کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكیتى ومرۆڤه‌ ئۆپۆرتۆنیسته‌کان (هەلبەرستەكان)

Saturday, 28/09/2013, 12:00






ئیمە وەکو تاک وکەستیى کورد هەموومان رقمان لەشکستە ، لەرووى سروشتى پەروەردەکردنەوە وافیرنەکراوین کەهەرکات شسکتمان هینا بیى ئومید نەبین ، بەرامبەرکان تاوانبار نەکەین ، تەشهیر بەهیچ کەسیک نەکەین ، چونکە بەرپرسیارى سەرەکى خۆمانین ، لەهەموو شکستیکدا بەخۆداچوونەوە ودەست نیشانکردنى هەلەکان گرنگترین هەنگاوە کەئیمە ئەنجامى بدەین ، بەلام بەداخەوە ئیمەى کورد بەتایبەتى بەشیکى زۆرى نیو کایە سیاسیەکان وبوارە کومەلایەتەیکان وا تینەگەیەندراوین ، لەوەرزشدا هەر تیپیکمان شسکت بینیت یا شەریکى گەروە هەلدەگیرسینیت یاخود دادوەرى یارییەکە تاوانباردەکات بەبی ئەوەى هۆکارى شسکتەکە بداتە پالى خوى ، خویندکاریک کەلەتاقى کردنەوەدا دەکەویت وشکست دینیت بی هیج بیرکردنەوە وبەخوداچوونەوەیەکى خود یەکسەر ماموستاکەى یاخود پرسیارەکان یاخود هاوریکانى تۆمەتباردەکات ، ئیمە هەتاوەکو ئەم ساتە نازانین شکست چیە ودەبی لەپاش شکشت چی بکەین وکاتیک سەرکەوتین چۆن بین ، لەبارەى شکست وسەرکەوتنەوە زۆر شت ووتراوە ، لەئەوروپا شکستى مروڤ لەهەر بواریکدا بیت بەشکستى ئەبەدى نازانن بەلکو مردن بەشکستى ئەبەدى دەزانن لاى ئەوان بەتایبەتى لەوولاتە پیشکەوتووەکان دا شکست بەسەرەتاى سەرکەوتن دەزانن (فشل بدایە نجاح) بەلام لاى ئیمە بەتایبەتىلەروزهەلات وکوردستانى لاى خوشماندا شکست بەمردن دەزانین وبەشیوەیەک بیئومید ورەشبین دەبین کەیەکسەر هەلویست وکەسایەتى خومان دەگۆرین ..
بۆنموونە کەسانیک هەن لەکوردستان دا لەماوەى جەند روزیک دا بەسەر چەند لایەنیکى سیاسى دا بازدەدەن ئەگەرین بەدواى ئەو لایەن وهیز سیاسیەدا کەلەئایندەدا سەردەکەویت یاخود سەرکەوتووە ، واتا کەس نایەویت لەبەرەى شکست وتەنانەت ئوبوزیسیون دا بمینیتەوە ، جونکە ئەو یاخود هەر لایەنیکى سیاسى لەوباوەردایە کەئۆپزیسیون شکست بوونە ، ئەمەش خەلەلیکى عەقلى گەورەیە لەسیاسەتى کوردى ئیمەدا ، راستە وەکو دەلین سەرکەوتن هاوریى زۆرە وهەمووان لەدەورى کۆدەبنەوە بەبیچەوانەى شکست کەچواردەورى تائەندازەیەک چۆلە .. بەلام ئەوە هەیە کە شکست ئەرک وماف ودەسەلاتى کەمترە لەسەرکەوتوو یاخود تەنها رەخنە وپیشنیار لەسەریەتى بەبیجەوانەى سەرکەوتوو کەهەمیشە ئەرکى قورسى لەسەرە واتا بۆیە ئەگەر لەرووى ئەرک وماف وکارەوە جیاکارییەک لەنیوان هەردووکیاندا بکەین ئەوا شکست لەیەکەم ترە وئاسودەترە ، بەداخەوە وەکو مروڤ ئبمەى کورد بەشتیکى بی بەهاى دەزانین لەنیو شکست دا بین یاخود لەنیو لایەنیکى سیاسى ئۆپۆزسیۆن دا بین بەتایبەتى رووى دەمم لەبرایانى یەکیتى یە ، کەخوى لەخوى دا ئەمەش عەقلیەتیەکى دواکەوتووانەى بیش زایینە , ئیمە ئەگەر بەنموونە ئەمریکا و هەندیک وولاتى روزئاوا وەربگرین دەزانین کەهەرجارەى حیزب وگروهیکى سیاسى حوکمى وولات دەکات بۆنموونە لەئەمریکا جاریک کومارى لەئپۆزیسۆن وجاریک دیموکراتى ، کەواتە بەو دۆخە راهاتوون وهیج کیشەیەکیان نیە بەلام بەداخەوە ئیمەى کورد باوەرمان بەبەبەرەى ئۆپۆزیسیۆن نیە تەنها دەمانەویت لەکورسى دا بین ، دیارە ئەم شەیدابوونەى زۆربەمان بۆدەسەلات وسەرکەوتن هۆکارى خۆى هەیە ئەویش مەبەست ونیەتى زۆریک لەوانە کارکردن وخزمەتکردنى جەماوەر نیە بەلکو مونوبول کردنى دەسەلات وقۆرخکردنى جومگە بنەرەتیەکانى کومەلکەیە وگیرفان پرکردن وئیمتیازاتى شەخێیە ئەمەش وادەکات کەئیمە هەموومان لەکەل دەسەلات دابین ..
تەنانەت ئەگەر بەنموونە بەریوەبەرەکانى دام ودەزگا وخویندنگاکانى کوردستان بەتایبەتى گەرمیان وەربگرین کەم کەسیان تیدایە ئامادەى وازهینان ودەست لەکارکیشانەوەى بیت ئەگەر هاوحیزبەکەى کەوتە بەرەى ئۆپوزیسیۆن ئەو لەبرى ئەوەى وازبیهیت لەوکارە کەچى دەبیین لەپیناوى غەریزە بیفەرەکانى دا پشت لەهیزە سیاسیەکەى یاخود حیزبەکەى خوى دەکات وسوکانەکەى بەلاى حیزبیکى دیکەدا دەشکینتەوە ، ئەمانەش لەقاموسى سیاسى دا پییان دەلین (ئۆپۆرتۆنیزم) واتا هەلپەرستەکان (انتهازى) ئەمانە بیهەلویستن تەنانەت زۆر جار هیچ هەلویستیکیان نیە لەکاتى گۆرانکارییە سیاسیەکان دا تەنها تەماشا دەکەن بزان کى سەردەکەویت ئەوا لەکەل ئەو لایەنەدان ..
بەداخەوە ئیستا زۆربەى هەرە زۆرى لایەنگران وهەواداران وتەنانەت ئەندام وکادرە بالاکانى یەکیتى لەگەل ئەم رەوتەدان وادەزانن بەم کارانەیان خزمەتى یەکیتى دەکەن ، ئەگەر یەکیتى لەبەرەى ئۆپۆزیسۆن بمینیتەوە نەک تەنها هۆکارەکانى شکست بوونى خۆى بۆى دەردەکەویت بەلکو لەرووى جەماوەرییەوە بەهیز تریش دەبیت ..




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە