کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەرۆکی پەرلەمان لەو پەیمانەی بە دەنگدەرانی دابوو پەشیمان دەبێتەوە،

Thursday, 24/07/2014, 12:00

2281 بینراوە


یوسف محەمەد سەرۆكی لیستی گۆڕان، کە ئیستا بۆتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کاتی خۆ کاندیدکردنەکەیدا، پەیمانی ئەوەی دا، کە یەکێک لە کارەکانی جێبەجێکردنی بڕیارى ژمارە(2)ى پەرلەمانى كوردستان دەبێت، بۆ ئەمەش دەنگێکی زۆری بەدەست هێنا، چونکە ئەو بڕیارە زۆربەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوباتی گرتبووە خۆی، بەمە یوسف محمەد توانی سەرنج و خۆشەویستی دەنگەدەران بۆ لای خۆی رابکێشێت، داواكارییە بنەڕەتیەكانى خۆپیشاندەران بریتیی بوون لە:
1. چاو پیاخشاندنەوە بە ڕەشنوسى دەستورى هەرێمدا بە مەبەستى داڕشتنى دەستورێكى هاوچەرخى دیموكرات كە تێیدا گشت مافە مەدەنى و سیاسى و یاسایەكانى هاونیشتیمانیان بە ڕەسمى ناسرابن و دەسەتەڵاتەكان بە ئاشكرا جیاكرابنەوەو سەربەخۆییان پارێزراو بێت، هەروەها دیارى كردنى میكانیزمى شیاو بۆ ڕێگا گرتن لە هەر جۆرە لاقەكردنێكى دەسەڵات. هەموارى یاساى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان بە شێوەیەك كە سەرۆكى هەرێم تەنها لە ڕێگەى پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێ.
2. داڕشتنى پلانێكى تۆكمە بۆ دابینكردنى سەربەخۆیى دادوریى و سەروەرى یاسا.
3. جیاكردنەوەى حیزب لە حكومەت بە جۆرێك كە ئیدى حكومەت نەبێتە ئامرازێك بە دەست حیزبى سیاسییەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر بە پەیامێرێکمانی راگەیاندبوو، کەوا چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک به‌ یوسف محەمەدی سەرۆک پەرلەمان دەڵێن ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ کار بۆ بڕیاری ژماره‌ دوو بکه‌ین تایبه‌ت به‌ داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران به‌ڵام یوسیف پێی گوتوون ئه‌وه‌ له‌ ڕابردودا بووە، پێویست بەوە ناکات بیری خەڵکی بخەینەوە، من پێم وتراوە کە چیدی نە باسی بکەم، نە کاری بۆ بکەم، ئێمە کاری گرنگترمان لەبەر دەمدایە، بۆ بزووتنەوەی گۆڕان گرتنگترە و پەیوەندیی نێوان خۆمان و پارتی تێک نادەین!
لە خوارەوە کوردستانپۆست، دوای ئەو چاوپێککەوتنەی لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕتی، کە کۆمەڵیک قسە و پەیمانی دیکەی داوە، دەقی بڕیاری ژمارە دووی پەرلەمانی کوردستانی بە دوادا بڵاودەکەینەوە:




دەقى بڕیارى ژمارە (2) ى پەرلەمان
بەرنامەى كارى دانیشتنى17/3/2011 ى پەرلەمان بریتى بوو لە "بەردەوامبوون لە سەر خستنە ڕوو گفتوگۆكردنى ڕاپۆرتى لیژنەى تایبەت، كە بە پێى بڕگەى (17) ى بڕیارى پەرلەمان ژمارە (1) ى ساڵى 2011 (بڕیارە 17 خاڵیەكە) پێك هێنرا بۆ بەدواداچون و گوێگرتن لە داخوازیەكانى خۆپیشاندەران..." لەو دانیشتەدا بە زۆرینەى دەنگ بڕیارى ژمارە (2) پەسەند كراو سەرۆكى پەرلەمان لە دانیشتنەكەى پەرلەماندا ناوى هێنا بە"بڕیارى ژمارە (2).."، بەڵام لە برى بڵاوكردنەوەى دەقى بڕیارەكەو هاوپێچەكانى لە ڕۆژنامەى فەرمی(وقایعى كوردستان)، هەر زوو سەرنگوم كرا!
كاتێك (سى دى) رۆژى دانیشتنەكەم دەستكەوت، بۆ ئەوەى بڕیارەكە وەكو دۆكۆمێنتێكى یاسایی پارێزراوبێت بە باشم زانى دایبڕێژمەوەو بڵاوى بكەمەوە، بەو شێوەیەى كە بە پێى دەستورو یاسا دەبوو سەرۆكى پەرلەمان بڵاوى بكاتەوە.
سەرتا پێویستە ئەو ماددە دەستورى و یاساییانە بخەینە ڕوو كە بەرپرس و شێوازى دەركردن و بڵاو كردنەوەى یاسا و بڕیارەكانى پەرلەمانى دیارى كردووە...

1. لە مادەى 129 دەستورى عێراقدا هاتووە (یاساكان لە ڕۆژنامەى فەرمیدا بڵاو دەكرێنەوە لە ڕۆژى بڵاو كردنەوەیانەوە كاریان پێ دەكرێت..).
2. لە یاساى ژمارە (4)ى ساڵى 1999 یاساى بڵاوكردنەوە لە ڕۆژنامەى فەرمیدا (وقایعى كوردستان)، لە ماددەى (2)یدا هاتووە (وقایعى كوردستان تایبەت دەبێت بە بڵاو كردنەوەى.. یاسا و بڕیارەكانى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان-عێراق و ئەوەى بە هاوپێچەكانیان حساب دەكرێن یان ئەوەى تیایدا دەقى گرتووە بۆ بڵاوكردنەوە...).
3. لە مادەى 18 ى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان، خاڵى 13 دەسەڵاتى دەركردنى یاساو بڕیارەكان دەخاتە ئەستۆى سەرۆكى پەرلەمان بەم شێوەیە (دەرهێنانى ئەو یاساو بڕیار و پەیڕەوانەى كە پەرلەمان لە سەریان پێك هاتووە).
4. جارێكى دیكە لە مادەى 57ى پەیڕەوى ناوخۆدا هاتووە (یاساو بڕیارەكان لە لایەن سەرۆكى پەرلەمانەوە لە ماوەى 10 ڕۆژ لە مێژوى بە دەستگەیشتنیەوە دەردەهێنرێ..).
بە گەڕانەوە بۆ ئەو دەقانە دەردەكەوێت لە ڕوى یاساییەوە سەرۆكى پەرلەمان بەرپرسیارە لە دەركردنى یاسا و بڕیارەكان دواى پەسەندكردنیان لە هۆڵى پەرلەماندا، واتە بۆ یاسا دواى ئەوەى لە پەرلەمان و لە لایەن سەرۆكى هەرێمەوە، بڕیاریش تەنها لە پەرلەماندا پەسەند كرا دەبێت سەرۆكى پەرلەمان لە ڕۆژنامەى فەرمیدا بڵاوى بكاتەوە. بەڵام بۆ سەرۆكى پەرلەمان (كەمال كەركوكى) یاساى پێشێل كردو و بڕیارى ژمارە (2)ى بڵاو نەكردەوە؟ پێم وایە ناوەڕۆك و وردەكارى بڕیارەكە وەڵامى ئەو پرسیارە دەداتەوە.

دەقى بڕیارەكە بەو شێوەیەى كە دەبوو سەرۆكى پەرلەمان لە رۆژنامەى فەرمى بڵاوى بكاتەوە.


بە ناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
بە ناوى گەلەوە
پەرلەمانى كوردستان-عێراق

بڕیارى ژمارە(2)ى پەرلەمانى كوردستان..

پشت بەستن بە بڕگەى (1)ى ماددەى 56 لە یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان ژمارە (1) ى ساڵى 1992ى هەموار كراو، پەرلەمانى كوردستان لە دانیشتنى نا ئاسایى ژمارە (2)ى ڕۆژى 17/3/2011 ى خۆیدا، كە تایبەت بوو بە بەردەوامبوون لە سەر خستنە ڕو و گفتوگۆكردنى ڕاپۆرتى لیژنەى تایبەت، كە بە پێى بڕگەى (17) لە بڕیارى ژمارە (1) ى ساڵى 2011 (بڕیارە 17 خاڵیەكە) پێك هێنرا بۆ بەدواداچون و گوێگرتن لە داخوازیەكانى خۆپیشاندەران..."، ئەم بڕیارەى دەركرد.

یەكەم: لیژنەى كاتى كە بە پێى فەرمانى ژمارە (1) لە هەموو فراكسیۆنەكان پێكهێنراوە، هەستاوە بە كارەكانى و داخوازى خۆپیشاندەرانیان گەیاندوتە پەرلەمان و ڕاپۆرتیان ئامادە كردووەو لە ئەمڕۆوە هیچ بەرپرسیاریەكیان وەك لیژنە بۆ جێبەجێكردنى بڕیارە (17) خاڵیكە لە ئەستۆ نیەو ئەرك و كاریان كۆتایى پێ هاتووە.
دووەم: لیژنەى دیالۆگى نیشتیمانى لە لایەن پەرلەمانەوە بە بەشدارى فراكسیۆنەكان پێك دەهێنرێت لە ماوەى (3) ڕۆژدا بۆ گفتوگۆكردن لە گەڵ لایەنە سیاسیەكان و نوێنەرانى خۆپیشاندەران و مامۆستایان و پسپۆران، وەك میكانیزمێك بۆ گرتنە ئەستۆى داواكارى خۆپیشاندەران و بە دواداچونى و جێبەجێكردنیان، ئەم لیژنەیە لە ماوەى بیست ڕۆژدا كارەكانى ئەنجام دەدات بە تەوافقى نیشتیمانى بۆ هەموو ئەو پرس و یاسایانەى كە ڕەهەندى نیشتیمانیان هەیە بە تایبەت خاڵەكانى (16،11،8،5،4،2،1) لە داواكاریە بنەڕەتیەكانى خۆپیشاندەران.
هاوپێچ: دەقى داواكاریە بنەڕەتیەكان:

1. چاو پیاخشاندنەوە بە ڕەشنوسى دەستورى هەرێمدا بە مەبەستى داڕشتنى دەستورێكى هاوچەرخى دیموكرات كە تێیدا گشت مافە مەدەنى و سیاسى و یاسایەكانى هاونیشتیمانیان بە ڕەسمى ناسرابن و دەسەتەڵاتەكان بە ئاشكرا جیاكرابنەوەو سەربەخۆییان پارێزراو بێت، هەروەها دیارى كردنى میكانیزمى شیاو بۆ ڕێگا گرتن لە هەر جۆرە لاقەكردنێكى دەسەڵات. هەموارى یاساى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان بە شێوەیەك كە سەرۆكى هەرێم تەنها لە ڕێگەى پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێ.
2. داڕشتنى پلانێكى تۆكمە بۆ دابینكردنى سەربەخۆى دادورى و سەروەرى یاسا.
3. جیاكردنەوەى حیزب لە حكومەت بە جۆرێك كە ئیدى حكومەت نەبێتە ئامرازێك بە دەست حیزبى سیایەوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)