ئاداری مانگی رابردوە تائیستا بەبێ کیشە بەکۆتا ھاتون و ھیچ ڕوبەرو بونەوەیەک لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکاندا ڕویان نەداوە ؟ چونکە خەڵکی خۆپیشاندەری ئەو شارە خاوەنی زۆرترین ئەزمونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربرێن و ئەزمونی تاڵیان لەگەل ھێزەکاندا ھەیە بەتایبەتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٣ کە لەلایەن گروپی (ئازاد) ە وە رێکخرابوو کە ھەرئەوکات داوی بنبڕکردنی گەندەڵی و گۆڕینی شێوازی حکومکردنیان لەکوردستاندا دەکردو داوای تەسلیمکردنەوەی موڵکی گشتیان دەکرد کە دواتر لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە پەلاماردران و چەندین کەس دەستگیرکران کەیەێک لەو کەسانە (بەندە) بوو کە تاکاتژمێر ١١ ی شەوی رۆژی (١٦ ی ٧ ی ٢٠٠٣) لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاورێکانماندا ئازاد کراین و یەێکێک لە گەنجە خۆپیشاندەرەکان بەناوی (گۆران عەلی فەرەج) کەوتە بەرلێدانی قورسی ھێزەئەمنیەکان و لەئاکاندا دەستی (چەپی) لەچەند جێگایەکەوە شکا .
ھەروەھا خۆپیشاندانەکانی رۆژی (٧ ی ٨ ی ٢٠٠٦) جگەلەوەی زیارت لە ٢ ھەزار گەنجی ئەوشارە بەشداریان تێداکرد و داوای دادگای کردنی گەندەڵکارانینان دەکرد, لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی گەرمیان و ئاسایشی دەربەندیخان و چەند گروپێکی بچوکی پۆلیسەکانی مەیدان و ناوچەی شارەزور روبەروبونەوەیکی توند لەنێ,ان خۆپیشاندەران و ھێزەئەمنیەکاندا رویان داو چەندێ، کەس بەگوللەی ھێزەکان برینداربون زیاتر لە ٣٠ گەنجیش دەستگیرکران و دواتر بۆماوەی ١٨ رۆژ لەزیندانی کانی گۆمە مانەوەو لەکاتی ئازاد کردنیاندا خەڵکی دەربندیخان پێشوازیی یەکی بێوینەیان لەو دەستگیرکراوەنە کردو دوارت چەندین سکاڵا لەدژی کاربەدەستەئەمینەکانی ئەوشارە تۆمارکران و تائیستاش ئەو دۆسیێ یە بەکراوەیی ماوەتەوەو کەیش دەستکیرنەکراوە لە کاربەدەستەئەمینەکان , یەێکێک لەپیشەنگانی خۆپیشاندەرەکانی گەنجانی دەربەندیخان لەسالی ٢٠٠٦ ھارێم (سۆران ساڵح) بو کەبەداخێکی زۆرەوە بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لەبەرواری (٣١ ی ٧ ی ٢٠٠٩) ماڵ ئاوی لەژیان کرد.
ئەوەی شایەنی باسە سەرەڕایی بونی چەندین کیشەی ئیدرای و خزمەتگوزاری لەشاری دەربەندیخاندا لەتەواوی خۆپیشاندانەکانی لەماوەی نێوان ١٧ ی شوبات تائەمرۆمان , گەنجان و جەماوەری ئەو شارە ھیچ داواکاریەکی ناوخۆییان بۆلایەنە بەرپرسەکان بەرزنەکردو وەتەوەو پشتگیری کردنی داخوازیەکانی خۆپیشاندەرانی سەرای ئازادیان بەپیویست زانیوە تا ئەوەی خۆپیشاندانەکانیان لە پێشکەشکردنی داواکاریە لۆکاڵیەکاندا بچوک بکەنەوە ؟ چونکە ھەمو ئەوکەسانەی کە بەشدارببون لەخۆپیشاندانەکاندا بەرژەوەندی گشتیان پیش ھەربەرژەوەندیی یەکی تر بەلاوە گرنگتربوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست