بوونی و نه‌مانی "جه‌وهه‌ر نامیق" له زه‌مه‌ن و شوێنی هه‌ڵه‌دا بوو.
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
کاره‌کته‌ری به هێزی مرۆڤ ، خۆ پاراستنه ، خۆپاراستنی فیزیکی و مه‌عنه‌وی ، هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بیته فاکته‌ری به هێزی مانه‌وه‌ی.
که باس له زه‌مه‌نی بوونی جه‌وهه‌ر نامیق له سه‌ره‌تایی ژیانی سیاسی‌دا ده‌کرێ به پێوه‌ری ئیمڕۆ ، ده‌گوترێ له زه‌مه‌نێکی هه‌ڵه‌دا بوو ، هه‌ندیکیش به خیانه‌تی له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن. کارکردن له‌گه‌ل پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی خێڵه‌کی بۆ ئامانجێکی گه‌وره که گوایه پاراستنی کورده له نێوچوون ، هه‌ڵه‌ی هه‌ر ئه‌و نه‌بوو به‌ڵکو هه‌ڵه‌ی ملیۆنه‌های دیکه بووه ، دیاره ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش دیسان به پێوه‌ری ئێستا که بۆی ده‌چین راست و دورسته.ئه‌وێ رۆژێ بهرهیهیهکی که‌مینه هه‌بوو که پاڵیان دابووه حکومه‌تی ناوه‌ندی داگیرکا‌ر ، ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری ئێستاش بپێورێن ، دیسان خیانه‌ت بووه.. که‌واته دووبه‌ره له یه‌ک زه‌مه‌ندا به پێوه‌ری ئێستا ، که هه‌ردووکیان خیانه‌ت بێ ،ئه‌ی ده‌بێ راستی له کوێ بێت؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره که زۆری ناوێت و ده‌کرێ بڵێین: سه‌یری ده‌رئه‌نجامه‌کان بکه و دواجاریش ده‌ستکه‌وته‌کان به‌راورد بکه له‌گه‌ڵ قوربانییه‌کان ، وه‌لامی دورستت به ده‌ست ده‌که‌وێت.
شۆڕش و جاشایه‌تی تێکڕا له ئاشبهتالیدا ، نه‌وه‌یه‌کیان هێنا به‌رهه‌م که رق و ته‌خوینکردنی ئه‌وی تری لێکه‌وته‌وه ، نه‌ته‌وه‌یه‌ک لیوانلێو له ئه‌نفال و کیمیابارانکراو و وێرانی لێ وه‌به‌رهه‌مهات. که‌واته ده‌کرێ ئه‌گه‌ر چاو بده‌ینه زه‌مه‌نی سه‌رهه‌لدانی سۆڕش و جاشایه‌تی ،وه‌ک زه‌مه‌نی رووخانی نه‌ته‌وه‌یه‌که، هه‌ر بۆیه بۆ ده‌سته‌واژه‌ی شۆڕشیش ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته بکه‌ین، چونکه شۆڕش رووخانی کۆن و بینای تازه‌یه، لێره ته‌نها رووخان بۆ روخانی گه‌وره‌تری لێکه‌وته‌وه ،بۆیه پیویست ده‌کات ب
ه بزاڤیکی عاتیفی چه‌کداری ناوزه‌د بکه‌ین که تێیدا : کورد کوشتن ، دهستتێکهلکردن له‌گه‌ل داگیرکا‌ر ، ئه‌تککردنی نامووس و ژێرپێکردنی سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆڤی کورد و دواجاریش خیانه‌ت مۆری خۆی له‌و زه‌مه‌نه داوه. هه‌موومان به جاش و باشمانهوه هه‌ریه‌که به‌شبه‌حاڵی خۆی پشکی له‌و کاره‌ساته هه‌یه.
جه‌وهه‌ر نامیق له‌و زه‌مه‌نه‌دا تا 2003 وه‌کو هه‌ریه‌کێک له ئێمه به قه‌د قه‌واره‌ی موشاره‌که کردن له‌و " خیانه‌ت یا هه‌ڵه"یه به‌شداره ، به‌لام دیاره ئه‌وه هه‌موو پرۆفایلی ئه‌و مرۆڤه نانووسێته‌وه به‌ڵکو پێچێکی توند له‌و پرۆفایله به هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌و خیانه‌ته به‌رده‌وامه ،ده‌بێ به دوایین سه‌ردێری پێناسه‌ی ئه‌و مرۆڤه.
زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین له شۆرشی جه‌ماوه‌ریدا سه‌رکه‌وتن بۆ ده‌سه‌لات ، کاتیکیش له ده‌سه‌ڵاتدابوون و له دوایین مه‌نزڵگای پرۆفایلیان، لاپه‌ڕه‌ی ره‌شیان جێهێڵا ، بوون به سه‌ردێری پێناسه‌ی دواییان. نمونه زۆرن نامه‌وێت لێره زیاتریان له‌سه‌ر بڵیم.
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، که ئێستاکه کوردستان لێده‌خوڕن ، ئه‌گه‌ر جێگه‌یان گرتبێت له نێو ئه‌و " خیانه‌ت"هی که پێشتر باسمان لێکرد ، نه‌هاتن رووی قیزه‌وه‌نیان به کرده‌وه جوان بکه‌ن و مێژوویه‌کی سپی له دوایین پرۆفایلی خۆیان تۆمار بکه‌ن ، به‌لکو له خراپ بۆ خراپتر ئێستاش له خراپترین ره‌وشدا به‌رده‌وامی به‌و "خیانه‌ت"ه ده‌ده‌ن.
جه‌وهه‌ر نامیق ، زۆرێکیش له خه‌ڵکی دیکه . هه‌ر زوو له‌و کاروانه پڕ خیانه‌ته ، هاتنه‌خوار ، له جیاتی دابنیشن و بێ ده‌نگی هه‌لبژێرن ،هاتنه‌وه نێو خه‌لکی کوردستان ،دیاره چ خه‌ڵکێکیش ، ئه‌و خه‌لکه‌ی ئێستاش خیانه‌تی لێ ده‌کرێت.
جه‌وهه‌ر نامیق به زاناییه‌کی زۆره‌وه ، شه‌ڕی دژی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری ده‌کرد ، ده‌یزانی که ئه‌و بنه‌ماڵه هیچ رێزیک بۆ هیچ به‌هایه‌کی مرۆیی دانانێ ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا رۆژ به‌دوای رۆژ ده‌نگی زیاتر هه‌ڵده‌بڕی بۆ لێدانی بناخه‌ی " خیانه‌ت'ی ئه‌و ده‌سه‌لاته.
جه‌وهه‌ر نامیق به مانه‌وه‌ی له شوینی هه‌ڵه‌دا ،که وه‌ک ته‌حه‌دایه‌کی ئه‌و ده‌سه‌لاته له نێو دڵیان‌دا بوو(مه‌به‌ستم ماله‌که‌ی له سه‌لاحه‌ددین بوو) ، نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر پیلانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بوه‌ستێته‌وه ، بۆیه له پێناو ئه‌و ئامانجه که هه‌ڵته‌کاندنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو، گیانی به‌ختکرد. ده‌کرێ بڵێین جه‌وهه‌ر نامیق گیانی خۆی کرده قوربانی سپیکردنه‌وه‌ی مێژوویه‌ک، هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پیدا که مێژووی رووخان و دارمانی مرۆڤ و له‌ده‌ستدانی خاکی کورد بوو.
له‌و نووسینه‌دا و له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم : به‌رده‌وامبوون له خیانه‌تکردن له خه‌ڵکی کوردستان ده‌چیته نێو چوارچیوه‌ی تاوانی گه‌وره ، ئه‌وانه‌ی له نیوه رێدا له کاروانی خیانه‌ت دێنه خوراه‌وه و ده‌یانه‌وێت کاروانه‌که بوه‌ستێنن و تاروماری بکه‌ن ، پێشمه‌رگایه‌تییه‌کی مه‌زنه ، ئه‌وانه‌ش له‌و رێگه‌یه‌دا گیان بهختدهکهن ، شه‌هیدی رزگاری خه‌ڵکی کوردستانن.
به بڕوای من ، جه‌وهه‌ر نامیق به خوینی خۆی ، له دوا ویستگه‌یی ژیانیدا ،مێژووێکی سپی بۆ خۆی تۆمارکرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست