کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتی به‌ته‌مایه‌ له‌ سلێمانی پارکی ئازادی بفرۆشێت

Thursday, 14/06/2012, 12:00


پارکی ئازادی له‌ سلێمانی، که‌ پێشتر حامیه‌ی سوپای عێراق و ته‌یاره‌خانه‌ بوو، تا راپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 موڵکی حکومه‌ت بوو، دوای ئه‌وه‌ پیاوه‌کانی یه‌کێتی و بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د و تاله‌بانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و کردیان به‌ پارکێکی گشتی و ناویان لێنا پارکی ئازادی، ئه‌م ئێواره‌یه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان پێیڕاگه‌یاندین که‌ یه‌کێتی به‌نیازه‌ هه‌موو پارکه‌که‌ و زه‌وییه‌کانی ده‌وروبه‌ری بفرۆشێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ سبه‌ینێ و هه‌فته‌ی داهاتوو کار بۆ فرۆشتنی ده‌که‌ن و له‌ ئیستاشه‌وه‌ هه‌ر خۆیان به‌ته‌مان به‌ پاره‌یه‌کی که‌م بیکڕن و دواجار به‌ ناوی چه‌ند پرۆژه‌یه‌که‌وه‌ پاره‌که‌ی بۆ خۆیان به‌رن، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاندن، که‌ نرخی ته‌واو و سه‌رجه‌می ئه‌و زه‌ویانه‌، به‌ نرخی بازاری کوردستان خۆی ده‌دات له‌ زیاتر له‌ یه‌ک ملیار دۆلار، ئه‌م پێشنیاره‌ش له‌لایه‌ن هێرۆی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ کراوه‌، چونکه‌ ئه‌و پێی وایه‌ ئه‌ستێره‌ی ده‌سه‌لاتیان پاش نه‌مانی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ره‌وه‌ کوژانه‌وه‌ ده‌چێت، بۆیه‌ له‌ ئیستاوه‌ خۆیان بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ کردووه‌، شایانی باسه‌ پێش ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش هه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی له‌ 60%ی پشکی ئاسیا سێلیان فرۆشت.
بۆ زانیاریی خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کان، پارکی ئازادی  رۆژانه‌ خێزانێکی زۆری مناڵدار سه‌ردانی ده‌کات، شێرکۆ بێکه‌سیش وای دا به‌ گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتییدا، ئه‌گه‌ر کۆچی دوایی کرد، به‌ڵکو له‌و پارکه‌ بینێژن، تا به‌رده‌وام خه‌ڵکی چاوی له‌ گۆڕه‌که‌ی بێت و سه‌ردانی بکه‌ن.
*************************

شێرکۆ بێکه‌س وه‌سێت ده‌کات له‌ پارکی ئازادی به‌خاک بسپێردرێت
 شێركۆ بێكه‌س له‌ دیدارێكى پاشکۆی ئاسۆی ئه‌ده‌ب
 ژ. 1468 سێشه‌ممه‌ 17-5-2011 له‌ باره‌ى شوێنى به‌ خاكپاردنى ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی راستی بێت من نامه‌وێت له‌هیچ کام له‌ گرد و گردۆڵه‌کاندا بنێژرێم که‌دیارن و ناویان ئه‌برێ، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕبوونه‌ته‌وه‌و دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (من حه‌ز به‌ قه‌ره‌باڵغی زۆر ناکه‌م!!) من ئه‌مه‌وێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی شاره‌وانی‌و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌که‌م رێگه‌م پێبداو ئه‌وه‌م پێ ڕه‌واببینن که‌ له‌پارکی ئازادیداو به‌ته‌نیشت مۆنۆمێنته‌که‌ی شه‌هیدانی 1963 ی سلێمانیه‌وه‌ بمنێژن.. (ئه‌وێ خۆشتره‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌س نابم)… من حه‌ز ئه‌که‌م به‌ مردوویش نزیکی ئه‌و خه‌ڵکه‌و ژن‌و پیاوه‌ی شاره‌که‌م‌و ده‌نگی مۆسیقاو گۆرانی‌و هه‌ڵپه‌ڕیکێ‌و یانه‌ جوانه‌کانی ئه‌و پارکه‌ بم.
 باکتێبخانه‌که‌م و دیوانه‌کانم و وێنه‌کانم ببرێن بۆ شوێن مه‌زاره‌که‌م ، با کافتریایه‌ک‌و باخچه‌یه‌کی بچکۆلانه‌ له‌و شوێنه‌دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شاعیران و نه‌سه‌ران و کچ‌و کوڕی دڵدار ببنه‌ میوانم ، من ئه‌مه‌وێ له‌ ئێسته‌وه‌ به‌چاوی خه‌یاڵ ته‌ماشای ئه‌و پارکه‌ بکه‌م و دوای مردنی خۆم ببینم ، ئه‌مه‌وێ به‌ده‌م چریکه‌ی دیلان‌و ئه‌ڵڵاوه‌یسیه‌که‌ی مه‌ردان‌و سرودی (خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی)ـه‌وه‌ ئاڵای کوردستانم تێوه‌پێچرابێ‌و بنێژرێم، من ئه‌مه‌وێ له‌ پرسه‌که‌مدا مۆسیقا لێبدرێت، له‌ناو مه‌زاره‌که‌مدا تاابلۆی جوانی هونه‌رمه‌ندانی شاره‌که‌م هه‌ڵبواسن، من ئه‌مه‌وێ دوای خۆم‌و به‌ناوی بێکه‌سـه‌وه‌ خه‌ڵاتێکی ساڵانه‌ ته‌رخان بکرێ‌و بدرێت به‌ جوانترین دیوانه‌ شیعری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و ساڵه‌و خه‌رجی ئه‌م خه‌ڵاته‌یش له‌و میراته‌ بدرێ که‌ جێیده‌هێڵم.
 
 سه‌رچاوه‌: پاشکۆی ئاسۆی ئه‌ده‌ب
 ژ. 1468 سێشه‌ممه‌ 17-5-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە