کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستی که‌ره‌ دێزه

Thursday, 09/07/2009, 12:00


 











ئێمه‌ لیستی که‌ری دێزین
ده‌ست له‌ هه‌ژار ناپارێزین
موڵک و ماڵ وداهاتی گه‌ل
به‌ڕاست و چه‌پا ئه‌یدزین
**************
شه‌ست و شه‌ش دروشممانه‌
بێ نرخ هه‌بێ میلله‌تمانه‌
ئاوو کاره‌باو ڕێگاو بان
کوا شایسته‌ی کوردستانه‌
**************
ئێمه‌ نه‌وه‌ی حه‌فتاو چوارین
که‌رو جاشی لادێ و شارین
له‌ڕاست دوژمن حاڵمان شڕه‌
بۆ ناوخۆش وه‌ک سه‌گی هارین
***************
خاکمان موڵکی هه‌مومانه‌
داهاتیش وا له‌ بارزانه
ئاخر هه‌ژار کوا ده‌زانێ
بیخوا ئه‌و تشریب و نانه‌
**************
ساڵی نه‌وه‌و شه‌ش سیمبوڵه‌
بۆچاوی دوژمن چقڵه‌
به‌ کوێرایی چاوی میلله‌ت
تامی شیرین وه‌ک نوقوڵه‌
**************
کێ ئازایه‌ بێته‌ مه‌یدان
ئه‌ی شێلین وه‌ک هه‌ویری نان
ئاخیر چی ڕه‌وای حه‌ققێکه‌
لات و لوت بێته‌ ڕێگامان
**************
چه‌ند ساڵ جارێک دێینه‌ لاتان
ئێمه‌ زۆر به‌وه‌فاین بۆتان
ئاخر ئێوه‌ چیتان ده‌وێ
به‌ڵێن نه‌ما نه‌یده‌ین پێتان
***************


  سوید


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە