کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


په‌ڕینه‌وه‌ى خیانه‌ته‌كانى خێلى مه‌لا مسته‌فا بارزانى له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بۆ رۆژ ئاواى كوردستان

Thursday, 14/11/2013, 12:00






خیانه‌تكردن له‌ گه‌ل قێزونترین كردارى مرۆڤه‌، له‌وه‌ش قێزه‌ونتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خیانه‌ته‌ به‌ نیشتمان په‌روه‌رى بناسێنیت
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێ ئه‌لحكیم له‌ تاران له‌گه‌ڵ ئێمه‌ به‌شدارى كرد له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ماندا له‌ دژى رژێمى به‌عس، پاش ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان وه‌ستان تاكو جموجۆڵى كورده‌كان ده‌ستى پێكرده‌وه‌ له‌ ئێران له‌ ساڵى 1979 دا دژى شۆڕشى ئیسلامى. دوو كوڕه‌كه‌ى مه‌لا مسته‌فا ئیدریس بارزانى و مه‌سعود بارزانى له‌ تاران بوون. ئه‌وسا وه‌زعیان باش نه‌بوو به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆنه‌ى به‌ شاوه‌ هه‌یانبوو. به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم به‌ مه‌سعوده‌وه‌ كرد، پێم گوت ده‌بێ هه‌ڵوێستیك بنوێنن سه‌باره‌ت به‌ وه‌زعى كوردستانى ئێران، وه‌ڵامى دامه‌وه‌ ئێمه‌ رێناده‌ین به‌ دووژمنانى كۆمارى ئیسلامى بگه‌نه‌ سه‌ر سنورى عێراق- ئێران . ئێمه‌ مادام شتێكمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.
دیاره‌ مه‌سعود بارزانى مه‌به‌ستى له‌ دوژمنانى ئێران له‌و كات و ساته‌دا شۆڕشگێڕه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ئێران بووه‌.كه‌ زۆربه‌ى ناوچه‌ كوردیه‌كانیان له‌ژێر فه‌رمان ره‌وایه‌تیاندا بووه‌. له‌ كتێبى خیانەتەکانی قیادە مووقەتە بە نەتەوەی کورد كه‌ لە بڵاوکراوەکانی ئینتشارات و تبلیغاتی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌و كاتى خۆى بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌. ئاماژه‌یان به‌ زۆربه‌ى خیانه‌ته‌كانى خێلى مه‌لا مسته‌فا بارزانى كردووه‌ له‌ گه‌لى كورد له‌و پارچه‌ى كوردستان كه‌ چۆن به‌ پشتیوانى ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌رانى كورد كردوه‌ و شه‌هیدیان كردوون و شۆڕشه‌كه‌یان پێ له‌ بار بردون .
پاش ئه‌وه‌ى ماوه‌ى دوو ساڵ زیاتره‌ هێزه‌كانى په‌یه‌ده‌ ناوچه‌ كوردیه‌كانى رۆژئاواى كوردستانیان رزگار كردوه‌ و حوكمى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌ن، پارتى و خێلى مه‌لا مسته‌فا بارزانى له‌ژێر فه‌رمانى توركه‌ فاشیسته‌كان هه‌موو رێگایه‌كیان گرتوه‌ته‌ به‌ر بۆ له‌باربردنى شۆڕشى كوردانى رۆژئاوا و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتنه‌ته‌ دژایه‌تى كردنیان، هه‌ر له‌ ئابڵوقه‌ى ئابورى و دروستكردنى حیزبى كارتۆنى و پڕوپاگه‌نده‌كردن له‌ رێگاى راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ دژ به‌ په‌یه‌ده‌ و ناشرینكردنیان له‌لاى هێزه‌ ئیقلیمیه‌كان و چى و چیتریانركردوه‌. ئه‌وه‌تا دوو رۆژ دواى راگه‌یاندنى حوكى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان مه‌سعود ئۆخڵو ئاگریتێبه‌ربووه‌ وبه‌ نێونه‌رایه‌تى ئه‌ردۆگان و توركه‌ فاشیزمه‌كان په‌یامێكى توندى ئاراسته‌ى په‌یه‌ده‌ كردوه‌ و چه‌ندین تۆمه‌تى نابه‌جێى ئاراسته‌كردوون. ئه‌و په‌یامه‌ى مه‌سعود ئۆخڵو هاوكاته‌ له‌ گه‌ڵ دژایه‌تیه‌كانى حكومه‌تى توركى كه‌ له‌ رێگا داود ئۆخڵوه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یانه‌وه‌ دژ به‌ په‌یه‌ده‌ ده‌ریان بڕویوه‌.
خیانه‌تكردن و جاشایه‌تیكردن رۆچووته‌ نێو مۆغه‌كان و ده‌ماره‌كانى خیڵى بارزانى و له‌ مه‌لا مسته‌فا بارزانیه‌وه‌ بۆیان ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌و قسه‌یه‌ى من هه‌روا تۆمه‌تێكى دوژمن كارانه‌ نیه‌ دژ به‌ خێلى بارزانى، به‌ڵكو به‌ به‌ڵگه‌ و ئه‌رگۆمێنته‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى به‌ روون و ئاشكرایى خیانه‌تێكى گه‌وره‌ى ماڵى بارزانیمان بۆ په‌خش ده‌كات. دڵنیام رۆژێك دێت سه‌رجه‌م رێككه‌وتننامه‌ پڕ له‌ خیانه‌تكاره‌كانى خێلى بارزانى بۆ توركه‌ فاشیزمه‌كان ئاشكرا ده‌بێت و ده‌خرێنه‌ زێرابدانى مێژووه‌وه‌. له‌ باشورى كوردستانیش له‌ خیانه‌تێكى ده‌گمه‌ندا خێلى مه‌لا بارزانى ده‌بابه‌ى به‌عسى دواى ئه‌نفال و كیمیاباران و قوربانیدانى گه‌له‌كه‌مانیان هێنایه‌ سه‌ر خاكى پیرۆزى كوردستان و مێژوویه‌كى ڕه‌شیان بۆ خۆیان تۆماركرد.
پێویسته‌ خێڵى مه‌لا بارزانى ئه‌وه‌ باش بزانن كه‌ په‌یه‌ده‌ حیزبى دیموكراتى ئێران نیه‌ وه‌ك پارویه‌كى چه‌ور بۆیان قوت بدرێت و دڵى توركه‌ فاشیزمه‌كانى پێخۆش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كاتى خۆى ماڵى مه‌لا بارزانى به‌هۆى نه‌بوونى راگه‌یاندنه‌وه‌ خیانه‌ته‌كانیان ده‌مامكى كوردایه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌درا و بۆیان ده‌چووه‌ سه‌ر، ئه‌وه‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سه‌ردمى داكه‌وتنى ده‌مامكداره‌كانه‌ به‌ هۆى بوونى راگه‌یاندن و ئینته‌رنێت و فه‌یسبوك و تویته‌ر و چى و چیتره‌وه‌. له‌ هه‌مان كاتدا په‌یه‌ده‌ سه‌رچاوى هێزى خۆى له‌ گه‌لێكى خاوه‌ن ئیراده‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، بۆیه‌ هه‌رگێز چۆكدانیان بۆ نیه‌، چونكه‌ هه‌رچ هێزێك گه‌لى له‌ پشت بێت روخاندنى مه‌حاڵه‌. هه‌رچ هێزێكى هاوشێوه‌ى خێلى مه‌لا بارزانى داگیركه‌ران پشتیوانى لێبكه‌ن سه‌ر ئه‌نجامى تێكشكانه‌.

تیبینى: سود له‌ لاپه‌ڕه‌ 459 كتێبى سه‌دام به‌ئیراده‌ تێپه‌ڕى! كه‌ له‌ نوسینى غه‌سان شربل ه‌ وه‌گیراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە