کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵوێستەكەی دكتۆر فایەق گوڵپی كێ بەدڵی بو؟!

Wednesday, 16/03/2011, 12:00






ماوەیەكی زۆرە بەچڕوپڕی ئاخاوتن سەبارەت بە گەندەڵی و بەهەدەردانی سەروەت وسانی ئەم وڵاتە دەكرێت ،بەڵام هەمو ئەو گفتارانە كردارێكی لێنەكەوتەوە وكەس ئامادەنەبو دەسبەرداری ئەوبەرژەوەنییەی خۆی بێت ،هەڵبەتە ئەوانەی لە چوارچێوەی حزبە دەسەڵاتدارەكاندان گللەییان لێ ناكرێت چونكە خۆیان بەشێكن لە دەسەڵات ،دەسەڵاتیش بەشێوەیەكی گشتی كەوتۆتە بەرڕخنەو بە پێناسەی گەندەڵییەوە تێوەگلاوە،لەراستیدا گەندەڵی هەرگەندەڵییەئەگەر قەبارەكەی هەرچەدندەبێت ئەوەی لەشتێكی بچوكدا گەندەڵی ئەنجام بدات ئەگەردەرفەتی هەبێت وشتی گەورەتری لەبەردەستدابێت گەندەڵستانێك سازدەكات،ئەگەر پاساوێك هەبوبێت بۆئەوانەی لەدەرەوەی دەسەڵاتدا موچەی خەیاڵی یان وەردەگرت بەوتەی "بۆ دەسەڵاتداروەری بگرێت من وەری نەگرم" پێموایە ئیترئەو وتەیە ش كۆتایی هات وبەسەرچو،چونكە ئێستا خەڵكی كوردستان لە هەمو كاتێك زیاتر چاوكراوەن و وتەی بێكردار پەسەند ناكەن ،ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبكەم ئەوەیە دڵنیام ژمارەی ئەوكەسانەی كەلەدەرەوەی حزبە دەسەڵاتدارەكانن وموچەی خەیاڵی وەردەگرن كەم نین، كەم حزب هەیە خەڵكی نەبێت بە پلەی بەرز خانەنشین نەكرابێت وەك وەزێروپەرلەمانتار ،بێگومان ئەوانەش لەپەنای گەندەڵییەكانی دەسەڵاتدارانەوە گەندەڵین ونكوڵی لێ ناكرێت ،ئەوەی دكتۆرفایەق گوڵپی كردی بەراستی هەڵوێستێكی جوامێرانەبوو،ئاسانیە لەم سەردەمی پارەخواردن وبەرژەوەندی خوازییەدا مرۆڤ دەسبەرداری شەش ملوێن وپێنج سەدوشەست هەزاردیناربێت وەك ئەوەی دكتۆر فایەق گوڵپی دەست بەرداری بوو،دكتۆر بڕیاری دا لەیەكی سێ وە ئیتر ئەوموچەیەی وەك پەرلەمانتاری خانەنشینكراو هەی بو وەری نەگرێت،بەمەش گفتاری كرد بەكردار وناكۆكیەك لەنێوان وتەو كردەوەیدا نەما، دكتۆرفایەق هەروەك چۆن لەهەڵوێستی نەتەوەیی و بەرهەڵستكاریدا دەست پێشخەربوو ئەم جارەش لەبنڕكردنی گەندەڵیدا دەستپێشخەری كردوجێگەی دەست خۆشییە،دەمەوێت لێرەوە پێشنیاربكەم بۆهەمو ئەوكەسانەی موچەی هاوشێوەی دكتۆرفایەق یان هەیە و لەدەرەوەی حزبی دەسەڵاتدان،هیمەتی مەردانە و دڵسۆزانە بكەن و دەستبەرداری ئەوموچەیەبن كەهەرمانگێك دەكاتە موچەی سیانزە مامۆستا،لەكاتێكدا بەهیچ یاسا و رێساو ئاین وشەریعەتێك ڕەوانیە كەسێك لەماڵی خۆیدابخەوێت وئەوهەموپارەیە وەربگرێت،ئەگەركەسانی دیكە ئەوهەڵوێستە جوامێرانەیە بنوێنن ئەوا دەتوانن گروپێك پێك بهێنن وفشاربخەنەسەردەسەڵات بۆئەوەی ئەوپارە بەفیڕۆچووا نە لەئێستا بە دوواوەبگەرێنەوە بۆ گەل ،ئەگەر گروپێك یان دەستەیەك بەناوی "دەستپاكی" لەوكەسانەی كەهەڵوێست وەردەگرن دامەزرێت گاریگەریەكی زۆرباشی دەبێت لەسەربنبڕكردنی گەندەڵی لەكوردستاندا ، هیوادارم سەرجەم ئەوحزبانەی دەرەوەی دەسەڵات بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان بەئۆپوزسیوینی جدی دەزانن ئەوكارە ئەنجام بدەن ،بۆئەوەی گەندەڵی كۆتایی بێت لەم هەرێمەدا هەڵوێستی راست ودروست پێویستەو ئەلەمەشدا بەڕاستی كردارشەرتە لەراستیدا ئەوكەسانی باسی ریفۆرمو چاك سازی دەكەن دەبێت ئەوكارەی دكتۆرفایەق گوڵپی بەهەند وەربگرن وپشتگیری لێ بكەن هەرچەندە بەداخەوە تائێستا هیچ كاردانەوەیەكی نەبووە و كەس ئامادەنەبووە هاودەنگی بێت ،بەڵام هیوادام كەسانی دڵسۆزی دیكەش ئەوكارەیان بەدڵ بێت وهاوكاری بن ،

[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە