کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حاجی مه‌شهور هه‌موو پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كانی خۆی و نيچيره‌ڤان بارزانی له‌ بادينان ئاشكرا ده‌كات

Wednesday, 11/04/2012, 12:00


عه‌باس ئه‌تروشی به‌ری چه‌ند ڕۆژێك (حاجی مه‌شهور) مه‌زنترين و ده‌وڵه‌مه‌ندترين سه‌رمايه‌داری بادينی له‌ نووسينگه‌ی خۆيی له‌ دهۆك هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی (شه‌راكه‌تی) نێوان خۆيی و نێچيره‌ڤانی ئاشكراكرد، له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌ مألباتی بارزان و خودی نێچيره‌ڤان بارزانی ماوه‌يان نه‌داوه‌يه‌ك پرۆژه‌ی گچكه‌ش له‌و سنوره‌ بێته‌ جێبه‌جێكردن گه‌ر خۆيان (شه‌ريك نه‌بن) تيايه‌ و له‌وه‌ش گرنگرتر ماوه‌يان نه‌داوه‌ يه‌ك مه‌تر زه‌وی بۆ پرۆژه‌ بدرێته‌ خه‌ڵكی ئه‌و سنورانه‌ گه‌ر خۆيان له‌وه‌رگرتنه‌كه‌و پرۆژه‌كه‌ شه‌ريك نه‌بووبوون؟!
حاجی مه‌شهور ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ نێچيره‌ڤان بارزانی به‌ چه‌ندين شێواز دزيی و گه‌نده‌ڵی و تألانی كردووه‌، له‌وانه‌ هه‌زاران دۆنم زه‌وی به‌ناوی پرۆژه‌ وه‌رگرتووه‌و يه‌ك پرۆژه‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه‌، به‌ڵكو له‌لايه‌ك زه‌ويه‌كانی فرۆشتۆته‌وه‌ وه‌ك پرۆژه‌ی شاری خه‌ونه‌كانی هه‌ولێر كه‌ ئێستا له‌ جياتی ته‌واو كردنی پرۆژه‌كه‌ (مه‌تر) زه‌وی له‌ شاری خه‌ونه‌كان به‌ ٢٠٠٠ دۆلار زياتر ده‌فرۆشێته‌وه‌.
له‌ دهۆك و سنوری بادينانيش به‌ هه‌مان شێوه‌ يا زه‌ويه‌كانی فرۆشتۆته‌وه‌ يا به‌ شه‌راكه‌ت بێ ئه‌وه‌ی يه‌ك دۆلاری دابێ خه‌ڵكی ديكه‌ كردويه‌ته‌ پرۆژه‌ی وه‌ك ئه‌وانه‌ی من كه‌ زياتر له‌ ٥٠ پرۆژه‌ی گه‌وره‌و گچكه‌م له‌ دهۆك و زاخۆ و سمێل و سه‌رسه‌نگ و تا ئه‌وانه‌ی ناو توركياش نێيره‌ڤان بارزانی به‌ زۆرداری بۆته‌ شه‌ريكم به‌ ريگه‌یهه‌ريه‌كه‌ له‌ ئيجرا بارزانی به‌ڕێوبه‌ری زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی له‌ بادينان و سه‌باح ملحيم راوێژكاری نێچيره‌ڤان بارزانی و دووه‌م كه‌سی گروپی كۆمپانياكانی سه‌لاحه‌دين كه‌ موڵكی نێچيره‌ڤان بارزانی يه‌و عه‌بدوڵهادی محمه‌د نه‌زير كه‌ نوێنه‌ری نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌ له‌ بواری نه‌وتدا.
حاجی مه‌شهور له‌ ئه‌ینجامی توره‌يی له‌ مألباتی بارزان و خودی نێچيره‌ڤان بارزانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌به‌ هۆيی ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردان و شه‌راكه‌ته‌ ته‌نها له‌گه‌ل ئه‌زدا(حاجی مه‌شهور) نزيكه‌ی ٣ مليار دۆلاری به‌ گه‌نده‌ڵی و تألانی به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌م پرۆژانه‌ش بۆته‌ شه‌ريكم كه‌ليسته‌كانی به‌م شێوه‌يه‌يه‌:
پڕۆژه‌ی(مازی مۆل) مازی لاند كه‌ زه‌ويه‌كه‌ش له‌ بابۆ مه‌سعود بارزانی كريوه‌ته‌وه‌ كه‌ (٥٠) دۆنمه‌ پرۆژه‌كه‌ بايی (١٨٠) مليۆن دۆلاره‌.
پرۆژه‌ی(ئيستيقبال) كه‌ بايی ٤٥ مليۆن دۆلاره‌ كه‌ گه‌وره‌ترين كارگه‌يه‌ بۆ دروست كردنی كه‌لو په‌لی ناومال و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌ ناحيه‌ی (سيمێڵ).
پرۆژه‌ی(چايی مه‌حمود) له‌سه‌ر زه‌ويه‌كی (٤٤) دۆنمی له‌ نزيك ناحيه‌ی (سيمێڵ).
پرۆژه‌ی ئاوی(مازی)و كارگه‌ی چه‌مانكێ بايی (١٠) ملێۆن دۆلار
پرۆژه‌ی(بابيلۆ ستی) له‌سه‌ر زه‌ويه‌كی (٢) مليۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ سه‌رسه‌نگ كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ دروست كردنی ٣ به‌نداو ڤێلاو موتيل و هۆتێل وشوينی گه‌شت و گوزاری كه‌ نزيكه‌ی ٩٠٠ ملێۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه‌.
كارگه‌ی چيمه‌نتۆی سنجار كه‌ خالد خۆشناوی هه‌ولێريش شه‌ريكی حاجی مه‌شهوره‌ له‌گه‌ل نيچيره‌ڤان بارزانی و كارگه‌كه‌ بايی نزيكه‌ی(١٠٠٠) ملێۆن دۆلاره‌ له‌ سه‌عاتێكدا (٢٠٠٠) ته‌ن چيمه‌نتۆ به‌رهه‌م ده‌هينيت و، نێچيره‌ڤان به‌ هۆی ئه‌و كارگه‌يه‌وه‌ ڕێژه‌ی هينانی چيمه‌نتۆی له‌ توركيايه‌وه‌ بۆ ناو هه‌رێم كه‌م كردۆته‌وه‌و نرخه‌كه‌شی زياد كردووه‌ به‌ بێ وه‌رگرتن و حساب نه‌كردن بۆ سه‌رۆكايه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران به‌ برياری شه‌خسی خۆی له‌لايه‌ك ريژه‌ی هينانی چيمه‌نتۆی له‌ توركيا بۆ ناو هه‌رێم كه‌مكردۆته‌وه‌و له‌ هه‌مانكاتيشدا نرخه‌كه‌ی زياد كردووه‌.
پرۆژه‌ی (مازی تاوه‌ر) له‌ هه‌ولێر نزيك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر،زه‌ويه‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی ده‌ستی به‌سه‌راگرتووه‌و به‌ بێ ته‌نده‌ر مه‌تری به‌ ٥٠٠ ديناری چاپ و ئێستا به‌ شه‌ريكی پرۆژه‌ی مازی تاوه‌ری تيا جيبه‌جێده‌كرێت.
پرۆژه‌ی درێم ستی له‌ناو دهۆك به‌ كۆمه‌لگای مازی ناسراوه‌.
دامه‌زراندنی كۆمپانيای (غازی عه‌نتاب) بۆ هينانی هه‌موو جۆره‌ مه‌واد و پيداويستيه‌ك له‌گه‌ل پسكيويت و نه‌سته‌له‌و له‌گه‌ل هه‌لگرتن يا به‌خشينی له‌ هه‌موو جۆره‌ باجێك له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانيايه‌ كه‌ له‌ توركيايه‌وه‌ بۆ ناو هه‌رێم كه‌ل و په‌له‌كان داخل ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌ پێی سايته‌كه‌ی حاجی مه‌شهور ئه‌م پرۆژانه‌شی راگه‌ياندووه‌:
1. كومپانیا غازى عنتاب یا بازرگانیا گشتى ، سه‌نته‌رێ وێ ل زاخو یه‌ و تایێ خوو ل باژێرێ دهوك هه‌یه‌ دیسان كوگه‌هێن خۆ ل دهوك و سێمێلێ هه‌نه‌ .
2. كارگه‌ها ئه‌مین یا به‌نیشتى ل باژێرێ زاخو
3. پڕوژێ ئه‌مین یێ بخودانكرنا كه‌والى ژ گولك و په‌زى زێده‌بارى چه‌ندین پڕوژێن چاندنێ ل زاخو.
4. كومپانیا مازى یا بازرگانیا گشتى و لبن په‌رێ وێ كومه‌ڵگه‌ها مازى و ل دیف یا ل خوارێ :
سوپر ماركێتا مازى (مازى 1) .
پێشانگه‌ها ناڤماڵیا كومپانیا استقبال (مازى2).
پێشانگه‌ها كه‌ره‌ستێن ئاڤاهیان و ڕائێخستنێن ناف ماڵێ (مازى 3)
كومه‌ڵگه‌ها مه‌له‌ڤانگه‌ها .
سه‌نته‌رێ مازى یێ وه‌رزشى یێ ئافره‌تا .
گڕوپێ موتیلا .
باژێرێ یاریا (دریم ستى).
نه‌مامگه‌ها مازى.
مازى تاوه‌رز هه‌ولێر

هه‌روه‌ها فارس كۆچه‌ر ئامۆزای ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ناسراو به‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك، كه‌ خاوه‌نی كۆمپانيای ئه‌تروشه‌ ئه‌ويش باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ جگه‌ له‌وه‌ش ته‌مه‌ركۆچه‌ر له‌ هه‌موو پرۆژه‌كانی سه‌همی له‌سه‌دا ١٠ وه‌رگرتووه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاسانكاری و هاوكاری و گه‌ياندنی خزمه‌تگوزاری و دياريكردنی زه‌وی له‌ شوێنی گرانبه‌ها و فارس كۆچه‌ر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياندووه‌ كه‌ ئه‌ويش سه‌همی له‌ سه‌دا ١٥ له‌ چه‌ند كۆمپانيايه‌كی حاجی مه‌شهور هه‌يه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ سه‌باح مليحيمه‌وه‌ سيڤی حاجی مه‌شهوری به‌م شێوه‌يه‌ بۆ ئاشكراكردووه‌:
كه‌ حاجی مه‌شهورا مه‌لا ئه‌مين ناسراوه‌و له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس دا باوكی (مه‌لا ئه‌مين) كه‌ مه‌لاش بووه‌ به‌ تلياكه‌وه‌ ده‌ستگير كراوه‌ و پاشان له‌ (سێداره‌)دراوه‌.
حاجی مه‌شهور له‌ له‌ دوای راپه‌رين ئامێرێكی نوێی چاپی بۆ ساخته‌ كردن و ته‌زوير كردنی پاره‌ی عێراقی به‌ نهێنی له‌ زاخۆ داناوه‌و دوای چاپ كردنی ئه‌و پاره‌نا بۆ به‌غدای ناردووه‌و كه‌ل و په‌لی پێكريوه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی حاجی مه‌شهوره‌ كه‌ ئيستا يه‌كه‌مين ده‌وڵه‌مه‌ندو شه‌ريكی نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌.
دوای ماوه‌يه‌ك كه‌ ئاشكرابووه‌ وازی هيناوه‌و قاچاخچێتی و كاری هێنان بردنی له‌ نێوان توركيا و زاخۆ ئه‌نجامداوه‌و به‌تايبه‌تی قاچاهێنانی جگه‌ره‌.
ئيتر به‌هۆی ئه‌و پاره‌ حه‌رام و دزيی و تاڵانی و قاچاخچێتيه‌ بۆته‌ شه‌ريكی ماڵباتی بارزان به‌تايبه‌تی له‌ مه‌وادی هۆشبه‌ردا.
ئه‌مرۆش به‌هۆی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نديه‌وه‌ باوكيان كردۆته‌ شه‌هيدی ريگای بارزانی و پارتی.

سه‌رچاوه‌كان
به‌ شێكی وته‌ی حاجی مه‌شهوره‌
وته‌ی سه‌باح ملحيم
وته‌ی عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زير
وته‌ی فارس كۆچه‌ر ئامۆزای ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان.
بۆ زانياری زياتر پرۆژه‌و كۆمپانياكانی حاجی مه‌شهور شه‌ريكی نێچيره‌ڤان بارزانی سه‌ردانی ئه‌م سايته‌ بكه‌.

http://www.alaminest.com/Zanyary_K.aspx?Jimare=3


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە