پرۆژه‌ی هه‌نووكه‌یی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات بۆ چاكسازی ڕیشه‌یی
Monday, 04/07/2011, 12:00
بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات به پێویستی ده‌زانێت سه‌ره‌تا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه ناهه‌مواره‌ی كه له ئێستادا ڕه‌وشی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه داوابكات بۆ چاره‌سه‌ركردن و كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌شێكی گرنگ له‌و داواكارییه هه‌نوكه‌یانه‌ی كه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا به پێویست ده‌زانریت كه ئه‌وانیش خۆیان له‌م هه‌شت خاڵه‌ی لای خواره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه:-
1- دادگا له رێی داواكاری گشتیه‌وه فه‌رمان بكات به ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆپیشانده‌رو هاوڵاتیان شه‌هیدو برینداركردووه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه ئه‌و فه‌رمانیان به ته‌قه‌كردن داوه له رۆژانی 17 شوبات پاشی ئه‌وه له سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجامدراوه له هه‌رێمی كوردستاندا .
2-هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی خۆپیشاندان و رێگه دان به خۆپیشاندانی شارستانی به‌هه‌ر شێوازێك بێت ،چونكه خۆپیشاندان سه‌ره‌تایترین مافی هاوڵاتییه له ده‌ستوری هه‌ر ووڵات و سیته‌مێكی به‌رێوه‌بردندا كه له سه‌ر بنچینه‌ی دیموكراسی بنیات نرابێت.
3-په‌له‌كردن له نوسینه‌وه‌ی ڕه‌شنوسێكی ده‌ستوری تۆكمه گونجاو كه تیایدا ماف و ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و هاولاتییانی تێدا ده‌سته‌به‌ر بێت و پاشان خسته به‌رده‌ستی ڕای گشتی تاوه‌كو هاولاتیان بتوانن به ئازادی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن و پاشان بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
4-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كاركردن بۆ پێكهینانی ئاسایشێكی سه‌ربه‌خۆی نیشتمانی كه به یاسایه‌كی نوێ رێكخستی بۆ بكرێت.
5-رێكخسته‌وه‌ی سه‌رجه‌می هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێنانه ده‌ره‌وه‌ی له ژێر فه‌رمانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و كاركردن بۆ پێكهێنانی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ كه ئه‌ركی پارێزگاری كردنی پێناسی كوردی و سنور‌و خاكی هه‌رێمی كوردستان بێت .
6-په‌راوێزخستن و بێبه‌شكردن له وه‌رگرتنی پۆستی سیاسی و حكومی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه ڕۆلی سه‌ركرده یان فه‌رمانده یان هه‌ر پۆستێكی له‌و شێوه‌یان هه‌بووه له به‌رپاكردنی شه‌ڕه‌كانی ناوخۆدا وهه‌روه‌ها دیاری كردنی چاره‌نوسی بێسه‌روشوینانی شه‌ری ناوخۆ چونكه باوه‌ڕمان وایه كه ئه‌نجامده‌رانی شه‌ره‌كانی ناوخۆ به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌و قه‌یران و گرفته سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابورییه‌ی كه له ڕابردوو ئێستادا هه‌رێمه‌كه‌مانی پێدا تێپه‌رده‌بێت .
7-دادگاكان سه‌ربه‌خۆ بكڕێن و رۆڵی داواكاری گشتی فراوانتر بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمان ده‌ربكات بۆ ده‌ستگیركردن و دادگایی كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌رپاكردن و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه‌كانی ناوخۆدا رۆلێ كارا‌و ئه‌كتیڤیان گێڕاوه ، گرنگ نیه كه له ڕابردوو یان له ئێستادا سه‌ر به چی ده‌سه‌ڵات و هێزو لایه‌ن و رێكخراوێك هه‌ن .
8-ده‌ستگیركردن و دادگایی كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به به‌ڵگه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت له ئێستادا یان له رابردوودا ده‌ستیان هه‌بووه له گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری و دارایی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان و دورخستنه‌وه‌یان له هه‌ر پله‌و پۆستێكی سیاسی و حكومی ...
9-ئه‌گه‌ر هاتوو له زووترین كات ئه‌م داوایانه جێبه‌جێ نه‌كریت ئه‌وا ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵكارانی حكومی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسیارێتی شه‌ره‌كانی ناوخۆیان له ئه‌ستۆدا بووه دڵنیا ده‌كه‌وینه به‌ر زه‌بری شه‌قام و توره‌ێی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ون و چاره‌نوس و داهاتوویان له هه‌موو رژێم و سه‌ركرده دیكتاتۆره‌كانی جیهان و پێش خۆیان باشتر نابێت .....
4/7/2011
بزوتنەوەی لاوانی 17 شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست