کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تكایە نەوتەكەش مەسپێرن بە لیژنە

Monday, 09/02/2015, 12:00

2539 بینراوە


بەپێى ووتەى وەزارەتى نەوتى عێراق بێت هەردوو لایەنى حكومەتى مەركەزى و هەرێم ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەى كە چەند لیژنەیەكى هونەرى پێك بهێنن بۆ چاودێریكردنى دۆسێى نەوتى نێوان هەردوولا، ئەمە دواین لێدوانى بەرپرسانى بەغدایە لەسەر ئەوو دۆسێیە، هەروەها (عەرەفات كەرەم) ى ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە لیستى هاوپەیمانى كوردستان ئەوەى ئاشكرا كردووە كە كە هەرێمى كوردستان لەمكاتەدا تواناى ناردنە دەرەوەى 300 هەزار بەرمیل نەوتى كەركوكى نییە، هەروەها (ئەحمەدى حاجى رەشید) پەرلەمانتارێكیترى كوردى لە بەغدا ڕایگەیاند بەهۆى پابەند نەبونى هەرێم بە بەندەكانى ڕێكەوتنەكەى نێوانیانەوە بۆیە بەغداش بەشە بودجەى هەرێم نانێرێت.
بەكورتیەكەى ئەمە هۆكارى ئاڵۆزیەكان و نەناردنى بەشە بودجەى هەرێمە لەلایەن بەغداوە، بەڵام لەجیاتى ئەوەى دەسەڵاتدارانى هەرێم و بەتایبەتتر وەزارەتى سامانە سروشتیەكان كاربۆ بەگەر خستنى ڕێكەوتنەكەى نێوانیان بكەن، كەئەویش هەناردەكردنى ئەوو بڕەیە كەلەسەرى ڕێككەوتبون، كەچى تازە بەتازە ڕێكدەكەون لەسەر ئەوەى كەچەند لیژنەیەكى هونەر دروستبەكەن بۆ یەكلاكردنەوەى كێشەكانى نێوانیان، ئاخر ئەگەر هەركەس خێرو خۆشى لە لیژنەو لیژنەكارى و دوادەرەنجامى كارى لیژنەكان بینیبێت، ئەوا ئێمە لە هەرێمى كوردستان هیچ خێرو خۆشیەكمان لە كارى لیژنەكانمان نەبینیوە!!! لاى ئێمە دروستكردنى لیژنە بۆ دیزە بەدەرخونەكردنى دەرەنجامەكانە، بۆ شاردنەوەى ڕاستیەكانە، ئێمە گەیشتوینەتە ئەو ڕاستیە كە هەركارێك لیژنەى بۆ دروستكرا ئەوا دەبێت فاتیحاى بۆ دەخوێنیین.
هەرچەندە سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان ڕاى گەیاند كە هەموو ئەو ژمارە و زانیارانەیان بۆ ئەندامانى لیژنەى نەوت و وزەى پەرلەمانى بەغدا باسكرد كە پەیوەندیان بە بیرە نەوتەكان و تەواناى دەرهێنان و هەناردەكردنى نەوتەوە هەیە لە هەرێمى كوردستان، ئەمەش لە پێناو لێك نزیككردنەوەى هەردوولا ، وەك ڕاگەیاندنەكان باسیانكرد هەموو زانیارەكانى نەوت هەرلە ساڵە 2005 وە تا ئەمڕۆ خراوەتە بەردەم لیژنە پەرلەمانتاریەكەى بەغدا ، ئێ باشە ئیتر چیتر ماوە كە قسەى لەسەر بكەن ؟ ئیتر لیژنە بۆچى دروست دەكەن؟ ئەندامانى ئەو لیژنە هونەریانە كێن؟ دەسەڵاتیان چییە؟ ئەگەر ئێوەى ئەندامانى وەفدى دانوستانكار كەلە لوتكەى باڵادان لەگەڵ وەفدى بەغدا تائێستە نەگەیشتبنە هیچ ڕێكەوتنێك !!! تكایە ئەو ئاریشە هەستیارە مەسپێرن بەو میكانیزمەى كە ناوى (لیژنە)یە، ئەگەر خۆتان هیچتان پێناكرێت، تكایە بەدواى میكانیزمیتردا بگەڕێن، یان هەناردە زیادبكەن، یان ئیتر پشت بە میزانیە و بودجە لە بەغداوە مەبەستن ، یان هەر ڕێگەیەكیتر، چونكە هەرێم لە ڕوى ئابوریەوە لە قەیراندایە،قەیرانى ڕاستە قینە كە جێگاى فەرامۆشكردنى زیاتر نییە، پێوستى بە كارى جدیى هەیە، پێش ئەوەى ڕەوشەكە بەرەو خراپتر بڕوات.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)