کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


(دكتۆر خەسرەو درك محمد)چەتەی دەریای هۆلەندا (قراسینی كوردی)

Sunday, 24/05/2009, 12:00

1340 بینراوە


خۆزگە گشتان لە نزیكەوە (خسرەو درك محمد) تان دەناسی، له‌گه‌ڵ كورەكی (زانا) و برازاكەی (عامر) تان دەناسی، لەچ ووڵاتیكدا بووە كە لیپرسراوی دەزگای استخباراتی وولاتێك خێزانەكەی و مندالەكانی (دكتۆرە سبریە) لە ووڵاتیكی تر ڤیڵا و عیادەی بەناوی كچەكەی و خەستەخانەی دانی هەیە (دكتۆرە سبریە)، ئەمە جگە لەوەی (دكتۆر خەسرەو درك) خۆی لە گەرەكی برانان (4) چوار خانووی هەیە و كورەكەشی (زانای) لە هەمان كۆڵان خانوویەكی كۆنی كری و هەڵی وەشاندەوە و لە دوبەی و توركیاوە كاشی و پەردە و ناومالی بۆ هێناوه‌ (تكایە بۆ یەك جار بە كۆڵانەكەیدا برۆن ببینن بزانن (4) خانوو (2) لەم بەر و (2) لەوبەر بەرامبەریەك مالی (خسرەو) نییە؟ تكایە بۆ راست و دروستی!، ئەمە جگە لەوەی خانوویەكی هەیە لە گەرەكی فیرعەونەكان داویەتی بە كۆمپانیایەكی (كەندی) مانگی بە (45) وەرەقە (تكایە بۆ راست و دروستی بزانن وایە!) جگەلەوەی لە خانەقین خانووی هەیە. چۆن لیپرسراوی دەزگای ئیستخباراتی كارەكەی بەكار دەهێنیت بۆ كاری تایبەت ئەمە جگە لەوەی كورەكەی بە پلەی (نقیب) لە (دەزگا) یەو لە كۆمپانیاكەش كە خانووەكەی داوەتی بەكری (كندی) زانا كارمەندە مانگی بە (2000$) و بەرامبەر بەمەش رەزامەندی ئاسایش و كارئاسانی بۆ كۆمپانیای ناوبراو دەكەن كە لە بواری نەوت كار دەكات. حەقە بپرسن دكتۆر كە هاتی تۆ خاوەنی یەك بەرازیلی بوویت! ئیستا 4 درع و 2 وەنەوشە و چەندین سەیارەی ترت هەیە لە كۆلانەكەتا سەریك بدەن لە مالیان و بزانن وایە؟ تكایە بۆ راست و دروستی!
تكایە بپرسن كە عامر هاتەوە كێ بوو؟ چی بوو؟ بزانن ئێستا چی دەكات لە مەعرەزەكان و خاوەنی زیاد لە (200) دەفتەر دۆلارە، تكایە بۆ لیپرسینەوە ناكریت لە (دكتۆر خەسرەو) بزانن ئەو دەزگایە چەند دوا كەوتووە تەنها پاریزگاری لە حەز و ئارەزو و بازرگانەكانی خۆی دەكات،  چەندین خانوو و شوقەیان كریوە بۆ كاری تایبەت و میوانخانەی دەزگای زانیاری لە سلیمانی و شارەكانی تر.
باشە بۆ ناپرسن (زانا) لە زانكۆ دەخوێنیت تا ئێستا نالین كوا شەهادەكەت؟ هیچ شەهادەی نییە و ئیستا لە زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سلیمانی دەخوێنیت و لە مەرحەلە (3) یە جگە لەوەی كە هەموو سالێك بە زۆر دەر دەچێت ، ئەمە لە كاتێكتدا كە قبول خاێ بۆ كور و كچی شەهید نیە لە ئەورپاوە بە جنسیەی هۆلەندیەوە یەكسەر بۆ زانكۆی سلیمانی چونكە زۆر بەتوانایە ، خۆزگە بۆ (1) كاتژمیر دەتان ناسی و دەتان بینی چ مرۆڤیكە (پى دەچیت لە نەخۆشیدا باوكی عیلاجی بۆ نووسیبێت) چونكە دكتۆر خەسرەو دكتۆری به‌یته‌رییه‌.
(خسەرو درك) كەسێكی ترسنكۆ و بیوەفا و ماستاو چی ناسراوە، تكایە بزانن لە یەك شەردا بەشداری كردووە هەر لە سەرەتای كە بووە بە (دكتۆری به‌یته‌ری) ؟ تكایە وەڵام تۆ چیت كردوە لە ماستاوکردن.
تكایە بزانن چی كردوە ؟ چی بووە ؟ لە خۆرای بووە بەمە (خسرەو درك) خوا ناردی نالێ تۆ (چیت) ئەبوایە مەشتەلەت هەبووایە نەك (دەزگای استخبارت)... مال ویران خۆم و خۆمان و هەموومان ...


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)