بە لای هەڵسوڕاوێکی گۆڕانەوە بارزانی خەم و مه‌راقی زۆرە!
Sunday, 24/08/2014, 12:00
4288 بینراوە
راو بۆچوون و بیرکردنەوەی هەڵسوڕاوێکی گۆڕان لە سایتی سبەی وەرگیراوە
کاتێک تێرۆریسته‌کانی داعش له پێشره‌ویدا به‌ره‌و هه‌وڵیر چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کیان داگیرکرد و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌ی شه‌نگال ده‌ڤه‌ره‌که‌یان بۆ داعش چۆڵکرد و کاره‌ساتی ئێزیدیه‌کان دنیای وروژاند، بێگومان به‌ڕێز مەسعود بارزانی له هه‌ستیارترین ساته‌کانی ژیانی سیاسی‌دا گوزه‌ری کردوه، ئه‌و ساتانه‌ی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی باشوری کوردستان و به‌رهه‌می ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه و حیزبه‌که‌ی و خودی خۆی که‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جدی دڕنده‌ترین هێزی تیرۆریسته‌وه.
له‌سه‌ر روداوه‌کان زۆر باسکراون و نوسراون. به‌شێکی زۆریان راستیه‌کانیان دیاریکردوه و په‌نجه‌ی ئه‌مه‌کیان خستۆته سه‌ر زامه‌کان و خه‌مخۆری و مه‌راقی میلله‌تیان به‌رامبه‌ر به‌دۆخه‌که و ئاینده ده‌ربڕیوه.
له‌به‌شێکی تری هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کاندا، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه گرژ و برینداره‌ی کوردستاندا هه‌نگوینیان دۆزیبێته‌وه، که‌وتونه‌ته گیانی ئه‌م و ئه‌و، ئۆپۆرچینست ئاسا که‌موکوڕی و که‌مته‌رخه‌میه‌کان بۆ تۆله‌کردنه‌وه‌ی سیاسی و تانه‌لێدان قۆزراونه‌ته‌وه، به‌خه‌یاڵێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌زۆکی و ته‌نراو به رق و کینه چه‌ندین تیر ئاراسته‌ی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و که‌سایه‌تی کراون، لێره‌دا پشکی شێر به‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم که‌وتوه، چونکه به‌رپرسی یه‌که‌می هه‌رێمی کوردستانه و سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین حیزبی سیاسییه و به‌شێک له کۆماندۆکانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌و حیزبه که‌مته‌رخه‌میه‌کی بێئه‌ندازه‌یان له ده‌ڤه‌ری شه‌نگال کردوه کاتێک هه‌روا بۆ داعشیان چۆلکردوه.
زۆربه‌ی هه‌نگاو و روداوه‌کانی دۆخه‌که نهێنی نین، ئه‌وه‌ی به‌رچاو نیه و زۆر که‌م باس ده‌کرێت خه‌م و مه‌راقه گه‌وره و زۆره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمه.
بارزانی و به‌رپرسیاریه‌تی
مسعود بارزانی، که‌سایه‌تیه‌که چه‌ندین خه‌سڵه‌تی له‌خۆ گرتوه: سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌هێزترین و ناودارترین که‌سایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رکرده‌یه‌کی ناوداری خاوه‌ن پێگه‌ی به‌هێزی کورد. زیاده بۆ ئه‌مانه‌ش وه‌ک مرۆڤێک و باوکێک و خێزاندارێک به‌رپرسیاریه‌تی و خه‌م و مه‌راقه‌کانی زیاتر به‌رفراوانتر کردون.
خۆشمان بوێت یا تاڵ بارزانی به‌رپرسی یه‌که‌می فه‌رمی هه‌رێمه‌که‌مانه، له‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌دا ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی داوامان لێده‌کات مامه‌ڵه‌ی درو‌ست و راستگۆیانه و بێ پێچوپه‌نای له گه‌ڵدا بکه‌ین، دان بۆخۆماندا بگرین و هاوکاری بکه‌ین بۆ که‌مکردنه‌وه و ره‌وینه‌وه‌ی مه‌راق و خه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
ئه‌وه‌ی تا ئه‌م ساته به‌رچاو ده‌که‌وێت مسعود بارزانی لێهاتوانه و درو‌ست مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا کردوه و وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌رپرسی یه‌که‌م هه‌ڵوێستی وه‌رگرتوه و ره‌فتاری کردوه. بێگومان خه‌م و مه‌راقی یه‌که‌می سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دۆخه‌که‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راشکاوانه و له‌پشت په‌رده‌وه هه‌رچی په‌یوه‌ندی و توانا و ده‌سه‌ڵاته‌کانیه‌تی به‌گه‌ری خستون، له ناوجه‌رگه‌ی روداوه‌کاندا و بۆ وڵاتانی په‌یوه‌ندار یه‌که‌م که‌سایه‌تی و ناوه‌ندی سیاسی سه‌ره‌کی کورده که راسته‌خۆ مامه‌ڵه‌ی جدی سیاسی و سه‌ربازی له گه‌ڵدا ده‌که‌ن.
خه‌می یه‌کڕیزی
له‌م پێگه‌یه‌وه و تاڕاده‌یه‌ک به‌ته‌نیا ئاسان نیه هه‌ڵگری ئه‌و هه‌مو مه‌راق به‌رپرسیاریه‌تیه بێت، بۆیه له‌م دۆخه ناسک و هه‌ستیاره‌دا یه‌کڕیزی نێوماڵی کورد یه‌کێکه له کۆڵه‌که بنه‌ڕه‌تیه‌کان بۆ پشتگیریکردنی بارزانی و کارئاسانی بۆی، چونکه ئێستا له هه‌مو کاتێک زیاتر ئه‌و یه‌کڕیزیه بۆته بڕبڕه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دۆخه‌که‌دا. ئه‌گه‌ر پێشتر یه‌کڕیزیه‌کی روکه‌ش و پارچه‌پارچه و به‌رژه‌وه‌ندخواز زامنی ده‌سه‌ڵاتی بۆ بارزانی کردبێت، له ئێستادا سه‌رجه‌م هێزه‌کانی باشور و کوردستانی گه‌وره له‌ناو هاوکێشه‌که‌دا ژماره‌ی به‌رچاو و گرنگن. خه‌یاڵ پڵاویه وا چاوه‌ڕوان بین به‌شێک له ناکۆکی و ململانێکانی نێوان به‌شێک له‌و هێزانه سڕابنه‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگه‌ری و نزیکبونه‌وه و لێکتێگه‌یشتنێک به‌رچاوه، به‌ڵام خه‌مێکی گه‌وره‌ی کورده چۆن بارزانی و هێزه‌کانی تر نه‌هێڵن هاوسه‌نگی ناوخۆیی و ناوچه‌یی تێکبچێت و رکابه‌ر و ناحه‌زه‌کان نان و پیاز به ناکۆكیه سیاسیه‌کانه‌وه بخۆن. تا ئه‌م ساته چه‌ند ئاماژه‌یه‌ک به‌رچاون که له‌سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی و نیمچه دو ئیداری و جه‌مسه‌رگه‌ری حیزبی له ناوچه‌که‌دا ئه‌و کاره ئاسان نیه.
خه‌می پێشمه‌رگه
ئه‌م قه‌یرانه نیشانی داین که خه‌مێکی گه‌وره‌ی کورد داڕشتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه، وێڕای رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه، ئێستا رونه ئه‌و دابه‌شکردنی حیزبیه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نها دابه‌شبونێکی لۆکا‌ڵی و فیزیک نیه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا دابه‌شکبونێکی سیاسی و وه‌لا و قه‌سد و مه‌رامیشه، بۆیه خه‌مێکی گه‌وره ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و داڕشتنه‌وه‌یه بکاته به‌رنامه‌یه‌کی کاری جدی بۆ ئاینده.
خه‌می به‌غداد
بارزانی ناسراوه به‌وه‌ی ساڵانێکه به‌هۆکاری ره‌وا و درو‌ست له شێوازی حوکمڕانی به‌غداد یاخیبوه، له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شێکی به‌رچاوی لایه‌نه کورده‌کان پشتیان تێکرد. له دۆخی ئاڵۆز و گرژی ئێستای عێراق و هه‌رێمدا کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق پێکده‌هێنرێت. خه‌مێکی گه‌وره‌ی تری بارزانی پێگه‌ی کورده له کابینه‌یه‌کدا که جێگره‌وه‌که‌ی مالیکی، عه‌بادی، له‌زۆر روه‌وه له وه‌ستاکه‌ی ده‌چێت.
دۆخی هه‌رێم و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌مەریکا بۆ یارمه‌تی کورد بارزانی له ئێستادا ناچار کرده‌وه بۆ جارێکی تر له گه‌ڵ به‌غداد مامه‌ڵه‌ی جدی بکات و کار به‌پێچه‌وانه‌ی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق نه‌کات. کارنامه‌یه‌کی سه‌خت له دۆخێکی ئاڵۆزدا، لێره‌شدا بۆ چه‌سپاندنی پێگه‌یه‌کی به‌هێز و بودجه‌یه‌کی باشتر و به‌شداری راسته‌قینه له حکومه‌تی عێراقدا و چه‌سپاندنی ئه‌مری واقیعی تازه‌ی باشور، پێویستی یه‌کریزی کورد له به‌غداد بۆته مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی. پێناچیت ئه‌مه‌ش ئاسان بێت، هه‌واڵ و زانیاریه‌کان ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که‌مین لێدراوه و که‌سان و لایه‌ن هه‌ن خه‌ریکی پچراندنی پارچه کێکی باشن بۆ خۆیان له به‌غداد.
به‌غداد و نوێنه‌رانی کورد به‌رده‌وام مایه‌ی خه‌م و مه‌راق و سه‌ریه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کورد بون، دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌کانی 10 ساڵی رابوردو له به‌غداد هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مانای شکست و بێئومێدی، چونکه پێده‌چێت خه‌مێکی گه‌وره‌ی بارزانی ئه‌وه‌بێت چۆن هاوسه‌نگیه‌کی گونجاو نێوان دۆخی پێش و پاش 10 حوزه‌یران بکاته بنه‌مای په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، به‌تایبه‌ت پێگه‌ی بارزانی و کورد له ئاستی ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تی رێگه نادات وه‌ک جاران یاخیبون و پێداگری و هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بکرێن و بنرێن.
خه‌می ئه‌مەریکا و چه‌ک
به‌شداری ئه‌مەریکا له شه‌رکردنی داعش به‌هێزی ئاسمانی، یارمه‌تی و کۆمه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، ئه‌و بابه‌تانه‌ن کاریگه‌ری پارادۆکس له‌سه‌ر دۆخی باشور درو‌ست ده‌که‌ن.
له‌لایه‌ک تا ئه‌م ساته ئه‌و کۆمه‌که سه‌ربازیه هۆکارێکی گرنگه بۆ پاشه‌کشه‌ی داعش، ئه‌مه ته‌واوی چیرۆکه‌که نیه، چونکه کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌وه‌کانی ئه‌م گۆڕانکاریه گه‌وره‌ترین مه‌راقی بۆ بارزانی خه‌ڵقاندوه، چونکه بارزانی باش ده‌زانێت چه‌ند جارێک له مێژو‌دا ئه‌مەریکا کوردی به‌ته‌نیا جێهێشتوه.
پرسیارێکی سه‌ره‌کی و ره‌وا ئه‌وه‌یه به‌شداری ئه‌مەریکا و پڕچه‌ککردنی هێزی پێشمه‌رگه باشوری کوردستان ناکاته گۆڕه‌پانێک بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی گروپه تێرۆریسته‌کان، تێیدا کورد له‌بری ئه‌مەریکا و خۆرئاوا ئه‌و شه‌ڕه بکات؟ ئه‌وانیش به هێرشی ئاسمانی پچڕپچڕ و چه‌ک به‌شداری شه‌ڕه‌که بکه‌ن؟ ئایا ئه‌مه چه‌ند ده‌خایه‌نێت و ده‌کرێت باشوری کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له سایه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا گوزه‌ر بکات و نه‌یپه‌رژێته سه‌ر کاره‌کانی خۆی؟ ئایا ئه‌مەریکا و خۆرئاوا له ئه‌گه‌ری پێویستی ده‌رپه‌ڕاندنی داعش و گروپه تێرۆریسته‌کانی تر له باشور ئاماده‌ن هێزی سه‌ربازیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بخه‌نه‌گه‌ڕ؟
ئایا سیسته‌مێکی رێکوپێک پێڕه‌و ده‌کرێت بۆ دابه‌شکردنی ئه‌و چه‌ک و یارمه‌تیانه که زامنی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێم بکات و نه‌کرێته زه‌مینه‌سازکه‌ر بۆ توندکردنی ململانێیه حیزبیه‌کان و بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئۆلیگارشیه‌کی عه‌سکه‌ر‌یتاریای کوردی که به‌پاساوی شه‌ڕی تێرۆر هه‌م بازرگانی به‌شه‌ره‌وه بکات و هه‌م که‌ش و هه‌وای ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ له ده‌ڤه‌ره‌که بۆ دواوه‌وه بگه‌رێنێته‌وه؟
خه‌می حیزب و پاره
ئه‌م هه‌مو شه‌ڕ و پێکدادان و ئاماده‌سازی و زیاتر له یه‌ک ملیۆن ئاواره له هه‌رێم پاره‌یان پێویسته، بۆیه خه‌میكی ره‌وای بارزانیه چۆن ئه‌م پرۆسانه ته‌مویل بکرێن و کێ بیان کات؟ به‌ره‌چاوکردنی دۆخی ناله‌باری ئابوری هه‌رێم پێش هێرشه‌کانی داعش و بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه ده‌بێت بیر له سیسته‌مێکی ته‌قه‌شوفی جدی بکرێته‌وه، زۆر گونجاو و هه‌قه حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان که بۆ ماوی زیاتر له 10 ساڵه له پاره‌ی میلله‌ت چه‌ندین ملیار دۆلاریان بۆ خۆیان به‌لاوه داوه و به‌بازرگانی ره‌شه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تریشیان ده‌ست که‌وتوه کوردانه له رۆژی محنه‌تدا بێنه ده‌ست و پشکی دارایی خۆیان بۆ ره‌وینه‌وه‌ی خه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشكه‌ش بکه‌ن. وڵاتانی ئه‌وروپا له پاره‌ی باجی خه‌ڵکی خۆیان ئه‌و ملیاره دۆلارانه یارمه‌تی کوردستان ده‌ده‌ن، مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه ئه‌م پاره‌دار و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی لای خۆمان بیرێک له پشکیان له‌و روه‌وه‌و نه‌که‌نه‌وه، مه‌خابن پێده‌چیت پشتئه‌ستور به‌داهاتی نه‌وت پشتیان لێکردبێته‌وه و ته‌نها چاویان له‌و داهاته‌ی میلله‌ت بێت بۆ مه‌ساریفه‌کانی ئه‌م قۆناغه دژواره.
ناشێت به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره بدرێته ده‌ست حیزب، به‌ڵکو حیزب ده‌توانێت له چواره‌چێوه‌ی کارنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا رۆلێ خۆی له‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه و به‌رگرییه‌دا ببینێت.
بێگومان ئه‌مانه خه‌م و مه‌راقی گه‌وره‌ی هه‌ر کوردێکی دڵسۆزن، له‌م ساته وه‌خته‌دا هه‌ر هه‌مویان له‌سه‌رشانی بارزانی که‌ڵه‌که‌بون و به‌ته‌واوی سه‌رقاڵیان کردوه.
ته‌نها کۆبونه‌وه‌ی ناوبه‌ناوی لایه‌نه سیاسیه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دۆخه‌که ئه‌و زه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه پێویسته بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌که ساز ناکات، وێرای ئه‌وه‌ی به‌شێکی ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا به‌کردار و هه‌ڵوێست پیشانیان داوه له قه‌واره‌ی ته‌سکی حیزبایه‌تیان ده‌رنه‌چون، پێده‌چیت ئه‌و زه‌مینه له‌رزۆکه نه‌ته‌وه‌ییه بۆ کارنامه و مه‌رامی تایبه‌تی خۆشیان به‌کاربهێنن.
پێموایه دروستکردنی لیژنه‌یه‌کی باڵای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم و له نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان و ئاژانسی هه‌واڵگری پێک بهێنرێت، هه‌نگاوێکی دروسته به‌ئاراسته‌ی به‌نیشتمانیکردنی خه‌م و مه‌راقه‌کان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کان به‌هه‌مام نه‌فه‌س.