کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سه‌رسامی ناوێت، موچەكەی نه‌وشیروان حەرام نییە

Friday, 23/10/2009, 12:00

1525 بینراوە


ماوه‌یه‌که‌ ته‌قه‌ی توند له‌ سه‌ر نه‌وشیروان ده‌ستی پێکردووه‌. چ جۆره‌ چ جۆره‌ ته‌قه‌؟ ته‌قه‌ی خۆشی یان دوژمنایه‌تیی؟ لەسیاسەتدا هەردوو ته‌قه‌کان پیویستن، لێ تەقە بەرامبەر بەكێ ولەچ بارودۆخێكی سیاسییدا؟. لێره‌دا من مەبەستم تەقەی ووشەی چەند نووسەریكە که‌ ڕوویانكردۆتە جەستەی سیاسی نه‌وشیروان. هەڵبەتە نه‌وشیروان لەم بارۆدۆخە سیاسیی و كۆمەڵایەتی گۆپۆلیتەكەی ناوچەیی و جیهانیەدا لەبارودۆخی بۆگەنی سیاسیی باشوری كوردستاندا لە هەموو سیاسییەك زیاتر پیویستە ڕووی پرسیار وسەرنجی تێبكرێت. مەرج نییە هەموو نوسینێك مەبەستی خۆی بپێكی، لێ هەموو نووسینێك دەكرێ بخوێندرێتەوە. ئەو نووسه‌رەی پرسیار لە بڕی موچه‌ی نه‌وشیروان ده‌کات و بەراوردی ده‌کات لەتەك موچەی سەرۆكی هیندیستان. پێشكات پیویستە بزانرێ ئەو بەرێزە خۆی چەند موچە وەردەگرێت و سەرچاوەی موچەكەی لە كوێیە، بەچی وه‌ریده‌گرێت (ئیرۆ یان دۆلار)؟ بۆ خۆی كریكارە یان خاوەن پیشەیه‌كی باڵا یان سەرمایەداریكی خاوەن كەرتی تایبەتی؟ جیاوازی نێوان موچەی كرێكاریكی بنگلادیشی لەتەك موچەی كرێكاریكی ئەڵمانی پێوەریكی نابەرامبەرە، ڕەنگە موچەی كریكارێكی (BMW) زۆر زیاتر بێت لەموچەی سەرۆكی فیتنام. ئایا دەكرێ جەستەی ماندوی كریكارە ئەلمانیەكە بخرێتە ژێر تەقەی ووشەوە. لەتەك ڕێزما ئەوەی ئەو وتارەی نووسیوە نووسه‌ریكی زۆر كاڵفامە لەتیگەیشتنی لەجیاوازی نێوان موچەكان. ئەگەر نرخی كاتژمێری كارکردن لە هیندستان له‌گه‌ڵ ئەوروپییه‌کدا جیاوازه‌، كریكارێكی هیندی 12 ئێرۆ لە ڕۆژیكدا وەرگرێت. ئەی كرێكارە ئەڵمانیەكەی كە نرخی كاتژمیریك لە20 تا 30 ئێرۆیه‌.
نرخی كار په‌یوه‌سته‌ به‌ ئابوریی ووڵات، نەك سیاسەت، چونكە دڵی سیاسەت ئابورییە.

موچەكەی كاك نه‌وشیروان
باشوری كوردستان لە دوای ساڵی 1921 ناوچەیەكی ناسەقامگیری سیاسیی و ئابوریی و كۆمەڵایەتییە . لەم بارەدۆخەشدا لە هەر زەمەنیكدا بووبێت ریگەی ناشریعی بۆ دەوڵەمندبوونی گروپێك لەبار بووە. ئەویش بەهوی سیاسەت و شاڵاوی پیتڕۆڵی تاڵانی كوردستان، نەك چالاكی ئابوری.
مەلا بەختیار لە دوای كاك نه‌وشیروانە باشترین خویندەواری ناو سەركردایەتی یەكیتیە. لەكوڕێكدا زۆر شانازیی بە بوونی كۆمەڵی ملیاردەری دۆلارەوە لە سلیمانی كردەوە. من پێمووت دەتوانی سەرچاوەی ئەو سامانەم بۆ ئاشكرابكەیت؟ ووڵاتیك ئاوی خواردنی نەبێت.كارەبای نەبیت لەشارێكی وەك سلێمانی ملیاردەری دۆلاری تیدابێ، ئیتر سەرچاوەكەی چییە؟. لەتاڵانی پیتڕۆڵی كوردستان نەگبەتی كوردخویندەویان بۆ سیاست زۆرتەسكە.بەگشتی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی جەنەبازی زۆرلەسەرسیاستدەكەن ولەئەنجامیشدا هیچ ئەلتەرناتیفیك بۆ سیاسەت نادەن بەدەستەوە. نه‌وشیروان هەرچیەك بێت هەرمیژوویەكی هەبێ گرنگ ئەوەیە ئیستا گەره‌كێتی گۆرانێك بكات. خودی خۆم لەكاتی بێدەنگی و بێ هەڵویستی نەوشیرواندا زۆر ووتاری رەخنەئامیزی تووندم لەسەر نووسیوە، كە ئیستا ئەو بۆتە دەنگێكی ئۆپۆزیسوین بۆ دەبێ توژینەوەی سیاسی لەتكدا نەكرێت وەك سیاسەت نەك دیالۆگی سەرمیزی خواردنەوه‌ و مەستبوون؟ تا ئەو بزانی سەردەمی بت تاشین نییە، بەڵكو زەمەنی دیالۆگ و گۆڕانە. نه‌وشیروان جوانترین تەمەنی خۆی پیشكەش بە سیاسەتكردوە. هیچ سیاسییەكش لەم دونیادە بێهەڵە نییە (هەڵەش نابێت بێ بەقاچیەك ڕەگی بەرهەمی نوێ ببڕی) (ئەوكەسەی هەمیشە خۆی بەڕاست بزانی، هەمیشە لە هەڵەدا دەژی) درۆیەكی گەورەیه‌ بڵین نەوشیروان لە میژووی ژیانی سیاسیی خۆیدا هەڵەی نییە، هەركەسێك وه‌ک نه‌وشیروان لەو ئاژاوە ناسیاسییەی لەشاخ بووایە، ئه‌ویش هەڵەی گەورەی دەكرد. تاوانیكی گەورەشە بڵین نه‌وشیروان ناتوانی كاری باشیش بكات. بوونی موچە، هەڵە و دزین نییە هەموو سیاسیەك لە دونیادا موچەی هەیە. ئیتر بۆ دەبێ موچەكەی نه‌وشیروان ناشیاو بێت. كاتیك نه‌وشیروان و هاوڕێكانی شەوانی سارد و ترسیان لە كویستانەكانی كوردستان دەژمارد (دكتور بەرهەم لە لندن لە ناز و نیعمەتی بەعسدا دەژیا) كاتیك نه‌وشیروان و پێشمه‌رگەكان لەسەرمایاندا دەلەرزین (قوباد و باڤیل) لە ناو پێخەفی پڕنازی له‌نده‌ندابوون. بەراوردكردن لە نێوان سامان و موچەی نه‌وشیروان و هەر سەركردەیەكی تری باشووری هەردوو دەستەڵاته‌ مافیاكە بەراوردناكرێ. سامانی نه‌وشیروان تەرخانە بۆ ووشە، لێ سامانی ئەوان بۆ شەوانی سوور و ڕابواردن. لە ووڵاتیكی مۆدیرن و خاوەن سیستەمێكی پۆڵاینی وەك ئەڵمانیا هەموو سیاسییەك ئەگەر تەنیا كاری سیاسی بكات، موچەی خۆی هەیە .
(یۆشكافیشا) دامەزرینەر و سەرۆكی پارتی سەوزەكان كە لەناوچەی(هێسن)دا لە هەڵبژاردندا پارتەكەی سەركەوتنی بەدەستهانی شۆفیری تەكسی بوو، كە چووە پەرلەمان وەك وەزێرێك و سویندی یاسای خوارد. پانتۆڵێکی كابۆ و جووتی كالەی لەپیدابوو (ئیستا كالەكانی لەموزەخانەدایە) لە شەو و ڕۆژیكدا مۆچەكەی لەموچەی شۆفیری تەكسیەوە گۆڕابە وەزیر. دواجار بۆ ماوەی شەش ساڵ توانی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بگریتە دەست. ئیستا لەبەرلین وەك خانەنشین دانیشتووە مۆچەی خانەنشینی وەزیری وەردەگرێت. نووسەرێك نییە لە ئەڵمانیا تەقە لە یۆشكافیشە بكات و پرسیاری مۆچەكەی لیبكات ئاخر ئەوە مافی خۆیەتی.
فلادیمیر لیلین لەسەره‌تای خۆئامادەكردنیەوە بۆشۆرشی بەلشەفی1917 تامردنی موچەی ئەڵمانیەكانی وەردەگرت.1*ماركس تامرد یارمەتی لەئینجلسەوە بۆدەچوو. ئینجلس نەك مۆچەخۆربوو بەڵكو سەرمایەدارێكی ئەڵمانی بوو. تا ئیستا كەسێك لۆمەی ئینجلیسی نەكردەو ئەو سامانەت لە كۆی هانیبوو, ئەڵمانە زرنگەكان لەكارو بەرهەمی كار دەڕوانن.
نەشیروان بەپراكتیك ئەگەر خۆی زۆڵمی لە خۆی نەكردایە و كەمێك جەربەزە بوایە لە جەلال بەهێزتربوو، نەك ئەندامانی سەركردایەتی یەكیتی كە ئیستا گەمە بەملیونەها دۆلاری هەژارانی كوردستان دەكەن. بۆ كورد کامیان باشترە نەشیروانی ئیستا یان نەوشیروانێكی وەك كوسرەت و ئەندامانی تری مافیاكانی جەلالی كە گەمە بەسامان و چارەنووسی گەلیكی داماوەوه‌ دەكەن.؟ ئه‌گه‌ر نەو خواستی بوایە ئیستا شانی سامانەكەی لەشانی سامانی جەلال و مەسعود باڵاترده‌بوو. ئەو ئەگەرسامان ئیسترتجیتی بوایە موچەی نەدەبوو بەڵكو وەك مەسعود و جەلال چەند بیر پیتڕۆڵی كوردستانی دەبوو. ئەو نووسه‌رەی پرسیار لە موچەكەی نه‌وشیروان دەكات بابەراوردیك لەنیوان سامانەكەی مسعود و جەلالدا بكات بەراوریكی لەنیوان سامانەكەی قوباد و مەلا بەختیار و بەرهەمدا بكات. پرسیار لەو نووسەرە دزە بكات تا سەدام مابوو سەرباز بوو ئیستا موچەی تایبەتی و زەوی و خەڵاتی مافیا وەردەگرێ.

تەقەی خۆشی و ناخۆش
ئەو تەقانەی میدیای جەلالی و مەلایی لە نەوشیروانی دەكەن. تەقەی خۆشیە، دەبێ بكرێت چونكە دوو نەیاری سیاسیین پێویستیان بەدیالۆگ و شەرەنووسینی میدیا هەیە. لە دیالۆگی سیاسیشدا هەندی جار جنیویش پیویستە. لە پەرلەمانەكانی ئەوروپی و یابانی و توركیادا شەڕەكورسیشی تیدەكەوێ.
ئەو تەقانەی چەندنووسه‌رێكی بەناو ئۆپۆزیسوینی دەسەڵاتی سیاسیی لە نەوشیروانی دەكەن، ئەوە ته‌قەی ناخۆشییە، چونكە ئەو بەڕێزانە ئەگەر سیاسیانە بڕواننە لەشی ئیفلیجی باشوری كوردستان، ئیستا هیچ ئەڵتەرناتیڤێك بیجگە لەگردەكە زیاتر نییە، که‌ بتوانی بێته‌ زمان له‌ ئاست دەسەڵاتی مافیای كوردی، ئەمە ئەوە ناگەینی ڕەخنە لە نه‌وشیروان و گۆڕان حەرام بێت، (جیاوازی نێوان ویستی گۆڕان ولیستی گۆڕان، کتێبێکه‌ تایبەت بەم دۆزەی ئیستای باشوری كوردستان هیوادارم لەمساڵدا بتوانم بڵاوی بكەمەوە).

تكایە میژوو سەقەت مەكەن
خۆیندەوەی میژوو بەئارەزووی خۆینەر نییە. میژوو ته‌نها یەك جار دەنوسرێتەوە، دەبێ بەئارەزووی میژوو بخویندرێتەوە برایەك لەپاڵ تەقەكانی لە نەشیروان گەرەكێتی میژووی سەروەریی شیخ مه‌حمودی نەمریش لكاوی بكات.
نەخویندەوارترین خۆیندەواری كۆمەڵگای كوردی (چەپەكانن)، چەند بخوێننەوە هیچی لێتناگەن. تیكەیشتن ده‌رخكردنی ووشە و دەستەواژەكانی نییە، به‌ڵکو تێگەیشتنە، من پێموایە ئەو بەڕێزەی بزوتنەوی شیخ محمودی نەمر بە بزووتنەوەیه‌كی خێیڵەكی دادەنێ لە سەره‌تای پۆلی یەكەمی سیاسەت و چەپایەتیدایه‌.
لەدوای جەنگی جیهانی یەكه‌م، ئەگەر بزوتنەوه‌یه‌ك بووبێت و ڕەسەنایەتی بزوتنەوەیه‌كی سیاسیی و نەتەوەی پیوەبێت شۆڕشەكانی شیخ محمودی نەمرە. شیخ محمودی نەمر هیچی لە گاندی و عومەر موختار و عبدالقادر الجزائیر، كەمتر نەبووە. ئەوان سەركەوتنیان بەدەستهانیبێ یانا لە ناو ڕۆشنبیرانی نەتەوەكانیاندا شانازیان پێوه‌ده‌کرێ. بۆیە معمر ئه‌لقه‌زافی، كە چوو بۆ ئیتالیا وێنەی عومەر مختاری لە سنگی دابوو. بزوتنەوی سیاسی بەخێزان و خیڵ مزهەب پێناسە ناكرێت، بەڵكو بە ئیستراتجێت. بزوتنەوەی شیخی نەمر ئیستراتجیتی دەوڵەتی كوردی بوو نەك دەوڵەمەندكردنی ئەندامی خیزانەكەی. شیخ شه‌علانی عەرەب بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی بوو، نەك مەزهەبی. با شیخی نەمر سەر بە خێزانێكی دینیش بێت، لێ هەموو ژیانی پێشكەش بە بزوتنەوەی كوردیی كرد. مەزنی و بەرزی و پیرۆزی شیخی نەمر لەوه‌دایە، تەنانەت ئاینی ئیسلامیشی خستۆتە ژێر پرسیاری نەتەوەیەوە.
شێخی نه‌مر له‌ شێعره‌که‌یدا دەفەرموێ:

گەر مانعی حقوقی میللەتی كورد ببێ عەرەب
بیشوبهە نۆیژەكانی مازیم بەكوردی قەزادەكەم

ئەوە حەزرەتی(حه‌مدی)یە شیخ محمودی نەمری خستۆتە ئاست پیغمبەری موسولمانەكان (محمد) وڕابەری شیعەكان (علی) دەفەرمووێ:

وەك مەدینە بێ نەبێ بی
یان نەجەف بێ، بێ علی
شاری خەزنەش ئیستە
بێ مەحمودە وەك داری كەلی

جیاوازی چەپی كوردی و چەپی نەتەوەكانی تر، ئەوەیە چەپی كورد بێز لە سەروەری كوردستان و دەوڵەتی كوردی دەكاتەوە، چەپی ووڵاتێكی وەك فرنسا، ئەڵمانیا، روسیا، تورکیا، ئێران، ته‌نانه‌ت ولاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان، لەپێناوی سەروەری نەتەوە و نیشتماندا دەبن بەقوربانی.
خویندنەوەی چەپەكانی ئەڵمان، که‌ بۆ (بیسماركی) ئەڵمانی ئەو خویندنەوە جوانەی (ماركس) لەسەر بیسمارك كردویتی. لەدوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە دوو جەمسەری جیهان دیارتیرین ڕووی دونیای سیاسەت و ڕۆشنبیری ڕادیكاڵ لە فرنسا و جیهاندا(سارتر و كامۆ) بوون ئەم دووانە زۆر ئازایانە سیستەمی دوو جەمسەری (كەپیتالیستی ئەمەریكی وكۆمۆنیستی سۆڤێت)یان خستبوە ژێرپرسیارەوە. نەكامۆ كەپیتالیست بوو نە سارتر كۆمونیست، ئەوان مرۆڤ و نیشتمانی فرنسییەكانیان خۆش دەویست و لەهەمان کاتدا دژی داگیركردنی جەزائیربوون لە لایەن فرنسیەكانەوه‌.

گفتوگۆی نیوان سارتر و كامۆ
كامۆ پرسیار لەسارتردەكات :
كامۆ: بیرت لەوە كردۆتەوە ئەگەر ڕووسەكان بگەنە ئێرە ؟
سارتەر: بە توڕەیەوە نابێ لێرە بمێنەوە
سارتەر پرسیار لە كامۆ دەكات
سارتر: ئەی تۆ ووڵات بەجیدێلیی .
كامۆ: نەخیر چۆن دژی ئەڵمانیەكان جەنگام دژی ڕووسەكانیش دەجەنگم.

ئەمە نمونەی هەڵویستی چەپی ڕاستە.

كورد نیشتمانەكەی لێداگیركراوە، خودی كوردیش فاكتەرێكی درێژەپێدان و زەمینەخۆشكەری تەمەنی كۆلۆنیالیستی كوردستانە. بەراوردكردن لە نێوان شیخ محمودی نەمر و مەلا مستەفادا بەراوركردنێكی ناوشیریی و ناسیاسیی ناڕۆشنبیریە. مەلا مستەفا هیچ كاتێك هاوشانی شیخی نەمر نییە، ئه‌و دوانه‌ دوودنیا بینی و دوو كەسایەتی و دوو هوشیاری زۆر بۆ کورد ده‌وێت. لێ شیخ نەمر تا ماڵئاوی لەژیانكرد خەوی بە دەوڵەتی كوردیەوە دەبینی. چەپی كورد پێیوایە تا دژایەیتی بزوتنەوەی نەتەوەی كوردی بكات زیاتر خزمەت بە كریكارانی كورد دەكات. سەردەمی جیهانگیری پڕۆلیتاریا گوزەری كرد، ئه‌وانه‌ لەوە بێئاگان، که‌ بێ دەوڵەت بوون، یانی بێ ماف بوونی سەرجەم مافەكانی مرۆڤە، لەسەرو هەموویانەوە مافەچینایەتییەكان.

كوردستانپۆست: وەك دەزگایەكی نەتەوەی و جەربەزه‌ و ئازا پێویستە چاویك بەو وترانەدا بخشینێته‌وه‌ كە ڕووی تێدەكەن، ئازادیی ڕادەربڕین ئەوە نییە، هەموو ووتاریكی ناوەڕۆك پۆچ و نازانستی بڵاوبكاتەوە. مەرج نییە خاوەنەكەی كێ بێ، كە ناوەڕوكی ووتاریك دووربێ لە زانست و ڕاستی و لەسەر مزاجی ناهوشیاری نووسەرەكەی نووسرابێت، خزمەت بە دۆزی كوردی و ئیستراتجیتی كوردستانپۆست ناكات. سانسۆر پێویستە چونكە وتاری خراپ هوشیاری خۆینەری لاو دەشیوینی، تاوانە ڕووی كوردستانپۆستی ئازیزی پێ زبرببێ.
ماركس دەڵی: میژووی مرۆڤایەتی هەمیشە لە گۆڕاندایە. نه‌وشیروان ئەگەر سەره‌تایەك بێ بۆ پژانی زمانی گۆڕٍان، ئەوە كۆتایشی دێت. ئەو (مرجعیت)نییە بۆ پڕۆسێسی بەردەوامی گۆڕان، بەڵكو مەرج گەشەكردن و خەمڵاندنی دەنگیكی ئۆپۆزیسوینه‌. زمانی دیالۆگی سیاسیی بیـت. لەپێناوی تەندورستیكردنی لەشی ئیفلیجی سیاسی و نەمانی دەسەڵاتی مافیا كوردی.

*گۆڤاری DER SPIEGEL) (Die gekaufte Revolution ژمارە 2007-50
** كامۆ و سارتر ... رونالد ارونسون
فڕانكفۆڕت 22-10-2009
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)