سۆلەتى بۆ(25)دەفتەرى لەگیرفانى هەژارانى كوردستان وەرگرت
Monday, 26/01/2009, 12:00
1650 بینراوە
ئەمەبابەتێكە پێویست بوو بەرلەوەى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان قسەى لە سەربكەن دەبووهونەرمەندانى كوردستان دەنگى ناڕەزایى خۆیان ئاراستەى حكومەتى هەرێمى كوردستان بكردایە .چونكە ئیمە خەڵكى تروو هونەرمەندىترمان هەیە كە بەقەد هەزارەها شوهرە گرنگ ترو لە پێش ترن چاویان لە حكومەتى هەریچمى خۆمانە هاوكاریان بكات بەڵام حەیف.بەهەحاڵ من قسە لەسەر خانمە نەناسراوەكەى ئەو پڕى دونیاهەیە كە كەس نازانێت چى یەو لەكوێوە هاتووە؟شایەنى وتنە هونەرمەندى فارسى شوهرەى سۆلەتى كەبەر لە چەند ڕۆژیك لە كەناڵەكانى كوردى دەركەوت و بەنیازى كۆنَسَریت كردنە لەهەرێمى كوردستانە .بەلام ئەوەى جێى داخە سۆلەتى بەیەك قاچ ڕووت كردنەوە لەسەر كەناڵى زاگرۆس تیڤیە 25دەفتەرى لەلایەن سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستانە پَیدراكەئەمە پێچەوانەى هەموویاساو مافێكى خەڵكى كوردستانە.ئەو خانمە كەلە لۆس ئەنجلوس دادەنیشى لەپرسیارى زاگرۆس تیڤیا ڕاستەو خۆ ووتى من حەزم لەدەنگى هونەرمەنانى كوردستانەو بەڵام ناوى هیچیانى نازانى ؟ وە بەنیازە لەم ماوەیە بەگروپێكى ترەوە ڕوومان تێ بكات كەئەسڵەن ئەمەبێبنماترین كارى حكومەتى هەرێمى كوردستانە .چونكە كوردستان لە وێران بوون و بەدەست بێ پڕۆژەیى دەنالینێت لە جیاتى موهەندیسى ئاوەدانكردنەوەو خزمەت گوزارى بانگەشەى هەرێم بكرێت سەماكەرمان بۆدەهێنن.بەسیە ئەم بێدەنگیەى نووسەران قەڵام ڕەوە حیزبیەكان .چونكە ئەگەرحكومەت ئەم بووجەخەیالێە لەكەسى واسەرف دەكات ئەى بۆ هونەرمەندى خۆمان سەیارە دەفرۆشن بۆكلییپك.ئەمە جێى قسە لەسەر كردن و هەڵوییست وەرگرتنى هەموولایەكمانە.چونكە ئێمە هێشتا لە قوناغى ترى ژیانى ئابوورى و سیاسیى داین. وە لەمە سەیرتر وتە بێژى حكومەت دەلێت ئێمە داواى یاسایى لە سەر گۆڤارى جیهانە تۆمار دەكەین كەئەم هەواڵەى بڵاو كردۆتەوە ،چونكە حكومەت ئەوەندە پارەیەى تەرخان نەكردوە،بەلام ووتەبێژى حكومەت ئەگەر ئەم حیسابە بكات دەبێت كارى ئەوڕۆژانە بەس داوا تۆماركردن بێت و هەموو دادگایەكانى كوردستان سەر قالى داوایەكانى حكومەتى خۆمانبێت.
[email protected]