کێن ئه‌وانه‌ی به‌شداری کۆنگره‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌که‌ن؟
Friday, 10/12/2010, 12:00
که‌سه به ئاگا و سه‌ربه‌خۆکان، ئه‌وانه‌ش که ئاشنایه‌تی ته‌واویان له سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵات له باشووردا هه‌یه، ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌یانی به‌ته‌مایه به‌ناوی کۆنگره‌ی سیزده‌یه‌مین گرێیده‌دا ، به کۆنگره‌یه‌کی پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌می نادات و ته‌نانه‌ت خودی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش بۆ پێویستی ئه‌و قۆناخه و بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی پێشهاته گرنگه‌کانی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که و دنیایێ ئه‌م کۆنگره گڕێنادات.
کۆنگره‌که بریتییه له دانیشتنێکی سارد و سڕی کۆمه‌لێک که‌س که به‌شێکیان وه‌لای کۆیلایه‌تییان بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود نوێ ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وانه‌ی به‌شداری کۆنگره‌که ده‌که‌ن، دیاره به بڕوای زۆرانێک له چاودێرانی سیاسی بریتین له سێ گروپ، که ده‌کرێ له خوراه‌و ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین:
1- گروپی تیرۆریستان، ئه‌م گروپه پێکدێن له ده‌زگای به‌دناوی پاراستن مه‌سعود و مه‌سروری کوری سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن، ئه‌م گروپه هه‌وڵیان بۆ ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتره بۆ هاژوشتنی پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه به ئاراسته‌ی به پاراستنکردنی داموده‌زگاکان و ئه‌نجامدانی تیرۆر و تۆقاندنی رێکخراو له کوردستان له هه‌مبه‌ر شه‌قامی ناره‌زایی له کوردستاندا.
2- گروپی دووه‌م دیاره گروپی دز و تاڵانچییه‌کانه ، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حسابی بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بوونه‌ته ملیۆنێر ، دووباره ئه‌م گروپه مه‌سعودی تیرۆریست و نێچیری برازای سه‌رکێشی ده‌که‌ن ، ئه‌م گروپه‌ش هیچ ناکۆکییه‌کی نییه له‌سه‌ری سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ گروپی یه‌که‌م به‌ڵکو ناکۆکییه‌کان له خواری خواره‌وه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زیاتر له تیرۆریست و تاڵانچی به دامێنی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌وه گرێبدرێ.
3- گروپی سێیه‌م ، بریتین له خه‌ڵکه کۆیله‌که و به‌ناو رۆشنبیر و نووسه‌ر و که‌سه ده‌رباره‌کانن، ئه‌وانه هیچ کاریگه‌رییه‌کیان نییه، جگه له چه‌پڵه‌لێدان بۆ هه‌ردوو گروپی سه‌ره‌وه ، ئه‌وانه که‌سانی تێک و پێکشکێنراو و بێمۆڕاڵ و ئیراده‌ن.به‌درێژایی ژیانی پارتی بنه‌ماڵه ئه‌و گروپه هه‌ر هه‌بووه ، ژیانیان به‌ته‌واوی گرێدراوه به بنه‌ماله‌ی مه‌سعود کوڕی مه‌لا مسته‌فاوه.
ئه‌م سێ گروپه هیچ ناکۆکییه‌ک نابیینه‌وه له به پیرۆزکردنی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و مانه‌وه‌یان له ترۆپکی ده‌سه‌ڵات، بۆیه گه‌مژه‌ییه ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بێت باوه‌ڕ به دروشمه‌کانی کۆنگره‌ی شوومی بنه‌ماڵه بهێنیت که برێتییه له" نوێبوونه‌وه ، یه‌کسانی یا دادپه‌روه‌ری ، پێکه‌وه‌ژیان".
ئه‌گه‌ر بۆ نوێبوونه‌وه قسه‌یه‌ک هه‌بێت، ده‌بێ ئه‌و بۆچوونانه‌ی سه‌ره‌وه، وه‌ک پێودانگێک هه‌ژمار بکرێت، که له نێو پارتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هیچ نوێبوونه‌وه‌یه‌ک روونادات، جگه له نوێبوونه‌وه له په‌رواێزدا، ده‌رئه‌نجامه‌کانی رۆژانی دووایی کۆنگره ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت.
نوێبوونه‌وه کاتێک ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بن له نێو ئه‌و پارته‌ی که نێونراوه پارتی دیموکراتی کوردستان، جا ئه‌گه‌ر مه‌سعود هه‌ر سه‌رۆک بێت و نێچیر و مه‌سرور هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری یه‌که‌م بن له تیرۆر و تاڵانکردن ، نازانین نوێبوونه‌وه‌ی چی؟!
ده‌رهه‌ق به دادپه‌روه‌ری ، ئه‌م ده‌سته‌واژه نه‌ک هه‌ر بوونی نییه له کوردستاندا به‌ڵکو ناوهێنانیشی بڤه‌یه، بۆیه ناوهێنانی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ئاوا ته‌نها بۆ جوانکردنی بیچمی ناشرینی نادادپه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده. مه‌سعود با داهاته‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی پێش راپه‌ڕین و ئیستاکه‌مان بۆ به‌روارد بکات !.ئ ه‌م ده‌سته‌واژه پێویست ده‌کات زۆر نمونه‌ی دیکه‌ی بۆ بهێنینه‌وه به‌ڵام پێموانییه خه‌ڵکی کوردستان ئاگای له ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهاتوو له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه، نه‌بێت.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به" پێکه‌وه‌ژیانه" به‌راستی ئه‌مه گاڵته‌کردنه به عه‌قڵی خه‌ڵکی کوردستان و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌ش ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئه‌گه‌ر نه‌توانن له نێو خودی خێڵی بارزان ژیانێکی پێکه‌وه‌یی رێزدار بئافرینن، هه‌رگیز له چوارچێوه‌یه‌کی فره‌وانتر ناتوانن ده‌سته‌به‌ری بکه‌ن. بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی بێت له گه‌ڵ رای جیاواز پێکه‌وه بژی، سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شتیان تیرۆرکرد ، چۆن ده‌توانێ پێکه‌وه‌یی ژیان له نێو کۆمه‌ڵگادا به‌رهه‌م بێنێ. خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان پیکه‌وه‌ژیان ئه‌وه بێت ئه‌وان هه‌موو شتێک ، خه‌ڵکی کوردستانیش هیچ ره‌نگه راست بکه‌ن. بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ناتوانێت له‌گه‌ڵ یه‌کێتییه‌کی به‌هێز پێکه‌وه بژییت ، هه‌ر بۆیه شه‌ڕی ناوخۆی به‌رهه‌م هێنا ، کاتێکیش یه‌کێتی لاواز بوو ئه‌وا ده‌توانێ ژیان بکات ، وه‌ک چۆن ئێستا وه‌ک نه‌بوو هه‌ژماری ده‌کات. بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود چه‌مکی پێکه‌وه‌ژیانی له هێزی زاڵی خۆیدا به‌سه‌ر هه‌موانه‌وه قه‌بوڵه‌وه ، جیا له‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بوڵی نابێت ببێ به بنه‌ماڵه‌یه‌کی هامشی، هه‌ر بۆیه بۆ مانه‌وه‌یان کرده‌ی هانابردن بۆ داگیرکارانی کوردستان و جاشایه‌تیکردنیان ده‌چێته ئه‌م پێناوه و ،هیچی دیکه.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌کورتی پێناسه ده‌کرێت به بنه‌ماڵه‌یه‌کی خیانه‌تکار و تیرۆریست و تاڵانجی و داوێنپیس ، پێمانوانییه بۆ ئه‌و پێناسه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان نه‌بێت ، به‌لکو هه‌ر به‌ڵگه‌کانی ویکلێکس که له‌م ماوه‌یه‌دا له کوردستانپۆستا بڵاوکرایه‌وه کافییه بۆ سه‌لماندنیان.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له ژنکوشتن و داوێنپیسیدا دیسان له پێشی پێشه‌وه‌دان ، ده‌کرێت به‌رواردیان بکه‌ین له‌گه‌ڵ میرو پادشا نه‌زانه‌کانی عاره‌ب که چۆن دیارده‌ی ده‌ستدرێژی و هه‌تیوبازی و سێکسکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری و له‌گه‌ڵ خه‌ده‌م وحه‌شه‌مه‌کانیان ده‌که‌ن ئاواش له نێو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆته دیارده‌یه‌کی رۆژانه که له بنکه‌وباره‌گا و نێو ماله‌کانیان رووده‌دات.
سه‌ربرده‌ی سێکسکردنی مه‌سعود و مه‌سرور له‌گه‌ڵ کچه هۆلیودی هۆڵه‌ندییه‌که که به‌فه‌رمانی CIA چه‌ند جاریک ئه‌نجامدرا، سه‌ربرده‌ی کوڕه میر و پادشاکانی سعودیه‌مان وه‌بیر ده‌هێننه‌وه، که دواینیان کوشتنی ئه‌و که‌سه بوو که نێربازیی له گه‌ڵ یه‌کێ له ئه‌میره‌کانی سعودیه ده‌کرد له به‌ریتانیا و رۆژنامه‌کانی ئه‌وێ قسه‌وباسی زۆریان ورژاند .
سه‌رچاوه‌ویه‌کی نزیک له نێو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، زۆر به راشکاوانه نهێنێیه‌کی بۆ نووسیوین (دیاره ناوه‌کان سانسۆرده‌که‌ین) و ده‌ڵێت: له نێو خودی بنه‌ماڵه و براکانی مه‌سعود و کوره‌کانیان و که‌سه هه‌ره نزیکه‌کان هیچ سنورێک بۆ کردنی سیکسی ناشه‌رعی له نێو خودی بنه‌ماڵه‌که‌دا نییه، ته‌نانه‌ت زۆریش ئاساییه ، ئه‌وه‌ی نه‌بێت رێز نه‌گرتنه له ژن، هه‌نووکه ژن وه‌ک ئاژه‌ڵ سه‌یر ده‌کرێت ، نمونه‌ی زۆری بۆ هێناوین ، ئێمه ناتوانین به‌هۆی رێزگرتن له ژنه‌کان، ئاماژه‌یان پێبده‌ین.
له کۆتاییدا ، ده‌کرێت ئه‌و کۆنگره شوومه پێناسه بکه‌ین به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خێڵه‌کی بۆ به‌یعه‌تدان به گه‌وره‌تیرۆریستێک و گه‌وره خیانه‌تکاریک و گه‌وره داوێنپیشێک و هیچی دیکه. چه‌پڵه‌لێده‌ران که بریتی ده‌بن له گروپی سێیه‌م ، ئه‌وانهن له دوای ئه‌و به‌یعه‌تدانه له مرۆڤبوون ده‌بن ، ده‌چنه خانه‌ی بوونه‌وه‌رێکی بێ گیان و بێ رۆح و بێ ئیراده ، هه‌رچی بنه‌ماڵه‌شه تا راپه‌ڕینێکی زوووه‌ختی خه‌ڵکی خێر له‌خۆ نه‌دیو، کوردستان داژۆن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست