پۆلیسی هەولێر وەكو جەندرمە رَەفتار دەكات
Saturday, 31/12/2011, 12:00
دەسەڵاتی كورد لەسەرەتای خۆپیشاندانی ئەمرَۆ سیی مانگ كەمێ نەرمی نواند وناچار ملی دایە بەر بەڵام بۆ ئەوەی تورك دڵگران نەبێت زوو بۆلیسی نارد بۆ بڵاوكردنەوە بە خۆپیشاندەران. پۆلیسی كوردی لەشاری هەولێری پایتەختی كوردستان هەر وەكو جەندرمە توركەكان رَەفتاریان دەكرد كە بەرەنگاری خۆپیشاندەران ومنداڵانی كورد دەبنەوە.
نەكتەنها هەڵوێستی پۆلیسی كورد هەڵوێستی مەسعود بەرزانی شەرمەزارتربوو. بەناچاری دوای ماوەیەكی درێژی بێدەنگی وحایربوون نیگەرانی خۆی دەربرَی بێئەوەی ئیدانەی ئەم تیرۆرەی توركیا بكات لەكاتێدا زۆر بەتوندی ئیدانەی پەكەكەی كرد لەسەر كوشتنی چەند سەربازێكی داگیركەری كوردستان.
مەسعودتەنها بۆ ئەوەی تورك نیگەران نەبێت بەچاوێك لەسوپای درَندە وتیرۆرزمی تورك ومیللەتی چەوساوە وبەشخوراوی كورد وشەهیدان دەرَوانێت.هەر وەك یەكسانیكرنی كوژراوەكانی 17ی شوبات لەگەڵ بكوژەكان.ئەمەش نموونەیەكی بەرزی عەدالەت ویەكسانیی مەسعودانەیە وئیبتكاری نوێیە لەیاسای دادوەری لەجیهانی سەردەم ونوێدا. ئەو باش دەزانێت تورك بەدانشتن لەگەڵ كوردا رَازی نین وهەمیشە داوادەكەن كەشۆرشگیرانی كورد چەك دابنێن وخۆیان تەسلیمی دەوڵەت بكەن بۆ ئەوەی دادگایی بكرێن. مەسعود باشدەزانێت كەتورك نەك تەنها دژی چەكدارانی كوردە بەڵكو دژی هەمو منداڵێكی ساوای كوردیشە
رسواكردن وئیدانەی تورك وكارە نامرۆڤایەتیەكانی , كەیەكەم جار ودواجاریش نابێت لەلایەن هەمو پارت وبزوتنەوە وكۆمەڵانی مافی مرۆڤ وكۆمەڵگای مەدەنی ومیللەتی كوردەوە وخۆپیشاندان,هەر هیچ نییە بەچاو رَەفتاری كوشتنی منداڵانی كورد بەخوێنی سارد وخۆشحاڵییەوە. ئێمە دەبێ لەئاستی ئەم جینۆسایدە وپێش ماوەیەكیش بەكارهێنانی چەكی كیمیایی وناپاڵم زۆرجدیتر بین وهەوڵی بەنێودەوڵەتی كردنی ئەم مەرام وهەوڵانەی تورك, ئەم خەتەرە ترسێنەرە, بكەین بەتایبەت لەپەرلەمانی ئەوروپا ونەتەوەیەكگرتووەكان. ئێمە نابێت چاوەرَێی ئەوەبین بێدەسەڵات رَاوەستین وتەماشا بكەین بۆ ئەوەی بەدەردی ئەرمەنەكان ویۆنانیەكانمان بەرن وكۆمەڵكوژیمان بكەن و لەناومان بەرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست