ئالای شۆڕش شه‌رمه یان؟
Saturday, 28/03/2009, 12:00
1480 بینراوە
له پاش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هاوڕێیه‌کی خۆمم دایه‌وه، وه‌ک وه‌فاداری بۆ شه‌هیدان ، هه‌ندێک ئێمایلم بۆ هات له دۆست و نه‌یار، له ده‌ستخۆشی و له سه‌رکۆنه‌کردن.
پێشه‌کی سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه ده‌که‌م که ده‌ستخۆشیان لێکردووم و ئه‌م نووسینه‌ش وه‌ڵامه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که تیروتوانجیان تێگرتووم.
ئالای شۆڕش له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵکی به توانا و شۆڕشگێڕی سه‌رده‌می خۆی بوون، وه هاتنه مه‌یدانی ئالای شۆڕش وه‌ڵامێك بوو بۆ بره‌و دان به خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌م، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پێ ی گه‌یشت له بێتوانایی سه‌رکرده‌و کادره‌کانی نه‌بوو ، به‌ڵک و له ئه‌نجامی بڕوای هاوڕێیانی ئاڵای شۆڕش بوو به چه‌ک ڕانه‌گرتن به‌رامبه‌ر به هیچ پارتێکی تری ئۆپۆزسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی کورد، به واتایه‌کی تر بڕوا نه‌بوونی هاوڕێیان بوو به (براکوژی).
له بیرم ناچێته‌وه له گوندی چه‌می سمۆر کاتێ که هاوڕێ مه‌لا به‌ختیار و مامۆستا پشکۆ کاک شێخ عه‌لی ده‌سگیرکرابوون ده‌وری ئێمه‌ش گیرابوو بۆ ئه‌وه‌ی چه‌که‌کانمان پێدابنێن. له ئه‌نجامی بینه‌و به‌رده‌و چه‌ک لێكڕاکێشێن کاک مه‌لا به‌ختیار قسیه‌کی بۆ ئێمه‌و لایه‌نی تر کرد که ده‌کرێ بکرێته باشترین پێوه‌ر بۆ بڕوای ئالای شۆڕش،که ووتی هاوڕێیان چه‌که‌کانتان دانێن مێژووی ئینشقاقی کوردی هه‌مووی به خوێن بووه با ئێمه نه‌ریتی بیر‌و باوه‌ڕ جیایی و لێک جودابوونه‌وه و یهکرتنهوه به ئاشتی و گفتووگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ین ئه‌مه له کاتێک بوو که لووله‌ی کلانشکۆفی له‌سه‌ر په‌راسوی دانرابوو.
پاش ئه‌م کاره‌ساته گه‌ڵێ ناووناتۆره له ئاڵای شۆڕش و هه‌ڤاڵانی نرا، که تا ئێستاش هه‌ندێ که‌س پێێان وایه که ئالای شۆڕش بۆ مه‌رامی تایبه‌تی یان به ده‌ستی دووژمنانی کورد هاتبوه مه‌یدان.هه‌ندێ له‌و ئێمایلانه به‌شێکن له‌و قه‌وانه کۆنانه‌ی که به ئێمه‌یان ده‌گووت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌تی ئه‌م هه‌ڵبه‌ستراوانه کورت بوو، پاش ڕاپه‌ڕین و ڕووخانی سه‌دام، ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که ئالای شۆڕش پاکترین بزووتنه‌وه یسهر گۆڕه‌پانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی بووه. که ئه‌وه شانازیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی ئالای شۆڕش بوونه و وه له پێناوی ئه‌م ڕێبازه گیانیان له ده‌ستدا.
ماوه‌یه‌کی که‌م نیه لێره و له‌وێ هه‌ندێ که‌س به نیازی خراپ نووسین و بابه‌ت ده‌نووسن بۆ که‌مکردنه‌وه له ناووناوبانگی هاوڕێیانی ئالای شۆڕش، له کاک مه‌لا به‌ختیاره‌وه بگره تا ده‌گاته مامۆستا پشکۆ و کاک عیمادو تا ده‌گاته خواره‌وه، که ئه‌م نووسینانه به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن له قاره‌مانه‌تی و شۆڕشگێڕی ئه‌م هه‌ڤالانه که‌م بکاته‌وه. کاتێ که ناوه‌کانی شه هیده سه‌ربه‌رزه‌کان وه‌ک (کاروان و کاروان ـ ڕه‌حمان ـ سه‌پان و سه‌دانی تر دێت) کاتی ناوی به‌ڕێزان مه‌لا به‌ختیار و مامۆستا پشکۆ و شێخ عه‌لی و کاک عیماد دێت کاتێ له ده‌شتی هه‌وڵێر ناوی کاکله ڕه‌ش و حاجی مه‌مۆ و دکتۆر به‌یاد و حه‌سه‌نی خونچه دێت. کاتی له سڵێمانی ناوی قاره‌مانانی تری ئالای شۆڕش دێت ، ئه‌وانه ی نووسینه‌کانیش ده‌نووسن له دڵه‌وه بڕوایان به‌وه نیه که ئه‌مانه خه‌ڵکانێکی که ئه‌مانه خه‌لکانێکی خه‌باتکار نه‌بووبن.
سه‌یر له‌وه دایه پیاوی وا هه‌یه فایلی موخابه‌راتی 10 باره ئێستر ده‌بێت له پشته‌وه‌ی مۆنیتۆر بسکه‌ی سمێلانی دێت که ناو‌و ناتۆره ده‌رهه‌ق به‌م که‌سایه‌تیانه ده‌دۆزرێته‌وه، پیاوی وا هه‌یه له ترسی ئه‌م ناوانه شه‌و له دائیره‌ی ئه‌من ده‌خه‌وت ئێستا پله و پایه‌ی شان له شانی ئه‌م هه‌ڤاڵانه ده‌دات .
له‌وه‌ش سه‌یر تر ئه‌وه‌یه ئه‌م که‌سانه پێیان شه‌رم نه‌ىێت به‌م پاشه‌ڵ پیسییه‌وه بزه‌یان به‌م نووسینانه بێت که هه‌ندێ نووسین زۆر له‌وه نزمتره ناوی بێنین ، کاتێ تانه‌و ته‌شه‌ر ده‌گرنه ئه‌م قاره‌مانانه ده‌بێ ئێمه هه‌ڤاڵانی ئالای شۆڕش شه‌رم بکه‌ین بڵێین سه‌ر به‌م ڕێبازه بووین.
بۆیه له ڕێگای ئه‌م نووسینه‌وه وه له‌داخی هه‌ندێ تانه‌و ته‌شه‌ر و نووسینی بێناوه‌ڕۆک ده‌مه‌وێ بڵێم به‌ڵێ من ئالای شۆڕش بووم و شانازیش به هه‌موو هه‌ڤاڵه‌کان ده‌که‌م به زوڕنای شهشکونی کوردی هاوار ده‌که‌م په‌شیمان نیم له خه‌باتکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوڕێیانه و خه‌باتی ئه‌و کاتی ئاڵای شۆڕش و شه‌هیده سهربهرزهکانیش به سه‌روه‌ری شه‌هیدانی کورد‌و بزووتنه‌وه‌ی کوردی ئه‌زانم........
سویسرا28.03.2009
[email protected]