ئەندام پەرلەمانێکی عێراقی بە ٥٩ملیۆن دینار، نەشتەرگەرییەکی مایەسیری بۆ کراوە
Wednesday, 25/09/2013, 12:00
2410 بینراوە
لە رۆأنامەی{الایلاف}ئەم هەواڵە سیرەم خوێندەوە، نەمئەزانێ بگریم یان پێبکەنم،.
سمتی شێخ خالدالعگیه، ئەندامێ پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا، کە سەرۆکەکەی مالکی سەرک وەزیرانی عێراقە.
هەموو رۆژێک لە رۆژنامەو ئێستگەکانی جهان خەریکی بڵاو کردنەوەی قوڕ بەسەرین کە عێراقیەکان چۆن ژیان ئەبەنە سەر،کەچی لە رۆژنامەی الایلافدا،ئەم خەبەرە عەنتیکەیەم خوێندەوە،.وتم با منیش بڵاوی بکەمەوە بۆ میدیای کوردی .تا بزانن لە عێراق چ قوربەسەیێک ڕووئەدا.
ئەم ناو براوە لە لەندەن عەمەلیاتێکی مایسیری کردوە کە ٥٩ ملیۆن دیناری عێراقی تێچوە لەسەر حسابی دەوڵەت، کە ئەکاتە نزیکەی ٥.٥پ ێنج دەفتەروو نیو دۆلار، ئینجا سمتی ئەم برادەرە چووەتە کتێبی{غینیس}ەوەبۆ ژمارە پێوانەییەکان، بەڵام با ئەوەش بزانرێت عەمەلیاتی مایسیری زۆر ئاسانەو لە عێراقیشا ئەکرێت.
بەم شتانە مرۆڤ هەندێ شتی بیر ئەکەێتەوە. ئایا ئەم برادەرە ئەگەر ٩ مانگ لەخەسەخانە بکەوتایە بە خۆی و حیمایە کانیەوە چەندی تێ ئەچوو؟...ئەگەر بۆ عەمەلیاتێکی ئاسان تەنها سەعاتێک ئەخایێنی ٥٩ ملیۆن دیناری تێچوو بێت....ئەی نو مانگ چەندی تێ ئەچێت.