نوێکراوەتەوە: كارلۆس لەزیندانەكەیەوە لە فەڕەنسا ئاشكرای دەكات، كە لەگەڵ جەلال تاڵەبانى چەندین كارى تیرۆریستیان كردووە
Saturday, 12/11/2011, 12:00
بۆ یەکەمینجار کوردستانپۆست، وەکو میدیای کوردی ئەم هەواڵە گرنگە بڵاودەکاتەوە. پاش نزیكەى بیست ساڵ لە دەستگیركردنى تیرۆریستێکی گەورەی جیهانى بە ناوی (
كارلوس) كەناوى راستەقینەى
(ئلیتش سانشیزە) و بەرەچەڵەك فەنزویلیە ، لە زیندانەكەى خۆیەوە لەفەڕەنسا و لە دووتوێى كتێبێكدا ئاشكرای دەكات كەئەو پێشتر چەندین جار لەگەڵ جەلال تاڵەبانیدا كارى تیرۆریستیان ئەنجامداوە، هەروەها دەڵێت كە جەلال تاڵەبانى لەحەفتاكانى سەدەى پێشوودا بە پاسپۆرتێكى میسرى كارى لەگەڵ كردووین، تەنانەت بە نهێنى بۆ ماوەیەك نوێنەرى رێكخراوەكەیان بووە لە فەڕەنسا و چەندین جار بەشداریى راستەوخۆى كردووە لە جێبەجێكردن و پلان بۆداڕشتنى چەندین پەلامارى تیرۆریستی‌دا، كەچى ئیستا ئەو سەرۆك كۆمارە، کەسێکی كەسێكى وەك ئۆجئالانیش لە زینداندا توند کراوە ، بۆ بینینى هەواڵەكە ئەتوانن سەردانى ئەم لینكە بكەن:
http://www.shatelarab.com/thread100386.html شایەنى باسە كارلۆس پەیوەندییەكى پتەوى هەبووە بەچەندین رێكخراوى شۆڕشگێڕى جیهانەوە لەوانە سوپاى سورى یابانى و رێكخراوى بادەرماینهۆڤى ئەڵمانى و رێكخراوى ئەیلولى رەشى فەڵەستینى، كە وەلید حەداد سەرۆكایەتى ئەكرد ، كارلۆس پلاندانەرى هێرشە خوێناویەكەى شارى میونخى ئەڵمانیا بوو ساڵى 1972 لەكاتى ئەنجامدانى یاریە ئۆلمپیەكانى ئەو ساڵەدا كەبەهۆیە چەندین یاریزان گیانیان لەدەستدا ، هەروەها پلاندانەر و جێبەجێكەرى هێرشەكەى ساڵى 1975 بوو بۆ سەر بارەگاى رێكخراوى ئۆپكى دەوڵەتە وەبەرهەمهێنەرەكانى نەوت كەچەندین كەس تیایدا گیانیان لەدەستدا .
دیارە كارلۆس ساڵى 1994 لەدەوڵەتى سودان و پاش زیاتر لەبیست ساڵ لە راوەدونان دەستگیردەكرێ و تەسلیم بەفەرەنسا دەكرێ ، بەهۆى ئەوەى زیاترین كارە تیرۆریستیەكانى كارلۆس دژ بە هاوڵاتى و بەرژەوەندییەكانى فەرەنسا بووە ، وەك رفاندنى فرۆكەیەكى فەرەنسى لە فرۆكەخانەى عەنتیبى لە ئۆغەندا ساڵى 1976 ، هەروەها داگیركردنى سەفارەتى فەرەنسا لەشارى لاهاى هۆڵەندا.
دیارە ناوهێنانى جەلال تاڵەبانى لەناو ئەو هەموو سەركردەیەیى جیهاندا بۆخۆى ئاماژەیەكى روون و ئاشكرایە بۆ دیماگۆگى و چەند روویى جەلال كەچۆن ئەو لەپێناو مانەوەى لەدەسەڵاتدا شەرم لەهیچ گەمەیەكى سیاسى ناكات ، ئەوەتا هەر ئەو جەلالە خوێنرێژ و كوردكوژەى كەلەتەك مەسعودى خائیندا پاڵەوانى شەڕى چەندین ساڵەى خۆكوژى رۆڵەكانمان بوون ئیستا خۆى وەك كەسێكى سیاسەتمەدار و ئاشتیخواز نیشاندەدات و پێى وایە مێژوو تاوان و سیخوڕیەكانى ئاشكرا ناكات ، بێگومان من دڵنیام ئاییندەى نزیك رووە قێزەونە ناشرینە راستەقینەكەى جەلال و تاقمە مافیاكەى و مەسعود بارزانیش روونتر بۆ خەڵكى ئاشكرا دەكات .
بۆ ناسینی کارلۆس کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:بە عەرەبی:
http://ar.wikipedia.org بە فارسی:
http://fa.wikipedia.org بە ئینگلیزی:
http://en.wikipedia.orgکوردستانپۆست:
ئەمەی خوارەوەش دەقی ئەو هەوالەیە کە لە عەرەبییەوە وەرگیڕاوەتە سەر کوردی
کارلۆس، که تاوانباره به به‌کارهێنانی ده‌یان کاری تیرۆرستی، ده‌ڵێت: (جه‌لال تاڵه‌بانی) نوێنه‌رمان بووه
ئەزمڕ لە عەرەبییەوە وەریگێڕاوەتە سەر کوردیhttp://www.shatelarab.com/thread100386.html Jackal Carlos، که به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی فێنزوێلایه، جه‌نگاوه‌رێکی جیهانی به‌ناوبانگ، تاوان باره له‌ناو ئه‌وروپادا ، کە ده‌یان کاری چه‌کداری له ساڵه‌کانی 70 و 80کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بەجێهێناوە ، بەو هۆیەوە به‌گه‌وره‌ترین تیرۆریست ناسراوه. ئیستا له‌فه‌ڕه‌نسا دا 16 ساڵه له‌زینداندایه به‌تاوانی تییرۆریست. له‌م دوایدهدا بیره‌وه‌رێکانی خۆی به‌ناو نیشانی (ووته‌کانی جاکال کارلۆس) نووسییەوە، له‌و کتێبه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندی خۆی به سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی دەکات، هەروەها له‌وێیدا تێڕوانینی خۆی بۆ مەسەلەی کورد و مافه‌کانی ده‌خاته ڕوو.
کارۆس له‌ناو کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێت، که تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندییه‌کی تۆکمه‌ی بهڕێخراوهکهیانهوه هه‌بووه و له‌ساڵانی 70کاندا به پاسپۆرتێکی میسری پێبووە، هاوبه‌شی زۆربه‌ی پلانه‌کانی ئێمەی کردووه، ئەو نەخسەی بۆ داناوە بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و کاره سه‌ربازیانه که ڕێخراوه‌که‌یان لە رێگای بەکارهێنای چەک جێ به‌جێی کردووه ، کارلۆس ده‌ڵێ تاڵه‌بانی نوێنه‌ری ڕێخراوه‌که‌یان بووه.
له‌فه‌ڕه‌نسادا. به‌پێ ی ووته‌کانی کارلۆس پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوی هه‌موو ئه‌م زانیاریانه ده‌زانێت، که‌وا تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵیاندا کاری کردووه، به‌ڵام لە بەر ئەوەی ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌رۆک کۆماره، سه‌رۆکه‌کانی جیهان ڕێزی لێده‌گرن، ئه‌میش وا ئیستا له‌زینداندا خزێنراوه، دیسان دەڵێت چونکە ئه‌مه‌ی ئەمڕۆی تاڵه‌بانی ده‌یکات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزم و داگیر که‌رانه .
سه‌باره‌ت به گه‌لی کورد کارلۆس له‌کتێبه‌که‌یدا باسی ده‌کات، که پێویسته تورکیادا مافی یه‌کسانی بۆ هەموو نەتەوە و هاوڵاتییەکان بەرجەستە بکات، به‌ڵام ده‌ڵێت ده‌وله‌تی کوردی بەو شیوەیە بۆ ئەمڕۆ محاڵه کوردستان وه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ر چوار پارچه‌که‌دا دروست بێت، تورکیا پێویسته کراوه‌تر بێت ، به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره ده‌روازه‌ی خۆی ئاواڵا بکات بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا به‌گه‌وره‌یی و یه‌کپارچه‌ی بمێنێته‌وه ، چونکه زه‌حمه‌ته پارێزگاری یه‌کێتی گه‌وره‌ی خۆی بکات، ئەگەر پشت لە کوردەکان بکات و هاوکاریی و هاوبەشی ئەوان لە دەسەلاتدا فەرامۆش بکات.
سه‌باره‌ت به باشووری کوردستانیش کارلۆس ده‌ڵێ: دوای نه‌مانی سه‌دام حسێن ، مه‌سعود بارزانی ئه‌و هەلەی بۆ خۆی قۆستەوە.
تا ئیستا که‌س نازانێت بۆچی له‌م کاته‌دا کارلۆس پاش تێپه‌ڕ بوونی 40ساڵ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی خۆی و به‌جه‌لال تاڵه‌بانی باس ده‌کات ؟
کورته‌یه‌ک له‌ژیانی کارلۆس ئه‌و وەڵامە وەردەگرینەوە، که کارلۆس سه‌باره‌ت به سه‌رۆک کۆماری عێراق و ئه‌و شه‌ڕه‌ی که ئیستا ده‌گوزه‌رێت له‌لایه‌ن ڕێخراوی قائیده‌وه نزیک بوونه‌وه‌ی پارتی داد و گەشە تورکی که ئیستا له تورکیادا ده‌سه‌لاتداره له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه نه‌ته‌وایه یانه‌ی له‌دنیای عه‌ره‌بیدا هه‌یه .
کارلۆس له‌ساڵی 1949دا له ڤێنزوێلا له‌دایک بووه ، بۆتە ئیسلام ، بە مەبەستی فیربوون و خوێندنی زمانی ئینگلیزی چووە بەریتانیا ، دوای ئەوە بۆ خوێندن ده‌چێته مۆسکۆ له‌زانکۆی (باتریس لومومبا) ده‌خوێنێت و له‌وێ ناسیاوی له‌گه‌ڵ (على محمد بودیە) دا په‌یدا ده‌کات که لاوێکی شۆڕشگێڕی جه‌زائیری بووه، دوایی چۆته ڕیزه‌کانی به‌ره‌ی شۆڕشگێڕی فه‌ڵه‌ستینه‌وه ، له‌مه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و له‌نێوان کارلۆس و عه‌لی مه‌حموددا دروست ده‌بێت و ده‌بێته یه‌کێک لەوان و ده‌چێته ناو ڕیزه‌کانی به‌ره‌ی میلی فهڵهستینیەوە (به‌شی کار‌و باری ده‌ره‌وه) له ئه‌ورپا دژ به جوله‌که‌کان کار ده‌کات ، هاریکاری ئه‌و ڕێخراوانهش ده‌کات که پشگیری فه‌ڵه‌ستینێکان ده‌که‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر رقی له جوله‌که و ئیمپریالی ئه‌مه‌ریکا بووه ، هه‌موو توانای خۆی ته‌رخان ده‌کات بۆ لێدانی ئەو دەولەت و هێزانەیش کە پاڵپشتی جولەکەن دەکەن، هەروەها فشاری ده‌خاتە سه‌ر ئه‌و ڕێخراوه عه‌ره‌بیانه‌ش، کە له‌گه‌ڵ جوله‌که‌کان به‌ینیان خۆشه . کارلۆس به‌ده‌ستێکی ئاسنین ده‌ستی ده‌وه‌شاند و هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و لایەن و گروپە شۆڕشگێرانه بوو، شێوازێکی تازه‌ی هێنایه ناو کاره‌کانیه‌وه . له‌گه‌ڵ ئەم رێکخراوانەدا پەیوەندی دروست کردووە: چه‌ند کۆمه‌ڵێکی شۆڕشگێر له‌سوپای سوری یابان، ڕێخراوی بادرماینی هۆڤی ئه‌ڵمانی، سوپای ڕزگاری گه‌لی تورک ، لیوای سوپای سوری، شانه شۆڕشگێره‌کان ، ڕێخراوی کاری ڕاسته‌و خۆی فه‌ڕه‌نسی ، له‌گه‌ڵ ڕێخراوی سوپای ئیرله‌ندی، له‌گه‌ڵ ڕێخراوی ئیتا باسکی جیاواز خوازه‌کان
پێکەوە پلانیان دانا بۆ هێرش کردنه سه‌ر وه‌زیره‌کانی ئۆپێک له‌ساڵی 1975 دا دوای ئه‌وه به‌یانێکیان ده‌رکرد به‌ناوی (قه‌ڵغانی شۆڕشی عه‌ره‌بی)
سه‌ر سوڕهێنه‌رترین کارێک ئەمە بوو وه‌که‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد، داوی ئه‌وه کارلۆس ده‌ستی گرت به‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ی فهڕەنسادا له‌لاهای هۆڵه‌ندا، کە دادگای نێو ده‌وڵه‌تی لێیه. کارلۆس فڕۆکه‌یه‌کی فه‌ره‌نساوی فڕاند بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی (ئێنتپی) له ئه‌نگۆلادا له‌ساڵی 1976له فڕۆکه‌یه‌کی ئیسرائیلی دا له‌فه‌ڕه‌نسادا دایە به‌ر ئاڕبیجی .
کارلۆس ئیستا واماوه‌ی 16 ساڵه لهزیندانێکی تاکه که‌سیدایه له‌ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا ، پاش ئه‌وه‌ی به یارمه‌تی حکومه‌تی سودان کارلۆس ڕفێنرا له‌و کاته‌دا کارلۆس له‌گه‌ڵ ئوسامه بین لادن و ئه‌بو نیزال له‌ژێر چادرێکدا ده‌بن ، ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نساوی له‌گه‌ڵ مخابه‌راتی سوداندا ڕێک ده‌که‌ون، که کارلۆسی بۆ بفڕێنن له برۆژی 14 . 08. 1994 دا به‌ڕازیبوونی مخابه‌راتی سودانی، کاڕلۆس ده‌فڕێن و ده‌یگه‌یه‌نه ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست