کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سەر دەستدرێژییە سێکسییەکە: روونکردنەوەی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و نووسینێکی رێبین تەها

Thursday, 26/01/2012, 12:00


پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی کە نووسەرێک بەناوی خوێندکارێکی زانکۆ نووسیبووی بەناونیشانی (پاسەوانێكی محمود سەنگاوی دەستدرێژی سیكسی دەکاتە سەر خوێندكارێك!). ئەمڕۆ لە رێگەی دۆستێکی کوردستانپۆستەوە د. فاروق سەرۆکی زانکۆی گەرمیان روونکردنەوەیەکی بۆ ناردووین، کە تێیدا دەڵێت:
(دوای بیستنی ئەو تۆمەتە سەرۆكی زانكۆی گەرمیان لیژنەیەكی لێكۆلینەوەی پێكهێناوە بۆ ئەم مەبەستە بە سەرۆكایەتی د. شۆرش  سەرقالی لێكۆلینەوەو بەدواداچوونین. هەربۆیە ئەو تۆمەتە رەت دەکەینەوە، کە گوایە سەرۆكی زانكۆی گەرمیان ئەو رووداوەی پشتگوێ خستبێت. بۆیە لە دواجاردا ئێمە كوردستانپۆستی بەرێز لە ئەنجامی لێكۆلینەوەی لیژنەكە ئاگاداردەكەینەوە).

تێبینی:
دیسان هەر ئەمڕۆ لە لایەن رێبین تەهاوە، کە لەو نووسینەی پێشوودا تاوانبارکراوە بەوەی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر ئەو کیژە خوێندکارە، نامە و نووسینێکی، پاش دەستکاریی و لابردنی چەند بڕگەیەک وەڵامەکەیمان بڵاوکردۆتەوە، چاوەڕێی سەرەنجامی لیژنەکەی زانکۆی گەرمیان دەکەین، ئەوسا کوردستانپۆستیش قسەی خۆی لەو بارەیەوە دەکات. بۆ خوێندنی وەڵامەکەی رێبین کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

رێبین تەها: لە سەر دەستدرێژییە سێکسییەکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە