کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەشکستدا جەماوەرەکەی یەکیتی و چەپەکانیش بەشدارن

Saturday, 19/10/2013, 12:00


کارەسات و نەخوێندەواری کادیرو هەوادارانی حزب و رێکخراو لەوەدایە، تۆ لەناو دەیان روداوی سیاسی هەلوێستت بەرامبەر ئازارەکانی خەلک نەبێ . یان دەستکەوتێک بۆ خەلک نەچنی کەچی چاوەرێی تەزکیەکردنیش لەجەماوەر و دەنگدەرانت بکەی !
 
  ٧ سالە چەندین جار لەسەر بێ هەڵوێستی و سیاسەتی پاشکۆیی چەپەکانم نوسی، چونکە وەک زۆر نوسەر و کەسایەتی تر، ئەوە چاوەروانمان دەکرد، ئەو سیاسەتە ی گرتویانەتە بەر، چەپ دەکاتە گالتەجاری ناو میدیا و خەلک و وەک دوکانی سیاسی دەناسرێن . کەچی لەگەل هەر رەخنەیەک گروپەک کادیری ئەو حزبانە تورە دەبون . بەلام ئیستا دەیان بینم دەستیان بەهات و هاوار کردیە ! لەکاتێکدا دەبوایە ئەوان لەناو دەیان تاوانی گەورەی ئەو دەسەلاتە بهاتبانایە دەنگ، لەو هەموو پێشیلکاریە مەترسیانەی دەسەلات، لەروداوەکانی ١٧ شوبات و رۆژانی دواتر، لەتیرۆر و رفاندنی رۆژنامەنوس و هاولاتیان، لەیاسایە پر لەکۆت و بەندەکان .کەجاری واهەبوو تاقە نوێنەرەکانیان لەپەرلەمان دەنگیان پێ دەدا، لەتالانیە بەرفراوانەکانی داهاتی ولات .... کەچی کەلەهەلبژاردن توشی شکست دەبن، ئەوکات بەئاگا دێنەوە ! دەزانم چەند کادیرەکی کەم بەردەوام رەخنەی گرتوە !
 
  ١/ چەپەکان " ئەوان لەیەکیتی خراپتر توشی شکست و پاشکۆی دەسەلات و پارتی بونە، لەدەیان تاوانی ئەو دەسەلاتە وەک سەیرکەر لێدوان لیکدانەوەیان دەردەبڕی، بەرادیەک بون و هەست کردن بەوەی وەک حزب نماوە . لەهەموی گالتەجار تریان، لە١٧ شوبات و رۆژانی دواتر، ئیسلامیەکان لەسەر شەقام بوون، کەچی ئەو خۆ بەچەپانە لەهەولێر و مەسیف سەلاح الدین لەگەل پارتی ویەکیتی بەیانامەیان دەردەکرد ؟ کەرەخنەشت لێ دەگرتن دەیانگوت ئیسلامیەکانی تیایە خەتەرە . ئێ تۆ نەچیە گۆرەپان بێ گومان ئەوان رێبەرایەتی دەکەن، ئەو سیاسەتی پاشکۆبونەیان نەک وەک حزب پەیرەو دەکرد، بەلکو پەریوەتەوە ناو کادیر و ئەندامەکانیشیانەوە ئیتر نازانم ئەمە بەبریار بوە یان هەر خودی کادیرەکان زادەی پەروەردەی ئەو سیاسەتەی حزبیان بونە .
  راستی ئەمانەش بابەویژدان و دور لەترس و شەرم لەو هاورێیە چەپانە رەخنەیان لێ بگرین، ئەرێ کێ کادیرو ئەندامی ئەو چەپانەی لەپێشەوەی نارەزایەتی جەماوەرەی و تاوانەکانی دەسەلاتی کوردی بینیوە ؟ چەند نوسەر و چالاکوانی بوێریان لێ هەلکەوتوە کەلەرەخنە گرتندا خال لەسەر وشە بەرامبەر ناوی بەرپرسەکانی پارتی و یەکیتی دابنێن ؟ لەو ٢٢سالەی کارو خەباتی سیاسی و جەماوەری ئەوەی تیبینیم کردبێ چەپە کوردستانیەکان بەردەوام قورسایی کارو خەباتیان بەشیوەیەکی زۆر کلاسیکی لەوە خولاوەتەوە رێگای (یاداشت، کۆبونەوەو دیدار لەگەل دەسەلات، نەرمە رەخنە ..... . راستی ئەمانەش برۆن نەک سەیری بەیانامەی حزبەکانیان بەلکو پیناسەی هەر کەسایەتیەکیان لەڕێگای پەیجی فەیسبوکی ببینن، زۆرینەی کادیرەکانیشیان شیوەی رەخنە و کارو چالاکیەکانی چی بووە !
  کەلێرەدا دوو نمونەی شوعی و زەحمەتکێشان دەگیڕمەوە کەئەگەر نەفی بکەنەوە ئەوا زانیاری زیاتر لەبارەوە دەدەم
  ١./لەگەرمەی روداوەکانی ١٧ شوبات پارتی فشار دەخاتە سەر حزبی شوعی کەکادیرەکتان(شۆرش ئەمین) سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان دەکات ئەوانیش دەلێن ٦ سالە لەگەل ئیمە نماوە، دەلین لەسەر ئیوە ئەژمارە . لەحزبی شوعیش بەهەموو ئەقلی سیاسیانەوە پەیوەندی بەشۆرش دەکەن و داوای لێ دەن دورکەوێتەوە چونکە حزب روبەروی هەلوێستەکی ناخۆش بەرامبەر پارتی بۆتەوە !
  ٢./ هاورێیەک بۆی گێرامەوە وتی چەند کەسیک بوین گفتوگۆ مان لەسەر وەزعی کوردستان دەکرد وتی بەرپرسێکی بالای یەکیتی دژی دەسەلات قسەی دەکرد کەچی کادیرەکی بەرزی زەحمەتکێشان داکۆکی دەکرد!
  بۆیە ئەو ئەقلیەتە هەر رەنگدانەوەی ئەو دەنگانەی لێ جاوەروان دەکرێ
 
  بۆیە هەلەکە هەر لەسەرکردایەتیەکە نیە بەلکو خودی کادیرەکانیشیان لەهەمان قاوخی سیاسی خولاونەتەوە، نەیان توانیوە ببنە خاوەنی سەروەریەک کەببێتە راکێشانی دەنگی جەماوەر، بۆیە تکایە واز لەپەخشان باسکردنی میژووی سیاسی یان پەیام و بەرنامەی مرۆڤ دۆستی بهێنن، خەلک دەیەوێ چۆلەکەی بۆبگری
 
١/ یەکیتیەکان .... زۆرینەی هەواداری یەکیتی کەتورەدەبن، کێشەی سەرەکیان لە پلە و دەستکەوتێک دەخولێتەوە نەوەک سیاسەتی پاشکۆ بونی یەکیتی یان لوتکەی ناعەدالەتی کۆمەلایەتی حزبەکەیان بەرامبەر جەماوەر، زۆرینەشیان بە دەستکەوتێکی سیاسی و ئیداری بێ دەنگ دەکران، کەزیندوترینیان ئەو ١٠ کادیرە سەربازیەی هەولێریان بوو ... ئاخر یەکیتیەکان بەکادیرو سەرکردایەتیەوە، ٢٢ سالە سەر خۆشی سیاسین چونکە لەپلەی فەرعونی و بەهەشت ئاسا ژیان دەگوزەرێنن، کەئیمەش رەخنەمان دەگرت بەچاویلکەی دوژمنکاری سەیریان دەکردین..... ماوەیەکیشە هاتو هاوار دەکەن کەچیتر قبول ناکەین،بەلام کاردانەوەکان تائیستا نەک لەئاست ئەو شکستەیان نەبوە بگرە بەناوی کۆنگرە و پلینۆم بێدەنگیان کردن، تاکۆنگرەش سیاسیەتی (پەرتکەو زال بە) بەرامبەریان بەکاردەهینین وەک هات و هاواری شکستی ٣١ی ئاب لەیادیان دەبەنەوە . چونکە ئاستی نارەزایەتیەکان بوێری گەورەی تیا نیە. سەیرکەن کاک مەغدید سەپان هەرەشەی کرد کەلەسەر هەموو بەرپرسەکان دەنوسێ کەچی لەیەکەم نوسینی دا لەسەر مەلا بەختیار پاشە کشەی کرد! گوایە هەرەشەی لێکراوە؟ باشە ئیوە ئەگەر بتانەوێ گۆرانکاری و ململانی لەگەل ئەو حوتە سیاسیانەی خۆتان بکەن دەبێ لەهەرەشەیەکی مەلا بەختیار بترسن ؟ کەبەویژدانەوەبلیم تەنیا هەلچون و تورە یی لەنوسینەکەیدا هەبوو نەوەک هەرەشە ؟ ئەی ئەگەر دەزگای زانیاری بتان رفینێ چی دەکەن؟ باشە ئەو خەلکە ئازادیخوازە ئەوا ٢٢سالە ململانێ لەگەل ئەو دەزگاتۆقینەرەتان دەکات تیرۆر دەکرێ، دەرفێنرێ، نان براو دەکرێ، بۆئیوە ناتوانن؟ بۆیە گەر دەتانەوێ سنور بۆ ئەو سەرکردایەتیەتان دابنێن دەبێت بوێرانە بەرامبەریان بوەستن نەترسن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە