بەهەشتى شار یان جەهەنمى خاوەن زەویەكان
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
قادر
ئەم بابەتە تایبەتە بە دادگاى جلال تاڵەبانى
بەڕێزان \ بنارى شاخى گۆیژەى سلێمانى موڵكى سەدەها خەڵكە و تاپۆى ڕەشیان هەیە بەڵام \ بەئەمرى
جەلال تاڵەبانى ئەو هەموو زەوییانى خوار بنارى گویژە هەمووى داگیر كران بە حوكمى قەرەقوشى و داگیركەرى
خودى مام جەلال و هێرۆ ى ابراهیم احمد ! وە ناویان نا (بەهەشتى شار) وە ئیفرازى 2000 متر و 1000 متر
بەناوى سیاحی بۆ هەر قتعەیەك زەوى ! وە ئەبێت ئەم پارچە 1000 مەتریانە 200 مەترى بكرێت بە
بیناو باقیاتەكەى بكرێت بە حەدیقە و درەخت !
1 ئەو خاوەن زەویانە تا ئێستاش بە رێگەى مەحكەمەوەن و هیچیان جواب نادەنەوە چونكە مەحكەمە ى سلێمانى
دەسەڵاتى قەزاى موتڵەقى نیە ! ناتوانێت خوى بدات لە قەراى مام جەلال ! لەبەر ئەوە حاكمەكان بە توێییە و
بە سنوردارى خۆیان دامەزراوون ! ئەگینا لایان ئەبەن ! وە مەحكەمە بەس بۆ هەژار و كاسبە ! بۆ مەسئولین هیچ
توانایەك و لێپرسینەوەیەك و سزایەك بۆ كەسیان دەر نەكراوە ئەم هەژدەساڵە !
2- ئەو خاوەن زەویانە گوایە زەوى كەیان لە شوێنى كە داونەتێ بەشێكیان ! باشە هیچ قانونێك لە كام وڵات
لە جیهانا ئەتوانێت موڵكى خاوەنەكەى داگیر بكرێت ؟ باشە خۆ بەرژەوەندى گشتى تیانیە وەك ئەڵێن؟ تەنها
بەرژوەندى بنەماڵەى مام جەلال و هێرۆ و لتیف رشید و عمر فتاح و حاكم قادرو ئاسۆى كۆنە شاروانى كەناوى
نا (بەهەشتى شار) ! كام بەژوەندى خەڵكى ئەنفال كراو شهیدان و خاوەن زەوى تیایە ؟؟
3_ باشە لتیف رشید ئاوەڵ زاواى مام جلال بۆ لەسەر ئەوزەویانە لەسەر شەستیەكە بینایەكە 2000 مەترى
تیجارى بۆى درووست كراوە كە بەرامبەر ئیزاعەى یەكگرتووە ! خۆ ئەو بینایە 200 مەترى بینانیەوە باقیاتەكەى
حدیقە بێت ؟ لتیف رشید ناشیەت بەلایا ! كاسە لێسەكان بۆى درووست ئەكەن ! باشە لتیف رشید كێیەو لە ژیانیدا
فیشەكێكى تەقاندووە بۆ كورد ؟؟؟؟
4 _ هەچى گردەكانى دەورو پشتى گۆیژەش هەیە هەمویتانداگیر كرد و كردتان بەقەسر و بەحیمایە چواردەوریتان تەنیوە !!!!! لەچ وڵاتێكدا ئەم داگیركەرى و بێیاساى و دكتاتۆریە ماوە ؟ لە كوردستان و دەسەڵاتى سەركردەى مام
جلال نەبێت ؟؟
5- بەچ یاسایەك مام جلال ئەم هەموو زەویانەى لە هەموو شوێنێكى ئەم كوردستانە بەناوى میوانخانەو قاوە خانەو
هۆڵى چاوپێكەوتن و هۆڵى خواردنەوە و هۆڵى ئاسك بەخیو كردن و هۆڵى بەناو مەكتەبى سیایى داگیر كردووە ؟؟؟؟
6_ بەچ یاسایەك ؟ ئابورى بێت یا بازرگانى یا سیاحى ! بێئەوەى بخرێتە مزایەدەوە ! هەموو شارتان خستۆتە
بەر دەستى فاروقى ملا مستەفاى شویعى ؟ خۆ یەكێتى و شویعى ئایدۆلۆژیایان ئاسمان و ریسان دوورن ؟ یان بۆ مام
جلال كاسپى ئەكات لەسەر حسابى خوێنى شەهیدان و ئەنفال و كیمیاباران ؟ خۆ هەموو حاكم و پارێزەر و یاسا ناس و
ئەندامەكانى مەكتەبى سیاسیش هەیە چاك ئەزانن !!!!! چى تاڵانى و قاتوقرى ئەكرێت !! بەچ یاسایەكو مزایەدەیەك كردووتانە ؟ چیمەنتۆى سلێمانى و زەویەكانى مەعمەلى جگەرەكە ئوتێلەكانى فاروق وەرىگرتوون وەرىگرتوو ؟
لەچ وڵاتێكدا سیم كارتى موبایل فرۆشراوە بە 600 دۆلار ؟ فاروق نەبێت بۆ مامە دەستى كرد بە گیرفانى ملوێنێك
خەڵكى ئەم كوردستانە ؟ سیم كارت لەهەموو وڵاتێك بەلاشە ! تەنها وەحدە ئەفرۆشرێت ! كە چەندەها ملوێن دۆلارتان
لەم جەماوەرە كۆكردەوە بەناوى سیم كارت فرۆشتن ؟ ئەى بۆ یەكەم جا فرۆشتانبە 600 دۆلار و ئێستا بە 10 دۆلار ؟
هەر سیم كارتى ئاسیا نیە ؟؟
ئەبێت مام جلال و فاروق بدرێن بە مەحكەمەى نیودەوڵتى و مافى مرۆڤ
ئەمەش دەعوایەكى كە لەسەر مام جلال و دارو دەستەكانى
زەوى ژمارە 1 \ 494 ملكنى دباشان سەر و مامۆستایان كە 70 مترە و موڵكى شارەوانى بوو وەلەسەر فولكە سەوزەكەیە !
بەچ یاسایەك داتان بە سایەقێكى كۆنى 66 ى بكرەجۆ ؟؟ بەچ مساتەحەیەك و مزایەدەیەك ؟ كێ ئاگادار بووە
لەیاسا و ئەندامانى شارەوانى ؟ باشە 70 متر چۆن ئیجازەتان دایە بیكات و تەجاوزیش مەترێك بێتە سەر رەێیف ؟
خۆ قانونى شاروانى بۆ هەژار و بێدەسەڵات ! ئەبێت 300 متر كەمتر نەبێت و وە هەروەها بەر فولكەش نادەن بەكەس ؟
چۆن و بەكام یاسا بەم سایەقەى مام جلالتان یاسا كرد ؟؟؟؟ هەر وەها ئەم زەویە بە مساتحە دراوە بەو سایەقەى
وە لەگەڵ موڵكێكى كەدا لەیەك دراوە وە كراوە بە بینا !! وە بەهیچ یاسایەكى شارەوانى و تاپۆ ئەم دوو جنسە موڵكە
یەك ناخرێن ! چونكە ئەمیان كرێیە و ئەویكەیان موڵكى خاوەنیەتى بە سهم ؟ ئەمە پێشێل كاریەكى زەقى بێیاسایى
حاشا هەڵنەگرە و هەموویاسا ناسێك لە ئاست ئەم كارە نابەجێ و دكتاتۆریە سەرسام بوون لەم بێسەر و بەریە !!!
دەعوایەكى مێژووى كەلە كەلتوورى شارى سلێمانى كراوە گەورەترین جەریمەیە !!
موڵكێكى حكومى هەبوو بەرامبەر مزگەوتى گەورەى شارى سلێمانى ! كە لەكاتى بەعسدا گەنجینەى پەروەردەى
سلێمانى تیابوو !! دواى ئەوان ڕۆشتن بوو بە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى ناو شارى سلێمانى !!
ئەم مووڵكە هەموو مێژوو نووسان و پیاوانى شارى سلێمانى بۆیان دەركەتبوو وە ڕژێمى بەعس ئاشكرابوو بۆیان كاتى
خۆى كەئەم گردە ژێرەكەى شارى سلێمانیە و مێژووى ئەگەڕێتەوە بۆ 3500 سێ هەزار و پێنج سەد ساڵ پێش زاین !!
حكومەتى بەعس بەو دڕندەى خۆى ئەم ئاسەوارە مێژوویەى پاراست !! و تێكى نەدا !! بەڵام مام جلال و حاكم قادر فرۆشتیان مەترى بە 200 دۆلار بە حسین ملا ێالح زرگوێزى !!
مامۆستا عبد الرقیب كە بەرسیارى ئاسەوارە هەرچەند هاوارى كرد و تكاى كرد وپەلە قاژێى كرد و گریا بۆ ئەو كەلتوورە
نایەبە مێژوویە ! گوێیان بۆ نەكرد وە ئیهانەش كرا لاى حاكم قادرەوە !!
ئەم مووڵكە ئەگەر خاوەنى كوردى دز نەبوایە ! چوار دەورى ئەگیرا و چاك و جوان ئەكرا و ئەبوو بە مێژوویەك بۆ سلێمانى
و ئەبوو بە شارێكى سیاحى بەناوباگ لە جیهاندا !! زۆر مەزنتر ئەبوو لە ئاسوارەكانى ئەمەویەكان لە ئەردن ! كە ساڵانە
ملوێنەها گەشتیار ڕووى تێئەكەن وە ناوى ئەچووە ناو شارە مێژوویەكانەوە !! ڕۆژانە سەدەها گەشتیار لەم شارە بە تەیارە دائەبەزین !!!
بەڵام مام جلالى كەركوكى و حاكم قادرى كۆزە ڕەقەى چیان لا مەبەستە !!؟ خۆ خەڵكى شارە حەیاتەكەنەبوون !!؟
ئەبێت مام جلال و حاكم قادر و حسین ملا ێالح و ئەوانەى شەریكن لەم مێژوو فرۆشتنە ! ئەبێت
گەورەترین مەحكەمەى عراقى و نێو نەتەوەى و ئاسەوارى جیهانى بكرێن
وە لەسەر شاشە ببینرێن و هەتا مامۆستا عبد الرقیب لە ژیاندا ماوە
قادر\ لندن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست