نەوشیروان مستەفا هیچ په‌یامێکی تازەی پێنه‌بوو، تا به ئێمه نامۆ بێت!
Monday, 06/08/2012, 12:00
لە میانەی چاوێکەوتنێکدا نەوشیروان مستەفا لە کەناڵی وشیار عه‌بدوڵڵا (کەی ئەی ئێن) وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری دایەوە. هەر جارێک نەوشیروان دێتە سەر خەت خۆی ووتەنی خۆڵبارینە، ئه‌و پێی وایه، هۆکاری ئه‌م خۆڵبارینه ته‌نها سرووشتییه، بەڵام ئه‌و پێمان ناڵێ، که بۆچی ئه‌م خۆڵ بارینه له‌دوای داگیرکردنی عێراق، نیشتمانی کوردیشی گرتۆته‌وه!؟
گالیلۆ گالیلی بە یەکێک لە قوتابییه‌کانی دەڵێت: (من تۆم فێری زانست کرد، کەچی خۆم نکۆڵیم لە حەقیقەت کرد). کۆنه جێگری سکرتێتی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان، لە بەردەم پرسیارە دروستکراوەکاندا، کە بەقسەی ماڵپەڕی چەتر پرێس لەسەر داوای هێرۆ و مەلابەختیار، ئەم قسانەی کردووە، لێ تاکو ئیستا گۆڕان وەڵامی ئەم ماڵپەڕەیان نەداوەتەوە، ئێمە لەمە دەگەڕێن و دێنەوە سەر قسەکانی نەوشیروان مستەفا.
http://chatrpress.com/Detail.aspx?id=9423&LinkID=3 ماوەی بیست ساڵە پارتی لە هەوڵی ئەوەدایه، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکه‌ن به حاکمی کوردستان و حوکمی بنەماڵەیی پیاده بکەن، ئه‌مه راستییه‌کی شاراوه نییه، پێشتر نه‌وشیروان مسته‌فاش ئه‌مه‌ی ده‌زانی، چ له‌رابردوودا، چ له‌کاتی چوونی بۆ پرسه‌ی حه‌مایل خان، چ له‌کاتی هاتن و سه‌ردانی نێچیر و مه‌سعود بارزنییشدا، ئه‌مه پرسێک و مه‌ترسییه‌کی ستراتیژی نه‌وشیروان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌بووه. با هه‌موو ئه‌مه بزانین، چونکه تا ئه‌و کاته‌ی نەوشیروان مستەفا نەچوو بۆ ئێران و نه‌گه‌ڕایه‌وه، باسی لەم ڕاستییە نەدەکرد، واته له سه‌ر خواستیی ئێران، سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌سترا به سیاسه‌تی ئێرانه‌وه، ده‌نا نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌نگه‌ری له پارتیی نه‌ده‌گرت، خۆشیان چاک ده‌زانن، که بنه‌ماڵه‌ی خائینزاده‌ی بارزانی هه‌میشه ئه‌وه ئامانجی بووه، له‌دوای راپه‌ڕینیش، ئه‌وه ماوەی زیاتر لە 16 ساڵه نەوشیروان دەزانێت، کە نێتی ئەم بنەماڵەیە چییە؟ ئەی بۆ کاتێک له ناو یه‌کێتییدا ئه‌م که‌سی دووه‌م بوو کاری له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کرد؟ خۆ ئەو دەسەڵاتی ڕەهای له‌ناو یه‌کێتییدا هەبوو. پاشان خودی خۆی دەیان کتێبی دژ بەم بنه‌ماڵه‌یه نووسیوە، هەمیشە لە سەنگەرگرتندا بووە لە دژی پارتی! ئەی بۆ لەم کاتەدا باس لەوە دەکەن، کە سیستەمی بنەماڵە سیستەمێکە بۆ کورد لەو هەرێمەدا نابێت؟ باشه بنه‌ماڵه‌ی بارزنیش به ته‌نها ئه‌و سیسته‌مه پیاده ناکات، به‌ڵکو بنەماڵەی تاڵەبانیش له سلێمانی و به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتییش کار له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌تانێ تاله‌بانی و هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د هه‌رچی خزم و که‌سوکاری خۆیان و دەور و بەریانه پۆست و پلەی پێدراوه و حاکمی گه‌وره‌ی کوردستانن؟ هەموو شوێنه هه‌ستیار و دەزگاکانیان تەنیوەتەوە. سەدان نموونە تر هه‌یه، کە لە خودی کەناڵی کەی ئێ ئێنیشه‌وه به‌رده‌وام باسی ده‌که‌ن.
پارتی و بنەماڵەی بارزانی واتێنەگەن من بەرگری لەوان دەکەم، بەدیوەکەی تری‌دا، نەوشیروان مسته‌فا دەستی خستە سەر کۆمەڵی ڕاستی، کە خۆیان له‌سه‌ره‌تاوه دەبوو، ده‌ستیان له دروستکردنی ئه‌و سیستەمه‌دا نه‌بوایه.
نه‌وشیروان دەڵێ بەردەوام ئێمە دەنگمان هەیە.
ڕاستە ئێوه دەنگتان هەیە، لێ ئێوە له رابردوودا ده‌نگتان ته‌نها دژی به‌رهه‌م ساڵح بوو، بەرهەم ساڵحتان سووک و ریسوا کرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کاتێک له رابردوودا ئاوڕ له بنه‌ماله‌ی بارزانیی و پارتیی بده‌نه‌وه.
تا ماوه‌یه‌ی چه‌ند مانگ له‌مه‌وپێشیش لە ئاست حوکمەتەکەی نێچیرڤاندا قڕوقەپتان کرد. نێچیره‌ڤان له لای راوێژکارێکی خۆی باسی کردبوو، که له بۆنه‌یه‌دا له‌گه‌ڵیدا دادەنیشتبوون، ئه‌و کاته‌ی ک هێشتا له‌ناو یه‌کێتییدا مابوون، باسی یەکێک لە شەهادەکانی کوڕەکەتی بۆ دەکەیت کە دەرچووە و داوای لێدەکەیت، تا نێچیره‌ڤان که‌ڵک له توانای کوڕه‌که‌تان وه‌ربگرێت، داخۆ ئەمە ناچێتە خانەی عه‌قڵی بنەماڵە دروست کردنەوە؟
من دڵنیام گەر تاڵەبانی له شاخ بیزانیبایه بەم شێوەیە ده‌رگای دۆلار و نه‌وتی بۆ ده‌کرێته‌وه و ده‌بێت به سه‌رۆکی عێراقیش، هه‌تا هه‌موو به‌رپرسه‌کانیش، ئه‌وا هه‌ر له شاخ خه‌ریکی منداڵ و کوڕ دروستکردن ده‌بوون، باشه کام مه‌سئول هه‌یه ئه‌مڕۆ کوڕه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت و خاوه‌نی هه‌موو شتێک نه‌بێت؟
ترسی خه‌ڵکی هەستێکی مرۆڤانەیە، بەتایبەت ئێمە مارانگەز بووین لە خشه‌ی مار و مێرووش دەترسین، ئێوەی شۆڕشگێڕ له شاخه‌وه وه‌ها ده‌رسی شۆڕشگێڕیتان به‌و خه‌ڵکه ده‌دا و له شاریشدا که هاتنه‌وه گەلێکتان فاسد و نه‌خۆش خست، خه‌ڵکی وای لێهاتووه کاتێک ئاو دەخۆنەوه نەفرەت لە جامولکەکەی دەکات.
لە کاتێکدا ئێوە سەفەر دەکەن و نازانیین ئیوه چۆن دەتانەوێت وێنەی ڕاستەقینەی خۆتان بە داگیرکەرانی بەشەکانی تر بڵێن؟ تاکو ئیستا ئێمە نازانین وێنەی ڕاستەقینەی ئێوە چییە؟ نازانین گۆڕان چییه؟ که‌س نازانێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یانی چی؟ نازانین بزووتنه‌وه‌کاتن له کوێوه ده‌بزوێته‌وه و له کوێوه ده‌یه‌وێت سه‌ر هه‌ڵبهێنێت؟ نازانین چیتان ده‌وێت و چیتان ناوێت؟ چیتان پێ جوانه و چیتان پێ ناشرینه؟ گرده پیرۆزه‌که‌تان وه‌کو زۆربه‌ی خه‌ڵک که سه‌ردانی ده‌کات، ده‌ڵێن گردی گه‌نده‌ڵه، به‌ڵام هێشتا دانه‌ته‌پیوه، ئه‌گه‌ر له‌لای پارتی و یه‌کێتیی گه‌نده‌ڵ و بازرگان و شڕه‌خۆر هه‌بێت، ئه‌وه له لای ئێوه‌ش له‌و نمونانه له جامخانه‌ی گرده‌که‌دا به رووتووشه‌وه وێنه‌یان هه‌یه و که شۆڕ ده‌بنه‌وه ئیواران بۆ ناو شار، خه‌ڵکی هیچ جیاوازییه‌کیان ناکات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ناو یه‌کێتییدا. هه‌موو ئه‌مانه ئەوەمان پێدەڵێت کە ئێوە لەهەمان قوتابخانەی یەکێتی و پارتییه‌وە سەرچاوەتان گرتووە.
لامان سەیر دەبێت لە کاتێکدا گۆڕان زۆری لامەبەستە ئیرانییه‌کان بیان ناسن، لێ نایانەوێت خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان پێتان ئاشنا بێت، کە باسیش دێتە سەر بودجدە تێپەر بوون و بوونی کوڕی مەسعود بە سەرۆکی ئەنجومەن، ڕەخنە دەگرن. ئەی تەنها قسەکردن بەسە یاخود دەبوو بەڕاستی لەهەمان ڕۆژدا ئەوە شرۆڤەتان بکردایە و پەرلەمانتارەکانتان وازیان له په‌رله‌مان بهێنایه!؟
کاک نەوشیروان باس لەوەدەکات، پارتەکان لە ووڵات هەرچیەک بێت بەیانێک دەردەکەن، بەڵام گۆڕان چەند ژوورێکیان هەیە و قسەکانیان بەردەوام دەکەن! لە کاتێکدا ژوورەکانی گۆڕان نەک نەیان توانیوە هەموو شتەکان تاوتوێ بکەن یان کردویانە و لای ئێمە نەبۆتە کەلتورێک گوێ بەو ژوورانە بدەن، پاشانیش خه‌ڵکیی داتا و ژمارەکانی بۆ چییە؟ لە کاتێکدا ئێمە دەمانەوێت رێگا بەو هەموو ناعەدالەتی و دزیی و ترسە بگرین؟
لێرەدا دەبێ بیری لایەنگرانی گۆڕانی بێنینەوە، گەر نەوشیروان مستەفا نەچوایەتە پرسەی دایکی مەسعود، ئەوە ئەم بنەماڵەیە ئەو گوژمەیان بەخۆیان نەدەدا، پرسیار لەوەدایە ئەی بۆ نەچوو بۆ پرسەی حەمە جەزای هونەرمەند؟ لەکاتێکدا قادری حاجی عەلی کەسێکی نزیکە لە نەوشیروان . کەواتە ئەمە کارێکە خودی نەوشیروان چاک دەزانێت ئەم بنەماڵەیە چۆن هەڵوێست وەردەگرن لە کاتی پرسە و ئەشکالەکانی کە بەسەریاندا دێت.
لەباسی بەهەدەردان و دزی نەوتیشدا، دەڵێ باس لە ئاشتی هەورامی دەکەن هاتۆتە لامان، باشه با لای ئێمەش گرنگ نه‌بێت، کێ دەبین و کێ دێتەلاتان. بەدەردی خۆتان دەڵێن، که‌وابوو شەفافییه‌تی ئەو دیدارەمان بۆ بەیان بکەن . ئاخر ئێمە چوزانین ئێوە چیتان لەگەڵ ئاشتی هەورامیەکی دزدا باسکردووه، کە بەپلان نیشتمانی ئێمە هەراج و هەرزان فرۆشی دەکات. ئەی پێمان ناڵێن لەگەڵ ئێرانییه‌کان چیتان باس کردوە؟
چپرەتۆکێڵێک هاتۆتە سەر واژۆ کردن؟ گەر ئیستا لەکۆمێنتارەکانی ئەم چاوپێکەوتنە بڕوانیت، جگە لەوەی هیچی تێدا نییە، جگە لەوەسف و دەستخۆشی بەڵام ژمارەی لەداچوندایە بە بەراورد لەگەڵ قسەکانی بەر لە دووساڵ کردوویتتی کەژمارەی خوێنەرەکانی چەند قات بوو، واتە نەوشیروان و گۆڕانیش لەژێر پرسیاردان و خەڵکی بەگومانەوە لەقسەکانیان دەڕوانێت، ئاخر لەگەرمەی ڕۆژەکانی 17ی شوباتدا کە بووە کەیسی سیاسی گۆڕان، نەوشیروان لەگەڵ بی ئەرزشترین کەسی ناو یەکێتیدا لەماڵەکەی خۆی کۆبوووە، لای من ئەوە یەکەمین خەنجەر بوو لە پشتی ڕاپەڕین درا و 17ی شوباتیان لەبار برد.
بۆ گەرم بوونی بازاڕ هەر دوای چەند دەمژمێرێک پارتی وەڵامی نەوشیروانی دایەوە، بە وێنەیەکی مەسعودەوە، کە پەنجەی شایه‌تمانی هەڵبڕیوە لە شێوەی هەڕه‌شه‌دا، من زۆر به‌و ده‌یمه‌نه پێکەنییم، کوڕە ئازاکەی قەزافیم بیر کەوتەوە، کاتێک دوو جوتیارەکە دەیگرن ئەویش دەڵێ پارەتان ده‌ده‌می بەرم بدەن، دوایی پەنجەی ڕادەوەشێنێت، جوتیارەکانیش نایکەنە نامەردی پەنجەی بۆ دەقرتێنن، من دڵنیام ڕۆژەکان هێندە نزیکە بۆ قرتاندنی پەنجەی هەموو تاوانبارەکان به مه‌سعود بارزانیشه‌وه، که وەك ڕۆژی رووناک دیارە .
لەکۆتایدا دەڵێین ئەوەی بۆ من جێگەی گومانه و زۆریش سەرسوڕهێنەربوو، کە هوشیار عەبدوڵا هیچ پرسیارێکی دەربارەی ڕەوشی سوریا و باشووری بچوک نەکرد، دیاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه که هیچ قسه له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌که‌ن، نەوشیروان مستەفاش هیچ ئاماژەی بە کڵپەی ئەو ئاگرەنەدا، کە ئەمڕۆ مێدیا و جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە، لێرەدایە، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه و گومان لە سیاسی ساغلەم بکەین لە باشوری ووڵاتدا، داخۆ پرسی سوریا پرسێکی لاوەکییە تا نەوشیروان شرۆڤەی لەسەر نەکات؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست