کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەهید بوونی خێزانێ بەهۆی گەریلاکانە بوو ،ئەی سەد وهەشتاودوو هەزار ئەنفال بەهۆی تاڵەبانی یەوە بوو یان بارزانی

Friday, 26/08/2011, 12:00






لە ژیاندا هەموو شتێ پێویستی بە قوربانی دانە ،هەر لە بچوك ترین پەیوەندی را تاکو گەورەترین پەیوەندی سیاسی وبەرخودانی چەکداری.بەهۆی ئەوەی تەوەری باسەکەمان لەسەر باری ناهەموری کوردستان ودۆزی خەبات وتێکۆشانی رەوای گەلی کوردە ،خۆ لائەدەین لە ئاڵۆزی وبەرفروانی مانا وچەمکی قوربانی وقوربانیدان .لەگەڵ ئەوەی حاشا هەڵنەگرە ، هەندێ کارەسات هەیە خەڵکی وەك قوربانیدان تێی ئەروانن کە لە پێناو دۆزی سەروەری وئازادی گەلی کوردستاندا دراوە، کەچی بەداخەوە دوورە لەراستی و بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەوانە قوربانی دەستی بیرکردنەوەو وتێگەیشتنێکی هەڵەن ،کە ببوە باوو لە کوردستاندا و بڵاووببوە . دوا بەدوای تۆپباران وهێرشە ئاسمانی یەکانی دەوڵەتی نا ئیسلامی ئێران ودەوڵەتی نەوەکانی ئەتاتورك ،کە بەهۆیەوە زیاتر لە دوانزە هاوڵاتی سڤیلی باشور شەهید بوون و زەرەر وزیانیێکی مادی زۆر زۆریشی لێکەوتەوە ،زۆر لایەنی سیاسی وئیداری هەرێمی کوردستان لەسەرو هەموشیانەوە مەسعود بەرزانی سەرجەم هۆ وئوباڵی ئەم وەحشیەتەی خستە سەر شانی گەریلاکانی پەکەکە و پژاک ولە یادی کرد کورد وخاکی کوردستان تەنها دوژمن لێکی ئەترازێنێ وجیایی دەکاتەوە نەك کورد خۆی ،جا چ جای باشوری بێت یان باکوری یان رۆژهەڵاتی یان رۆژئاوایی ،کوردستان بۆ ئێمەی کورد یەك پارچەیە . مەسعود بەوەش نەوەستا و سەرزەنشتی گەریلاکانی کرد بۆ کوژرانی تووتکە سەگەکانی ئەتا تورك ولەکانگایی دڵی یەوە پێی ناخۆشبوە،لە بەر شەرمەزاری نەبوایە پرسەشی بۆیان دائەنا .مەسعود ئەستەنبولی دەبوا بە هیچ جۆرێك و بە هیچ بیانوو پاساوێك نەك بەکردەوە بەڵكو بە باس کردنیش رێی بە پەلاماردانی خاکی کوردستانی نەدایە.ئەمە پیشەی خوێن مژانی کوردە ،جێی نەنگی یە بڵێین ئەگەر گەریلاکان نەهاتنایە تە قەندیل ئەم کارەساتانە رویان نادا .لە راستی دا گەریلاکانی پەکەکە وپژاک هەردووك بەکردەوە سەلماندویانە کە پێشمەرگە و پارێزەری کوردستانن،هەر نەبێ تاکوو ئێستا بە فەرمان وفیتی هیچ دەوڵەتێك پەلاماری پارتی کوردیان نەداوە (،هەموو دەزانین ساڵی ١٩٩٣ یەکێتی وپارتی بە فەرمانی تورکیا و شەرعیەتی پەرلەمانی دووبنەماڵە شەریان بەرامبەر پەکەکە کرد) بەوەش ئەوشەهیدو بریندارانەی لەئاکامی چالاکی گەریلاکان ،خوێنیان دەرێژرێ .قوربانی رێی ئازادی وسەروەری کوردستانن ،کەچی پارتی بنەماڵە یەکێتی وپارتی ،کە ماهی یەتی شۆرشگێری یان لەدەست دابوو بەهۆی سەرقڵ بوونیان بە براکوژی و جاسوسی کردنەوە ،چەندین کارەساتیان بەسەر گەلەکەماندا هێناوە وبونەتە هۆی شەهید بوونی سەدان هەزار وخاپوربوونی تەواوی لادێکانی کوردستان .ئایا بەرزانی یەکان کاتێ پاکتاوکران هەموو پێشمەرگەی بەرزانی بوون یان بەهۆی بارزانی باوکەوە ژن ومناڵ وپیر زەرەرمەند بوون ،خۆ ئەگەر ئەم پارتە جاسوس وجاش وخۆفرۆشانە نەبوایە ١٨٢ هەزار ئەنفالمان نابوو ،هەزارەها گوندمان خاپور نابوو.پێنج هەزار شەهیدمان لە هەڵەبجە نابوو،دەی هەموو دنیا دەزانێ یەکێتی دەستی ئێرانی یەکانی گرتبوو تا هەلەبجە بۆیە سەدام کیمیا بارانی کرد ،هەموو دنیاش ئەزانێ ،یەکێتی دەستی ئێرانی یەکانی گرت تاکو لە کێڵگە نەوتی یەکانی کەرکوک بدەن وئەوەش بووە هۆی گەڵاڵە بوونی بیرۆکەی ئەنفال .ئەمانە مێژوون،مێژوو راستی وێڵ ناکات،خەڵکی کوردستان بوونە قوربانی دەستی ئەم پارت وبنەماڵانە ،بە هۆی کوردایەتی ئەوانەوە نەبوو بەڵکوو بەهۆی هەڵە یان خزمەتکارییان بۆ داگیرکەرێکی تر بوو .هەزار سڵاوو لە گیانی پاکی خەڵکی کوردستان و ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی لە رێی خەبات وئازادی کورد و کوردستان خوێنی خۆیان بەخت کرد و بوون بە قوربانی خاکی کوردستان ،من دڵنیام ئەگەر وەك ئێستا دەستی ئەو دوو بنەماڵەیە ئاشکرا بوایە ،نابونە قوربانی دەستی ئەوان ورێگای راست ودورستی خەباتیان ئەگرتە بەر.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە