کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن پێویستی بە ئیختراقکردنی هیچ ئۆرگانێکی یەکێتی نەماوە

Tuesday, 21/12/2010, 12:00


هەردوو دەزگای زانیاری یەکێتی و پاراستنی پارتی لە کاری سیخووڕی کردن و ئیختراقکردن و پلان گێران دژ بەیەکتر مێژوویەکی دوورو درێژی خوێناوی هەیە ولەشەڕووئاشتی نێوان هەردووحیزب بەردەوام ئەو دوو دەزگایە لە جەنگدابووه دژ بەیەکتری،لەو پێناوەشدا سەرمایەیەکی گەورەی ماددی سەرف کراوە گەر لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا سەرف بکرایە جێگەی دیار بوو،لەبری ئەوەی هەردوو دەزگا شەووڕۆژ چاوکراوە بوونایە بۆ پاراستنی ئەم ئەزموونەی خەڵک خەریکی پەیوەندی ژێر بەژێربوون لەگەڵ دەزگا مووخابەراتیەکانی ووڵاتان بەتایبەتیش ووڵاتانی دەورووبەر بۆ بەدەست هێنانی پشتیوانی زیاتر لەپێناو لەناوبردنی ئەوی تریان دیارترین ئەو پەیوەندیانەش بوونی بارەگای مووخابەراتی چەندین ووڵات لەهەردوو ناوچەی دەسەڵاتیان،لەدوای ڕزگارکردنی هەرێمی کوردستانیش هەردوو دەزگا بەشێوەیەکی فراوان لەهەوڵی دروست کردنی خەڵکیدابوون لە ئۆرگانەکانی یەکتر بەتایبەتیش ئۆرگانە گرنگەکان سەرەڕای سەرکەوتنی هەردوولا لەو لایەنەوەودروست کردنی چەندین کەس لەناو ئۆرگانەکانی یەکتر بەڵام لە مێژووی ئەم ١٩ ساڵەی کاری ئەم دوودەزگایە گەورەترین سەرکەوتن بۆ پاراستن تۆمار ئەکرێت بەوەی توانی لەناوجەرگەی سکرتاریەتی جەلالدا خەڵک بکڕێت کە دوای ئاشکرابوونی گەورەترین شیواوی بەڕووخساری جەلالەوە بەدی ئەکرا،دیارە هەردوولا لەپاڵ بەڕێوە بردنی جەنگ لەگەڵ یەکتردا بەناو دووژمنەکانی تری خۆیان لەیاد نەچووبو..دوای هاتنەکایەی ڕێککەوتنی بەناو ستراتیژی نێوان جلال و مسعود کە ناوەڕۆکەکەشی تەسلیم کردنی یەکێتی بوو بەپارتی لەبەرامبەر پاراستنی بنەماڵەی جەلال کەنەئەکرا وابەئاسانی ڕابگەیەنرێ و یەک بگرن چونکە لەبەرامبەر ئەوە ناڕازیەکانی ناویەکێتیش پاڵیان ئەدا بە پاڵ بزووتنەوەی گۆڕان وتای تەرازوو تاڕادایەک هاوسەنگ ئەبوو لەبەرامبەر پارتیدا،دەنا تائێستاشی لەگەڵ بێ جگە لە ناوهێنانی ئەو ڕێککەوتنە هیچ بەندێکی ئاشکرا نەکراوە،دوای ئەمە دەزگای زانیاری ئەوەندەی لەبەرژەوەندی پارتی کار ئەکات باوەڕ ناکەم ئەندامێکی مەکتەب سیاسی پارتیش ئەوەندە بۆ پارتی بکات تەنانەت لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق لەناو دەزگای زانیاری وێنەی مسعودو جەلال دابەش ئەکراودەبوو بەئۆتۆمبێلەکانەوە هەڵبواسرایە،بەڵام لای پاراستنی پارتی چ کەسێک حەددی هەیە هەر ناوی جەلالیش بەرێ، بۆیە هەمووتان دڵنیابن تازە پاراستن پێویستی بە ئیختراقکردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی نیە چونکە یەکێتی بۆتە لقێکی پارتی و خودی جەلالیش لێپرسراوی لقە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە