ئاگادارى ئۆپزیسیۆن دەكەین نەكەوێتە هەڵەى سیاسیەوە
Thursday, 31/03/2011, 12:00
هەروەك خۆیان پەیامى ڕاسگۆیىو ئاشتىو دیموكراسیان هەڵگرتوە دەبێت لایەق بەو پەیامانە دەربكەون نەوەك هەمان ستراتیجى حیزبە خێڵەكیەكان پێچەوانەى ئەو پەیامانە كردار بنوێنن. جارێ ئێمەى هاوڵاتى كاتێ گوێبیستى كۆبونەوەى سێ قۆڵى یەكێتىو پارتى گۆڕان دەبین تەواو گرژ دەبینو توڕە دەبین، ئۆپزیسیۆن بەو هەموو باوەڕیەى گەل پیى بەخشیوە چۆن ڕێگا بەخۆى ئەدات بە كۆبونەوە لەگەڵ بكوژانى شەهیدەكانى گەل.
لاى هەموومان ئاشكرایە هەر لە مێژوە وە تاكو ئێستا ئەم حیزبانە بۆ تەنها ڕۆژێك كاریان بە دڵسۆزى بۆ كورد نەكردوە دروستبونیشیان بە دەستى دوژمنانى كورد بوە لەسەر دەستى ساواكو میت لە دایكبوون، هەر كەسێكى شورشگێرى راستەقینەى كوردبوایە ئەوانە لەناویان بردوە، لە دوژمنان زیاتر دوژمنى كورد خۆیان بوون ئێستا ئۆپزیسیۆن چۆنو بە چ بەهانەیەك لەگەڵ ئەوانە دادەنیشێ؟ ئەوان گەر خۆیان بە بزوتنەوەى گەل دادەنێن دەیانەوێ نوێنەرایەتى تەواوى داخوازیەكانى گەل بكەن، ئەوا گەل قبولى نیە لەگەڵ دەسەڵاتدا دانیشتنو گفتو گۆ لە شوێنى داخراوداو پێكهێنان و سازشكردن لەسەر چارەنوسى داخوازیەكانى گەل، بە تایبەت ڕازیبوون لەسەر ئەو خاڵەى كە بكوژان لەسەر مادەى(406) دادگایى بكرێت وەك سیناریۆكانى تریان لەم دەگار بهێنرێنو لەو دەرگاى تر بە كەفالەت بەردرێن! كەواتە چیمانكرد؟؟؟ نەخێر ئەم جۆرە پێكهێنانە بە هیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەین، دەبێ ئۆپزیسیۆن ئاگاداربێ نەكەوێتە ئەو جۆرە هەڵانەوە دەنا ئەو باوەڕیەى گەل پێى داوە لێى دەسەندرێتەوەو دەخرێتە خانەى ئەوانەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست