پێویسته پارتیی ناوی خۆی له حیزبێکی سیاسییه‌وه بگۆڕێ بۆ حیزبێکی سێکسی
Sunday, 23/01/2011, 12:00
پارتی سێکسی دێموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی ساڵانێکی زۆره ده‌یه وێ به هه‌ر نرخێ بێ ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیانیش بکاته ناوچه‌ی شه‌ریفی شام و که‌ڵ به موێ وه به‌ند بکاو وه‌ک ناوچه‌ی به کۆیله کراوی هه‌ولێر و دهۆکی هه‌میشه کۆیله‌و داماو و دوای ساڵی 2003 ش، به هه‌مان ئه‌ندازه بۆ که‌رکوک و موسڵ و ناوچه‌کانی تر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌نده‌ها سیاسه‌ت و تاکتیکی گرتۆته به‌ر و هه‌موو ڕێگاکانی تاقی کردوونه‌ته‌وه تاوه‌کو ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ش بکاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه و به ئازادی تر بتوانێ هه‌رچی ئه‌وه‌ی ماویشه که بیدزێ بیدزێ. شه‌ڕی براکوژی، 31 ئاب، هێنانی تورک و ئێران و، ئه‌گه‌ر بۆی کرابا هی مه‌غۆلستانیشی ده‌هێنا تا هه‌موو سێبه‌ره‌کان بکاته سێبه‌ری خۆی، ئه‌وانه هیچی نه‌ما نه‌یکا، به‌ڵام هێشتا دڵی ئاوی نه‌خواردۆته‌وه.
مه‌سعود و به‌چکه جه‌لاده بارزانی یه‌کان و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه نێچیر و مه‌سرووری تیرۆریستی به ئاشکرا، مه‌حاڵه له دزی کردنی پوڵ و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت تێر بن. هه‌موو ڕێگاکان دادی یان نه‌داو وا هێدی هێدی وه‌ک تونس له سلێمانی و گه‌رمیان بۆ هه‌ولێر و دواتریش بۆ جێگاکانی تریش ڕقی پیرۆزی ده‌چێنێ و هاکا سه‌ری ڕه‌شی سه‌ری سوور ته‌خت و تاماری تێکچوو. ئه‌وه چه‌ند بۆ ئێمه دوور بێ ئه‌و ڕاستی یه بۆ مه‌سعود و دز و تیرۆریست و جه‌لادده‌کانی تر دوو ئه‌وه‌نده و سێ ئه‌وه‌نده و چه‌ند ئه‌وه‌نده نیزیکتره، چوونکه ئه‌وان چه‌ندین به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌یزانین خۆیان باشتر ده‌زانن که چی یان کردووه، چ قووڕێکی یان بۆ خۆیان گرتۆته‌وه. چۆن ئه‌و میلله‌ته‌یان دۆشیوه، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک چه‌ندین خیانه‌تی گه‌وره‌یان کردووه. به تایبه‌تیش له دوای شۆڕشه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی تونس، ئیدی ئۆقره له گیانی هه‌رچی دیکتاتۆره بڕاوه‌و، بێگوومان مه‌سعودیش خۆی به به‌شێکی عێراقی عه‌ره‌بی ده‌زانێ و ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خۆشی پێ بزانێ ئه‌وا ده‌بێ چاره‌نووسی ئه‌وانیشی بۆ بێ. وه هه‌روه‌ها خودا هه‌ڵناگرێ که‌لتووری خوێنڕێژی و دیکتاتۆری سه‌ددام و هه‌موو عه‌ره‌به‌کانی تریشی هه‌ڵگرتووه. یاخود باشتره که قسه‌یه‌کی که‌رپیاوه‌که‌یان بهێنمه‌وه که به حیساب ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیشیان بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌و کۆنگره‌ی دوایی یه‌ی نه خۆی و نه کچه‌که‌ی ده‌رنه‌چوون و حیسابی پولێکیشیان بۆ نه‌کرا، که‌چی ئه‌و پیاوه ده‌به‌نگه مه‌سینه هه‌ڵگره نه بای دێ و نه باران لای. ئه‌و که‌رپیاوه گووتی له دیانان که هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ی له پێغه‌مبه‌ری موسڵماناندا هه‌بوون له مه‌سعودیش داهه‌یه.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێدا له سه‌ره‌وه که مه‌سعود و دزو گه‌نده‌ڵه‌کانی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌یان هه‌موو ڕێگاکانیان تاقی کرده‌وه. تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که ئێستا شه‌ڕی براکووژی نه‌ماوه‌و هێنانی سه‌ربازی تورک و ئێرانیش به ته‌واوی حه‌یای ده‌چێ بۆیه ئیتر ناتوانێ ئه‌وه بکا. وه هه‌رچه‌نده که هه‌زار حه‌یفیان بۆ له سێداره‌دانی سه‌ددام خوارد که‌چی هه‌ر له سێداره‌ش درا و ئیدی سه‌ربازی ئه‌ویش نه‌ماوه. ئێستا له دوای کۆنگره‌ی تازه‌ی پارتی نازانن چ سیاسه‌تێک بگرنه به‌ر. ئه‌وه‌تا به‌دران حه‌بیب ده‌ڵێ که به هه‌ر نرخێ بێ ده‌بێ پارتی سلێمانی ئازاد بکاته‌وه. عه‌قڵیه‌تی ئه‌و مێشک بۆگه‌نانه ئاوایه که خه‌ڵکی ناوچه‌کانی سلێمانی ئاره‌زووی سێکسی یان زیاتره و ئه‌هلی زه‌وق و سێکسین چوونکه خه‌ڵکی ناوچه‌کانی سلێمانی کراوه‌ترن له ناوچه‌کانی تری کوردستان. ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ش له دیدی ئه‌وان سێکسی بوون و ئه‌هلی زه‌وق و ته‌نانه‌ت ناوی بێ ئه‌خلاقیشمان پیوه ده‌نێن. هه‌ربۆیه‌شه ویستیان له نیشاندانی چه‌ند کرته‌یه‌کی سێکسی له که‌ناڵی ناوخۆی زاگرۆسی سلێمانی یه‌وه، به عه‌قڵیه‌تی خاوی خۆیان خه‌ڵکی ناوچه‌کانی سلێمانی بۆخۆیان ڕاکێشن، به‌ڵام خۆیان وا تێی که‌وتن که وه‌ک کورده که ده‌ڵێ که‌ره و ده قوڕێ دا چه‌قیوه، جا وه‌ره ده‌ری بێنه‌وه، هه‌ربۆیه‌شه به جێگای ئه‌وان پێیان وابێ که خه‌ڵکی سلێمانی ئاره‌زوویان له‌و جۆره فیلمانه‌یه، ئه‌وا خۆیان بوون به پارتێکی سێکسی واتا له پارتی دێموکراتی کوردستانه‌وه بوون به پارتی سێکسی دێموکراتی کوردستان. واتا یه‌که‌مین پارتی سێکسی کورد له مێژوودا.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=358de283 مه‌سعود بارزانی و باقی سێکسی یه‌کانی تر زۆر جار وه‌ک که‌ڵه‌بابی جه‌نگی خۆیان له میلله‌تی داماو و زۆربه‌ی حزبه‌کانی تر گیف کردۆته‌وه‌و ئێستاش هه‌ر خۆیان گیف ده‌که‌نه‌وه. زۆر جار مه‌سعود به ناوی (ئه‌خلاق، داب و نه‌ریت و به‌های ئه‌خلاقی و ئایینه‌کانی (که مه‌به‌ستی له موسڵمانێتی یه) و ...هتد کۆمه‌ڵگای کورده‌واری که له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌دا یه‌کناگرێته‌وه) به نموونه دێنێته‌وه ده‌یکاته هۆی هه‌ڕه‌شه لێکردنی میلله‌ت و حزبه‌کانی تر و هه‌موو جارێکیش به داخه‌وه به سه‌دان و به هه‌زاران کۆلکه مه‌لای ئه‌شهه‌دوبیللا ده‌ستیان وا له گه‌ردنی خۆیان ده‌ده‌ن، که زۆری نامێنی ملی خۆیانی بۆ بشکێنن، که‌چی له به‌رامبه‌ری ئه‌و کاره قێزه‌ونه‌ی که پارتی سێکسی دێموکراتی کوردستان کردی له سلێمانی، هیچ مه‌لایه‌ک نه‌وێرا ورته‌ی له ده‌م بێته ده‌ر، هیچ حاجی و شێخ و مشایه‌خ و سه‌یدزاده و نازانم چی و چی زاده زاتیان نه‌کرد بۆ خاتری خودا‌و قورئانه‌که‌شیان بێ قسه‌یه‌ک بکه‌ن. ئه‌و مه‌لایانه‌ی که له سه‌رده‌می سه‌ددامیشدا ورته‌یان لێوه نه‌هات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ی پارتی له سلێمانی کردی که حزبی شیوعی، زه‌حمه‌تکێشان، کۆمۆنیست یا هه‌ر حزبێکی تری بێ ده‌سه‌ڵات کردبای، ئیدی له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه حه‌مله‌ی جیهادیان ده‌ست پێده‌کرده‌وه، سه‌دان هه‌ڕه‌شه یان ده‌کرد و فتوای قه‌تل و مه‌تڵیان ده‌دا، فتوای شار به‌ده‌ریان ده‌دا، فتوای ئه‌وه‌یان ده‌دا که ئه‌وانه مفسد فی الارچن. ده‌ی با بزانین ئێستا مه‌لا و حاجی شێخ و مشایخ چی ده‌ڵێن بۆ پارتی سێکسی دێموکڕاتی کوردستان؟ خۆ ئه‌وان به ئاشکراو به فه‌ڕمیش دانیان نا به لێدانی ئه‌و چه‌ند گرته سێکسی یه، دوای ئه‌وه که سه‌ره‌تا ویستیان هه‌واڵه‌که دیزه به ده‌رخۆنه بکه‌ن. به‌ڵام هه‌وڵ و کۆششی که‌سانی وه‌ک سه‌باح عه‌لی قاڕه‌مان و نموونه‌کانی ئه‌و چۆکیان به ده‌سه‌ڵاتی تاغوتی مه‌سعود دادا.
به‌دران حه‌بیب که هه‌ر بۆ گاڵته ده‌بێ ئه‌ندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد،ه!؟ ده‌ڵێ پێویسته پارتی سلێمانی ئازاد بکاته‌وه.
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=2435&Besh=Hewal&Cor=1 سه‌یر له‌وه‌دایه مه‌سعود پارتی به هیچ جۆرێ له بیری ئازادکردنی که‌رکوک و موسڵدا نین، وه ته‌ڵه‌ی به یه‌کێتیش ته‌قاند بۆ چۆڵکردنی خانه‌قین، که‌چی ئێستا داوای ئازاد کردنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌کا؟ واتا سلێمانی داگیرکراوه! جا ئه‌گه‌ر سلێمانی داگیر کرابێ، ئه‌ی ده‌بێ چی بڵێین بۆ هه‌ولێرو دهۆک؟!؟ با وای دابنێین که پارتی ڕاست ده‌کا سلێمانی داگیرکراوه‌و ده‌یانه‌وێ ئازادی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام پرسیاری من ئه‌وه‌یه که ئایا پارتی سێکسی دێموکراتی کوردستان به لێدانی گرته‌ی سێکسی بۆ سلێمانی یه‌کان سلێمانی ئازاد ده‌کاته‌وه؟!.
کوردستانپۆست ئه‌م ناونیشانه‌ی به گونجاوتر زانی وه‌کو له‌وه‌ی که نووسه‌ره‌که‌ی بۆی هه‌ڵبژاردبوو، به داوای لێبوردنه‌وه ناچاربووین ئه‌وه‌ی خۆی لابه‌رین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست