پکک دەیەوێت چی بخوڵقێنێت ؟
Thursday, 19/12/2013, 12:00
1935 بینراوە
ئەو شۆڕش و تێکۆشانەی بەڕێبەرایەتی پکک هاتۆتە ئاراوە ئەگەرچی لە کوردستانیش بە تەواوەتی نەهاتۆتەدی بەڵام شۆڕشێکی دیموکراتی خوڵقاندووە ، تاکو دوێنێ هێزی ئاغا و بەگ و سەرۆکی عەشیرەتەکان و شێخەکان حاکمی موتڵەقی سەر کۆمەڵگای کوردی بوون ، ئەم گروپانە کۆمەڵگایان کردبووە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە ، هەربۆیە گەلی کورد بەهۆی کاریگەری ئەو گروپانەوە نەیدەتوانی هەڵویستێکی ڕاستەقینە و ئیرادەی زاتی خۆی بنوێنێت ، ئەم بەڕێکخستنەی ناو کۆمەڵگا ڕێکخستێنێکی دەرەبەگایەتی و تەریقەتی بوو ، هەزار ساڵە گەلی کورد مەحکومی ژیانێکی لەو هاوشێوەیە کراوە ، گەلی کورد هەرچەندە لە قۆناغی پێشکەوتنی سەدەکاندا مەحکومکرا بەم شێوازە و هەرچەندیشە ئیرادە و هێزی خۆی بە خۆڕسکی نیشان نەداوە هەربۆیە بەرامبەر بە هێزە دەرەکێکان و کۆلۆنیەکان هێزی بەرگری خۆڕسکیان لە خۆیاندا نەبینیوەتەوە ، سیاسەتی هێزە دەرەکێکان لەسەر کوردستان بەگوێرەی کەشوهەوای سەنگی نێوان دەرەبەگ و شێخەکان دیاریکراوە .
ئاشکرایە کە پەیوەنێکانی ئەو گروپانە لەگەڵ داگیرکەراندا جاشایەتی بووە ، هیزە کۆلۆنێکان لەسەر بناغەی کۆنتڕۆڵکردنی ئاغاکانی کوردەوە حوکومڕانی خۆیان بەسەر کوردستاندا سەقامگیرکردووە ، هەربۆیە لەگەڵ دەستپێکردنی یەکەم هەنگاوی بزوتنەوەکەمان پێمان وابووە خەباتی دژە کۆلۆنیا لە کوردستان ئەگەر لەناو گەلدا شۆڕشێکی دیموکراتیانە بەرجەستە نەکرێت و هێزی زاتی گەل پێکنەهێنرێت ئازادی گەلی کورد و کوردستان بەئەنجام ناگات ، هەربۆیە لەسەرەتاوە هەوڵدرا بە ڕیکخستنی گەل هێز بەدەست بهێنرێت و بۆ نەهێشتنی کاریگەری هێزی دەرەبەگایەتی بەسەر گەلدا خەبات ئەنجام بدرێت .
کاتێک هێزە دەرەکێکان حوکومڕانی خۆیان لەسەر ئەو گروپانە لە کوردستان بەڕێوە دەبرد پێویست بوو بۆ سەرکەوتن بەرامبەر بە شەڕی دژە ئەو حوکومڕانانە ئەو کاریگەرییە دەرەبەگیانەی سەر گەل لەناو ببرێت و بەو شێوەیە پێویست بوو هێزی خۆرسکی گەل بخوڵقێنرێت و تێکۆشان فراوان بکرێتەوە ، لەئەنجامی ئەمەدا وەک سەرەتا لەناوەڕاستی ساڵەکانی ١٩٧٠ دا لەلایەکەوە تێکۆشان بەرامبەر بە هێزی کۆلۆنیاکان و لەلایەکی تریشەوە تێکۆشان بەرامبەر بە نەمانیبەگ و ئاغا و شێخەکانی کورد ئەنجامدرا و شەڕی خوڵقاندنی ئیرادە و هێزی خۆڕسکی گەلی کورد بەئەنجام گەیاندراوە ، لەساڵەکانی ١٩٨٠ بەدواوە بینرا کە گەلی کورد و گوند نشینەکانی کورد لە مێژوودا بۆیەکەمجار لەدەرەوەی چینی دەسەڵات لە چوارچێوەی پکک کۆبننەوە ، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بە ئیرادە و توانای خۆیان گەلی کورد خۆیان لەناو تێکۆشانێکی زاتی بینییەوە ، لەئەنجامی ئەمانەدا گەل لە ساڵەکانی ١٩٩٠ دا خۆیان لەناو بەهاری سەرهەڵداندا بینییەوە ، لەهەمانکاتدا ئەم سەرهەڵدانانە بوو بە مێژوویەک کە لەدەرەوەی چینی دەسەڵات وەک بورکانێک تەقییەوە و بوو بە سەرەتای مێژووی هێزی گەل ، کاتێک گەل کەوتە دەرەوەی بازنەی ئاغاکان و بەگ و شێخی تەریقەتەکان کەلەپچەی دەست و پێی گەل پچڕێنراو بە گشتی تێکڕا باوەشیان بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی پکک کردەوە .
سەرچاوە : لە ئەدەبیاتی پکک وەرگیراوە