نوری سنجاری چه‌ند تاوانبارێكی زێره‌ڤانی حه‌شارداوه
Saturday, 01/09/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 6 هه‌ولێر ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر ئه‌و زانیاریانه‌یان پێ ڕاگه‌یاندین، كه‌نوری سنجاری سه‌رۆكی دیوانی سێبه‌ری نێچیره‌ڤان بارزانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی 5 تاوانباری زێره‌ڤانی حهشارداوهكهبهرپرسی ئه‌و گروپه به‌رپرسی پاسه‌وانی تایبه‌تی نوری سنجارییه به‌ناوی ئۆمێد برایم قادر سورچی و 4 له براكانی، كه پیش 15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵی ڕفاندن و كوشتنی هاولاتی ئه‌حمه‌د شێخه‌یان له هه‌ولێر دابوو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هاولاتیهخۆی ده‌رباز كردوه له ده‌ستیان له دادگای هه‌ولێر سكالای یاسای تۆماركردووه، به‌لام تا ئیستا ئه‌و تاوانبارانه له ماڵی دكتۆر نوری سنجار سه‌رۆكی دیوانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی حه‌شاری داون ته‌سلیم بهداگای نه‌كردوون.
به پیی سه‌رچاوه‌ك نوری سنجاری بۆ ئه‌وه‌ی خۆی دروست بكاته‌وه جارێكی دیكه به پشتویانی چه‌ندین تاوانبار و ههڵهالتوو له یاسا خه‌ریكی كاری ماڤیایه به‌هۆی ئه‌و تاوانبارانه‌وه، ئه‌مه دووه‌مین جاره نوری سنجاری حه‌شاری چه‌ندین تاوانبار ده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی پارساڵ له یانه‌ی مارینای خواردنه‌وه كه موڵكی شه‌خسی نوری سنجارییه په‌لاماری داود باغستانیان داوه و تا ئێستا ئه‌و تاوانبارانه‌ش ده‌ستگیر نه‌كراون، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، كه نێچیره‌ڤان بارزانی جارێكی دیكه نوری سنجاری به سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك سێبه‌ر داناوه‌ته‌وه و له زۆربه‌ی كۆبونه‌وه‌كان نه‌ك به‌شداره، به‌ڵكو بریار بهدهستیشه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست