بارزانی بوختان بۆ كچانی زانكۆی سلێمانی ده‌كات
Thursday, 17/05/2012, 12:00
له سه‌مه‌ره‌كانی كوردایه‌تی بێ ڕه‌وشت ئه‌وه‌یه كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی هانا بۆ سوككردنی شه‌ره‌ف وكه‌رامه‌تی كچانی میلله‌تێك ده‌بات كه له‌وه‌تی هه‌ن مایه‌ی سه‌ربه‌رزی ئێمه‌ی كورد بوون, هه‌فته‌ی رابوردوو گۆڤاری بازرگانی وكاری قه‌ته‌ری هه‌والًَێكی له‌سه‌ر مه‌نسوری كوری مه‌سعود بارزانی بڵاوكرده‌وه كه سێ ملیۆن ودوو سه‌د هه‌زار دۆلاری به قومار له ئیمارات دۆڕاندوه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمیش سه‌رجه‌م كێشه‌و میوانه‌كانی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی به‌جێهێشتوه‌و ڕووی كردۆته ئیمارات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئابڕوچونه كپ كاته‌وه, مایكل رۆبینی رۆژنامه‌نوسی ئه‌مه‌ریكیش له بابه‌تێكدا باس له‌و قوماره ده‌كات و هه‌ندێ به‌سه‌ر و فیساڵی سه‌رۆكدا دێێته خواره‌وه‌و پێ ده‌ڵێت: نه سه‌ری له سیاسه‌ت ده‌ره‌چێت ونه له سه‌رۆكایه‌تی ونه باوكێكی باشیشه! ئه‌گه‌ر باوكێكی باش بوایه كوره‌كه‌ی به‌شه‌وێ 3 ملیۆنی به‌قومار نه‌ده‌دۆڕاند! سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی له كۆشكی سپی و كرملین زیاتره و كه‌سیش نازانێت كه‌وتۆته كوێوه له وه‌ڵامێكدا كه هاڵاوو چه‌قه دوكه‌ڵی ئه‌و قومارخانه‌مان به‌سه‌ردا دێنێت كه مه‌سرور ئه‌و مه‌بله‌غه‌ی تیا دۆراندوه وه‌ڵامێك ده‌داته‌وه كه هه‌مومان ده‌خاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك پرسیار! سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناڵێت جا سێ ملیۆنی حیز چیه بۆ كاك مه‌نسور ئه‌و به بلۆكێك دۆلار ئه‌ڵێت فلس و خاوه‌نی باوكێكه ئاماده‌یه له‌پێناو پاره‌دا چاو له ئابڕوو تكانیشمان دابخات, یان پاره پاره‌ی میلله‌ته وئه‌وان هیچ ناڵێن مایكل رۆبین تۆ ئاو خۆری كوێی!دێت وده‌ست له پیرۆزی كچانی نیشتیمانێك ده‌دات, دێت وسوكایه‌تی به ناموس وئابروی ئه‌و كچانه ده‌كات كه هه‌وێنی سه‌رجه‌م خۆپێشاندان وناره‌زاییه‌كانی ئه‌م میلله‌ته بون, دێت وده‌ڵێت: مایكل رۆبین له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر قوتابیان له زانكۆی سلێمانی ده‌ركراوه!!!یه‌ك قوتابیش نا كۆمه‌ڵێك چونكه به قوتابیان زیاتر له قوتابیه‌ك ده‌كات,ئه‌ی باشه سه‌رۆكی بێ ڕه‌وشت كچانی زانكۆی سلێمانی مه‌گه‌ر كچی تۆ نین؟ ئه‌ی بۆ مایكل رۆبینت به‌ده‌ردی سه‌رده‌شت عوسمان نه‌برد؟ ئه‌ی بۆ ئه‌و چه‌ند ساڵه بێ ده‌نگیت له‌و ده‌ستدرێژیه سێكسیه كرد؟ بۆ ئێسته ئه‌یدركێنی؟ئه‌گه‌ر هه‌واڵی قوماره‌كه‌ی مه‌سرور نه‌بوایه هه‌روا مایكل بۆی ده‌ره‌چو بێ ئه‌وه‌ی باسیش كرێت؟ ئه‌ی چه‌ند ئه‌مه‌ریكی تر ئاوا ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر كچانی هه‌رێمه‌كه‌ت و ده‌مت لێ داخستوه؟ ئه‌ی ئه‌زانی له كورده‌واریدا به‌كه‌سێك چی ده‌وترێت كه ئه‌مه قبوڵ بكات؟ من ده‌زانم كه كچانی زانكۆ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی سلێمانی چه‌ند داوێن پاكن, هه‌مووكه‌س ده‌زانێت كچانی زانكۆی سلێمانی چ نه‌عره‌ته‌یه‌كیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێك كه بوختانیان پێ بكات, سه‌رۆك ته‌نها سه‌یر بكه بزانه چۆن كچانی زانكۆی سلێمانی داوای لێ بوردنت پێ ده‌كه‌ن, بزانه چۆن دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان وتا ئابڕوی ئه‌وه نه‌به‌ن كه قومار به ئابڕویان ده‌كات نارۆنه‌وه ماڵه‌وه, كچه سه‌ربه‌رزه‌كانی زانكۆی سلێمانی ئه‌مه قبوڵ مه‌كه‌ن وبه‌سه‌رۆك بڵێن ئه‌شێت قومار به بودجه‌كه‌مان بكرێت, به‌ڵام ئه‌وه هێڵی سوره قومار به ئابڕمان بكرێت, چونكه ئابروی ئێمه بوو ئه‌م میلله‌ته‌ی تا ئێسته هێشتۆته‌وه, ڕوڕه‌شی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی قبوڵیه‌تی سوكایه‌تی به ئابڕوی خوشك ودایك وكچی بكرێت له‌پێناوی سه‌رسه‌ریه‌كدا بودجه‌ی میلله‌تێك ده‌كات به قوڕگی ڕۆڵێته‌كانی قوماری ووڵاتانداو په‌ڵه دێنێته سه‌ر شانمان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست