ئایا کۆسرەت رەسول وه‌ک سیمبوڵی هەولێریەکان بوونی ماوە ؟!
Tuesday, 25/09/2012, 12:00
قسەکردن لەسەر هۆکاری ئەوەی بۆچ لە شاری هەولێردا نارەزایی و هێزێکی بزوێنەر، یان چالاکی و خەباتێکی جەماوەری پێویستی تێدا نییە!؟ پێوستە سه‌ره‌تا بچینە سەر خاڵە لاوازەکانی، هه‌ڵبه‌ته یەکێک لە کەم و کورتیە گەورەکان، نه‌بوونی کەسایەتییەکه که پێشه‌نگیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له هه‌ولێردا کردبێت، یان نه‌بوونی گروپ و رێکخستنێک که په‌یوه‌ست نه‌بووبێت به ده‌سه‌ڵاته‌وه متمانه‌ی پێی بووبێت، بۆ نمونه خەڵکی نارازی چوونه مەیدان، پشتی پێ ببەستێ و داکۆکی لێ بکات، هه‌روه‌ک له خۆپێشاندەرانی سلێمانی له 17ی شوباتدا دەستیان پێ‌کرد خۆپیشاندەران پشتیان به گۆران و گردەکە به‌ستبوو، گوایه بۆیان دەبێتە پەناگە، ئاشکرایه لە کۆنیشدا خوێندکاران وەک توێژێکی شۆڕشگێر بەرامبەر ئیرهابی بەعس دەهاتنە مەیدان، جگە لە بەهێزی باوەری سیاسی‌یان لە چاو ئیستا، هاوکات هەستیان بە پالپشتی هیزی پێشمەرگە و هەندێ جار ئەو هێزە دەهاتە پالپشتی بۆ خۆپیشاندانەکان، بۆیە نەبونی سیمبول و کەسایەتییەک، خەلکی هەولێر لە ململانێی لەگەل پارتیدا، که پشتی پێ ببەستێ لە رۆژگاری ئەمرۆدا بوونی نییە تەنانەت لەئاستە بەرفراوانەکەشی وەک حیزب، بە بزوتنەوەی گۆرانیشەوە لەم شارەدا زۆر لاوازە.
بەر لەوەی ئێمه بچینە سەر سیمبولی و کەسیتی ئێستای کۆسرەت رەسول گرنگە هەندێ باس لە سیمبوڵ بکەین، من که بۆ خۆم دژیی به پیرۆزکردنی که‌سایه‌تیی و سیمبوڵیشم، به‌تایبه‌تیی ئێمه‌ی کورد سیمبوڵ و به پیرۆزکردنمان تێکه‌ڵ به یه‌کتر کردووه، سیمبوڵ واته مێژووی که‌سایه‌تییه‌ک، په‌یامێکی پێیه و به بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵویست و کرداره‌کانی جوانی پێداوه، بۆیه کراوه به سیمبوڵ. به پیرۆزکردنیش ئه‌وانه‌ن ناویان هه‌یه، لێ خه‌ڵکی کوێرانه دوایان که‌وتن، بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له خۆیان بێت ئه‌و که‌سایه‌تییه به‌ره‌و کوێ‌یان ده‌بات، چاویان له ئاست کار و کردار و ههلویستهکانیاندا کوێر ده‌بێت، خه‌ته‌ره‌که لیره‌دایه که من ده‌مه‌وێت باسی لیوه بکه‌م.
لەنێو هەموو میللەتان سیمبوڵ دوو جۆری هەیە . بەشێکی زۆر قێزەوەنە و دەرەنجامی سیاسەتی دیکتاتۆری و ئیرهابە وەک سەدام، هیتلەر و ستالین، بەشێکی تری دەرەنجامی سروشتییە کە بە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و جەماوەری، یان قۆناخێکی مێژویی وەک لە کۆندا دەیانی وەک هۆشی منە و عومەر موختار و لە نێشتمانەکەی خۆشمان ئێستا وەک ئۆجەلان، یان هەندێ جار سیمبول بەیەک رووداو و کەسایەتیەکی سڤیل دروست دەبێ، وەک موحەمەد عەزیز بوتلیفە کە بوە رەمزی هەژانی خەباتی گەلان لە ولاتانی عەرەبی، وەلێ هەندێ سەرکردە هەن بەهۆی پەیام وجوانی هەڵوێستەکانیان دەبنە سیمبولی تێکۆشانی جیهانی، تائێستا ئەوەی لەهەموان زیاتر بەنەمری ماوەتەوە یان دیارترە گیڤارا و گاندی و ماندێلایە، ئه‌مانه سێ نمونەی بەرزی مرۆڤایەتین، به‌خودی دژەکانیشیان بەتایبەتی ئیسلامییەکان، بەرامبەر ناوهێنانیان ناتوانن گەواهی جوانی و مرۆڤدۆستیان نەدەن.
لە کوردستانی باشوردا، دەیان سیمبول لە قۆناخی خەباتی شاخ و شاردا سەری هەڵدا کە ناوەکان گەلێ زۆرن، بۆیە مرۆڤ ناتوانێ باسیان بکات، هەندێ سیمبول هەبوو و هەیە هی ناوچە، ئایدیەلۆجیا، پارتێکە، بەلام هەندێکی تر هەیە هی هەموو باشور و کوردستانە، بەڵام ئەمرۆ لەباشور دا هیچ سیمبولێکی نەتەوەییمان نییە، بەپێچەوانەوە سیمبولی ناپاک و چەتەمان گەلێ زۆرە ..... دەبێ ئەوەشمان لەیاد نەچی دیارە لیرە مەبەستم هەر جاش ئەنفالچی و قەڵەمفرۆشەکانی دوێنی بەعس نییە، بەڵکو بەسەدان بەرپرس و قەلەمفرۆشی ئەمرۆی پارتی و یەکێتی لەتاوان و خۆفرۆشی ویژدان و ناپاکی نەتەوەیدا زۆر لە بەعسییە کوردەکان و خۆفرۆشه‌کانی دوێنێیان تێپەڕاندوە. من بیرمە لە فەلسەفەی میژوودا وانەیەکمان هەبوو (زانکۆی موسل سالی ١٩٨٩) کە ئایا سەرکردە مێژووی نەتەوەیەک دروست دەکات، یان نەتەوە سەرکردە دروست دەکات . ئەوەی بێتەوە یادم وەک مریشک لەهێلکەیە یان هێلکە لەمریشک دوالێکدانەوە دەرچوو.
سەرکردەی زرینگی سیاسی و سەربازی دەتوانی ببێتە ئامرازێک بۆرزگارکردنی نەتەوەیەک بەکەمترین قوربانی و زۆرترین دەستکەوت، بەلام زۆر بەناو سەرکردهش هەن، کە سەپێنراو یان بەتێپەرینی میژوو نیشانیاداوه، کە سانی فاشیلی سیاسیین، وەک تالەبانی و بارزانی، کە ٦٠ سال زیاترە، قوربانی گەلێ گەورەیان بە ئێمە داوە، بێ ئەوەی دەستکەوتێکیان بەئاستی خەباتی یەک سالی ئەم گەلە هەبێ، بەپێچەوانەوە دەیان هەڵی زیرینی مێژویان لەدە ست داوە و هاوکات ئەوەی ئێستا پیادەی دەکەن نەتەوەیەک لەم بەشەدا وەک خۆیان ناشیرین دەکەن و دەیکەنە مرۆڤێکی بێ کەرامەت و کۆیلە . ئاخر پیرۆزکردنی بارزانی و تالەبانی چ کارەساتێکی بۆ دروست کردین، تۆ بڵێی ئەوەی ئێستا لە تێکشکانی هەیبەتیان دەکرێ گەر لەسەرەتای راپەرینەوە ئەنجام بدرایە، ئەم میللەتە ئاوا لەنێو ئەو هەموو شکست و دۆرانی سیاسی نەتەوەیی و بەگەندەڵ و کۆیلەکردن دەبوو!
هاوکات لە ڕۆژهەلات هەموو کات سەرکردە رۆڵی بالای هەیە و هاوتای سەنترال یان رۆلی باوکێک لە خیزان دەبینێت، هەر ئەمەشە بووە هۆکاری ئەوەی یەکێتی لە روخی هەڵوەرینی یەکجاری لە ٢٠٠٧ تالەبانی بهێنێت و زیندووی بکاتەوە (گەرچی نانبڕین و ئیرهابەکەشی لەگەل بوو) یان نەوشیروان ئەمرۆ بۆته سەنتراڵی هەموو هەوادارانی گۆران، هه‌رچه‌نده خۆشی هەموو دژەی زۆربه‌ی که‌سایه‌تیی ناو بزوتنەوەکەی خۆشێتی. لەهەولیر دەیان بەرپرسی باڵای سیاسی و سەربازی و حکومی هەیە، کەهەمویان بەمانای ووشە جاش یان گوێرایەڵی بارزانی و تالەبانین.
کۆسره‌ت ره‌سوڵ، که بەهێزترین کەسایەتی ناو یه‌کێتییه هەندێ جار خۆی به جیا له تاله‌بانیی نیشان ده‌دات. کۆسرەت رەسولیش گەرچی لەدوای چونە دەرەوەی بۆ شاخ ١٩٨٤ لە ماوەیەکی کەمدا وەک کوڕە هەژارێک، وەک سەرکردەیەکی سەرکەوتوو به‌دیار کەوت، توانی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازیی، نه‌ک سیاسیی هێزی پێشمەرگەی یەکیتی لەهەولێر لەهەلکشانی جۆری چالاکی و بەرفراوانی مەلبەندی ٣ی یەکێتی پەرە پێ‌بدا، بەرادەیەک تا بەرلە ئەنفال چالاکییەکان ئاستێکی بەرزی به خۆیه‌وه بینی، وەک گرتنی سەری رەش، کە ماڵی سەدامی تیا‌بوو، یان ئازادکردنی چەند گەرەکێکی هەولێر بەشەو و زۆربوونی چالاکی ناوشار، بەڵام کۆی ئەم کار‌و چالاکیانە، بە ڕوبارێک لە خوێنی کوڕە هەژارەکانی دەشتی هەولیر و سەدان قارەمانی قەراج و کەندێناوە و شەمامک و کۆیە ئەنجام درا، بەداخەوە ئەو قارەمانانە ئه‌مڕۆ وونن، گەرچی تیایاندا بوو هیچی لە مامە ڕیشە کەمتر نەبوو!
لە دوای راپەرینیش بەماوەیەکی کورت، کۆسره‌ت توانی وەک رەمزی بەشیکی زۆر لە یەکێتی وهەولێرییەکان خۆی ده‌ربخات، ئەودیاردەیە بەڕوونی هه‌ستی پێکرا لەکاتی هەوڵی تیرۆرکردنەکەی لەهەولێر ١٩٩٤ که (پەنجە بۆ ئێران رادەکێشرا) هاوکات لەگەرمە و دوای ٣١ی ئاب بە رونی لای هەولێریەکان ره‌نگی دایه‌وه (جگە لە پارتیەکان هەندێ گروپی تر) هەست به‌وه دەکرا ... کۆی ئەم هەڵکشانەشی که‌سایه‌تییه‌ی کۆسره‌ت له‌و کاته‌دا، بەشێکی دەرەنجامی عەقلە ئیداری و مەیدانیەکەی خۆی بوو، هاوکات پلەی ئیداری (سەرۆکی حکومەت) کاریگه‌ریی هه‌بوو، ئه‌میش په‌یوه‌ست بوو به ئاستی هوشیاری خەڵک کە عاشقی کەسایەتی سەربازییه نەوەک ئاسته‌کانی تری وه‌ک ڕۆشنبیریی، هه‌ڵویستیی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌مڕۆ کۆسرەت رەسول یەکێکه لەو کەسایەتیانەیە، ئێستا لە پاشەکشەدایە، ئەو هەیبەت و کەسایەتییەی له کۆندا هەیبوو ئەمرۆ لەدەستی داوە، یان ماوێتیی و زۆر کەمی کردوە، ئه‌میش بەهۆکاری ئەوەی:
١/ لە چەند ململانیەکی لەگەل تاڵەبانی (٢٠٠٥، ٢٠٠٩) وەک کەسایەتیەکی ڕاڕا و بەرژەوەندخواز خۆی دەرخست.
٢/ کۆسره‌ت وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ئیگۆیست (خۆپه‌رست) زیاتر بایه‌خی بهبەپلەی ئیداری خۆی ده‌دا و لە سەروی خۆیه‌وه مەسەلەی (نەتەوە و شارەکەی) فه‌رامۆش کردبوو، لە دەیان رووداوی گرنگدا، کۆسره‌ت دەیتوانی ڕۆڵێکی میژوویی لە گورینی هەندێ هاوکێشەی سیاسیی‌دا ببینێ، بەلام نەک هەر نەیکرد، بەلکو هەندی جار بۆ خۆشی بەشداری بوو لە ئه‌نجامدانی تاوان، وەک لە سەرکوتی خەلک لە ١٩ی شوبات بەدواوە لە تێڤیکان بینرا، سەردانی هیزە سەرکوتکەرەکەی سلێمانی کرد.
٣/ هێنانە پێشەوە و ئامادەکاری مناڵەکانی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی پۆست و رۆڵی سیاسیی و حیزبی به‌رچاویان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه و ره‌فتاری بنەمالەی بارزانی و تالەبانیدا وه‌کو یه‌ک ده‌هاتنه‌وه. لەم خاڵەدا گورزی گەورەی بەرکەوت، چونکە ئەویش وەک تالەبانی بیری کرده‌وه، سەرباری ئه‌وه هات و هاواری کۆنی دژ بە سیستەمی بە بنەمالەکردنی حیزبی بوو، کەچی جۆرێک لە تەزکیەی ماڵی بارزانی کرد. یان لەنیوان سەدان قارەمانی هاوڕێی شەهیدی، نەخۆشخانەیەکی بەناوی کورە شەهیدەکانی خۆی کردەوە، دیارە مرۆڤ دەبێ لە هەستی باوکێک تێبگات کە ٢ منالی لە کاتی پێشمەرگایەتی شەهید بووە، بەڵام ناکرێ تۆ کوڕه‌که‌ی خۆت پێش ئه‌و هه‌موو هاوڕێ و شه‌هیده پێشمه‌رگه‌کانی خۆت بخه‌یت، ئه‌مه بکه‌یت به که‌لتورێک که هه‌رچی به‌رپرس و سه‌رکرده هه‌یه، ده‌بێت به‌و شیوه‌یه ره‌فتار بکه‌ن، بۆیه لێره‌دا ئه‌و پرسیارە به‌ره‌و رووی بوویه‌وه، که ئایا هاوڕێکانیشی کەشەهید بوون، چیان لە مناڵەکانی کۆسره‌ت کەمتر بوو! ؟ ئایا باوکی ئەو تێکۆشەرانەش کەن مونەی خەلکی قوربانیدەری شۆڕش بوون، نەدەکرا ڕیزیان لێبگیرێ و لە پێشبڕكێیهکدا ناوی دەیان شەهیدی قارەمانی بنووسرایە تا ناوی یەکێکیان دەرچووایە؟
٤/ باسکردنی دەیان کاری گەندەڵی کە لەم بارەوە تاکە ریگای ئەوەیە موڵک ومال وسامەنەکەی ئاشکرا بکات
٥/ سەرباریی زۆر سوکایەتی و دژایەتی بارزانی کە نابێ کۆسرەت ببێتە جیگاری بارزانی، کەچی کۆسره‌ت هەر پێی دادەگرت کە دەیهوێت ببێتەوە به جێگری هەرێم، ئەمەش ئاسایی و مافی یەکێتی بوو، بەلام ئەو جێگریەی هەیە، هێچ سەنگ و رۆلی لەبریاری سیاسی هەریم و بەیانامەکانی ئەو سەرۆکایەتیە نییە، تەنانەت بارزانی لەسەری رەش بواری نادات هۆبەیەکیشی هەبیێ لە بەناو کۆشکی سەرۆکایەتی هەرێم.
٦/گەشەکردنی ئاستی وشیاریی خەڵک، کە خەلک بەپێی رووداو و ئاستی هوشیاری سیاسی و هەلوێستەکان مرۆڤەکان هەلدەسەنگێنێ نەوەک مێژوی کۆنی ئه‌و که‌سایه‌تییانه، چونکە کۆسرەت رەسولیش وەک دەیان بەرپرسی تر دەیهوێت بەمێژویی کۆنی شاخ هەموو سەرنج و تێبینیەکانی سەریان دابمالن لە کاتێکدا ئەمرۆ هەمومان رەخنە لە رەفتارو ئەقلیەتی کەسە نزیکەکانمان دەگرین یان هاوڕا نین لەگەلیان .
ئەگەر زۆر جار ئاماژە بەوە دەکات، یان نایەوێ و نەیویستوە، کارێک بکات ببێتە کێشەیەکی ناوخۆ، ئەوا لەراستیەوە دوورە، چونکە هەمومان بینیمان چەند ساڵێک لەمەوبەر لەسەر ووتەیەکی بایز تالەبانی لە رۆژنامەی هاوڵاتی، چۆن کۆسره‌ت لەگەل باڵی تالەبانی هێنایە سەر مریشکەرەشە، یان کاتێک لە بازگەی دێگەلە پارتی سوکایەتی پێ‌کرد، چۆن ئەوەندە نه‌ما بوو جاڕی شەر بدات سەرباری چونی نێچێریش بۆلای! بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە چۆن دەکڕێ یەکێک خۆی پێ رەمزی هەولێر بێ و پلەی ئێستای جێگری سەرۆکی هەرێمی هه‌بێت، به‌ڵام نەتوانێ داکۆکی لەگەنجانی شارەکەی بکات کە بەکۆمەڵ دەرفێنرێن و بەتیرۆریست دەناسرێن؟ یان چەندین شوینەواریی باوک و باپیرانی به ده‌ستی به‌رپرس و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تێک دەدرێ، کە دوایینی ئاوی کەسک و سور (کارێزی سولتان موزەفەرە) کە بۆئەبەدی، پارتی و نێچیر، دەیانەوێ لە هزری هەولێریەکانی بسڕێتەوە، کەچی کۆسره‌ت هێج ڕیگریەک، یان ده‌نگێک ناکات؟ باشە یەکێک جێگری سەرۆکی هەرێم بێ نەتوانی بەرامبەر به تاوانی گەورە بەرامبەر شارەکەی هەڵوێستی هەبێ، یان قسه‌یه‌ک نه‌کا، ئیتر ئەو پلەیەیه چ قازانجێکی جگه بۆ خۆی، بۆ خه‌ڵکی شاری هه‌ولیر هه‌یه، کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بێت بزانێت ئه‌وه‌ی که پێ ناکرێت، دانیشتن و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له سایسه‌ت باشتره، نه‌ک ئه‌مڕۆ له‌پاڵ ئه‌و پۆسته‌دا ئەو بەرپرسیارەتییە مێژویەش نهخاتە ئەستۆی خۆی.
کۆتایی
ناخۆشترین و لاوازترین خالی سەرکردە و رەمز ئەوەیە، کاتێک بەها نەتەوەییەکانی، دەبێتە بەهای بەرژوەندەی تایبەت و ته‌نها خۆی و بنه‌ماله و چواردەوری خۆی له بیر ده‌بێت و کاری بۆ ده‌کات، ئەمەش هەمان هاوکێشەیە، بەڵام بە دیوێکی تردا، کە ناموس و شەرەف لای زۆرینەی ئەمرۆی کۆمەلگای کوردی بۆتە سێ سانتیمەتری ژن، نەوەک هەزاران سووکایەتی بە نیشتمان و ئازادیی و تاڵانی ولات و بەشە بودجەکەی؟
تاکە ڕیگا ئەوەیە، کە وەک چۆن زۆر که‌سایه‌تیی جوانی جیهانیی هه‌یه داوای لێبوردن ده‌کرد، له‌به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه و تاواناێک که پێشتر ئه‌نجامیان داوه، بەشێکی گرنگ لە تاوانەکانی لە بواری موراڵییه‌وه لەسەر خۆیان کەم ده‌که‌نه‌وه، ئاوا کۆسره‌ت ره‌سوڵیش بەهەمان شێوە داوای لێبوردن بکات و سەرجەم موڵک و مالەکەی ئاشکرا بکات و ببێتە کەسایەتیەک لەسەر ئازار و سوکایەتی بە نەتەوەو شارەکەی نەوەک کەسێتیی خۆی هەلوێست وەربگرێ، من پێم وایە ئەگەر ئەوخالانە ئەنجام بدات پۆینێکی سیاسی بەرز دەبێتەوە، ئەگەر نا، با مالئاوایی یەکجاری لە مێژووی کۆنی خۆی دەکات .... لە یادمان نەچێ، یەکێک لە جوانیەکانی مێژوو ئەوەیە هەرگیز تا ئەبەد کەس بەنەمری ناهێلێتەوە، ئەگەر بەڵگە یان لە رووداو رەفتارێکدا هەڵهیەکی گەورەی مێژویی کردبێت، بەهیچ هەڵوێستی تر یان مێژوی کۆن یان تەزکیەی هیچ نووسەر و مێژوونوسێک، رەش نابێتەوە . باشترین نمونەی زیندوش، سەیر بکەن لەیلا زانا، شیرە ژنێکی گەورە و بوێری کورد بوو، بەڵام بەرلە دیداری لەگەل ئەردۆگان لەچرکەساتێکدا بە هەزاران کورد زیندانی و ئەشکەنجە دەدرا، وتی ئەردوگان ئەو کەسایەتیەکە دەتوانێ کێشەی کورد چارەسەر بکات، من نالێم سیمبولیەکەی نەما، بەلام خالێکی لاوازی خستە سەر ئەو مێژوە جوانەی کە بە ٢ چرکە لەکاتی سوێندخواردنی لەبەردەم سەدان گورگە بۆر بەکوردی خواردی.
مرۆڤی ناودار و کەسایەتی، بەئاستەم و چەندین ساڵ کەسێتییەک بۆ خۆی دروست دەکات، بەلام یەک چرکە و رەفتارێک بەسە بۆئەوەی هەموو میژووەکەی تری لەدەست بدات، راگرتنی پارسەنگی کەسایەتی هونەرە، سه‌رکرده و رابه‌رێک ئه‌گه‌ر یاری لەگەل مێژوو دا بکات، وه‌ک یاریکردنه به ئاگر، بەهیج هێز و توانایەک تاسەر ناکرێ، ئافەرین بۆ ئەوکەسەی دەتوانێ بەقوربانی و تێکۆشان، بۆهه‌میشه لاپەرەیەکی گرنگ لە میژووی نەتەوەکەی بەجوانی بنوسێتەوە. له هه‌موو ئه‌مانه‌شدا رووی ده‌مم له‌و هه‌موو نووسه‌ر و شاعیر و که‌سانه‌ی تریشه که له رابردوو قسه‌ی جوانیان کردووه، شیعری جوانیان هۆنیوه‌ته‌وه، هه‌ڵوێستیی مه‌ردانه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ پاره و ده‌سه‌لات و وه‌رگرتنی پارچه زه‌وییه‌ک دهستنوێژیی وه‌فا و خزمه‌ت و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان شکاندووه. ئافه‌رین بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان به جوانی هێشتۆته‌وه، بۆ پاره و ده‌سه‌لات خۆیان نه‌دۆڕاندووه و نادۆڕێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست