به‌و چاوپێکه‌وتنه گۆڤاری لڤین، سه‌رۆک جاشێک به‌رز نرخێندرا
Saturday, 06/02/2010, 12:00
کاتێک به‌س له تاوانی جاشه‌کان ده‌که‌ین، هه‌میشه له‌گه‌ڵ پرسیارێکدا رووبه‌رو ده‌بینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که ئایا سه‌رانی کورد وه‌ک مه‌سعود و جه‌لال تاوانبارترن یان سه‌رۆک جاشه‌کان، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش زۆر ئاسانه، هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵامه‌که‌ش ئه‌وه ده‌بێت، که سه‌رانی کورد چونکه گه‌وره‌ترین تاوانبارن، چ وه‌ک خوێندنه‌وه‌ی مێژووی خۆیان، چ وه‌ک کارکردنیان بۆ داڵده‌دانیی تاوانبار و فایلداره‌کان، بۆ نموونه سه‌ره‌ۆک جاشێکی وه‌ک فه‌تاح به‌گی جافه که 2220 که‌سی له گوندی مله سوره ڕاده‌ستی ڕژێم کرد و هه‌موویان ئه‌نفال کران، زوربه‌ی زۆریشیان ژن و منداڵ بوون.
ئه‌گه‌ر به‌چاو تروکانێک له تاوانه‌کانی مه‌سعودو جه‌لال بڕوانین، ته‌نیا قوربانیه‌کانی شه‌ری ناوخۆ زیاترن له 12 هه‌زار قوربانی ده‌بوون، به‌ڵام له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو له به‌رامبه‌ر دره‌نده‌یی به‌عس پێشمه‌رگه و خه‌باتی چه‌کداری هه‌بوو، له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه، به سه‌دان هه‌زار جاش و به‌کرێگیراوی به‌عسیش هه‌بوون.
هه‌زاران که‌س له‌م ناوچانه بوونه قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتی حزبایه‌تی، هه‌ر له‌شاخ ده‌یان شه‌ڕی برا کوژیی و سه‌دان شه‌هید و برینداری لێده‌که‌ته‌وه، له‌جیاتی خه‌ڵکی نارازیی له به‌عس به‌گیانیكی شۆرشگێریی وهه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌یی په‌رورده بکه‌ن، که‌چی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یان ده‌کرده قوربانی شه‌ڕی نێوان خۆیان، ئه‌م قسه‌و باسه به‌ده‌یان کتێبیش کۆتایی نایه‌ت، ئه‌م چه‌ند دێره‌ی که نووسیم، هه‌ر بۆ بیر خستنه‌وه‌یه.
بێ شک هه‌موو که‌س له دوور و نزیک، ئاگاداری کاریگه‌ریی گۆڤاری لڤینن و شوێن پێیان دیاره، به‌تایبه‌ت سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین به‌رێز ئه‌حمه‌د میره که چه‌ندین جار توشی هه‌ڕه‌شه و چاو لێسورکردنه‌وه بووه.
من هه‌میشه ده‌ستخۆشیم لێکردون، که گه‌ڕاشمه‌وه کوردستان به‌تایبه‌ت سه‌ردانم کرد و چه‌ند جارێکیش له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆمان بووه، به‌ڵام چاو پێکه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی کۆنه سه‌رۆک جاشیک هه‌ڵه‌یه‌ک بووه به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه هه‌رکه‌سێکیش ئه‌م چاو پێکه‌وتنه بخوێنێته‌وه، پێم وایه ده‌گاته هه‌مان قه‌ناعه‌ت، که من ئه‌م حه‌قه بۆ خوێنه‌رانی کوردستانپۆست جێ ده‌هێڵم، ته‌نیا لینکی چاو پێکه‌وتنه‌که داده‌نێم، وێڕای گلله‌یی و ڕه‌خنه‌م له لڤین، ته‌نیا چه‌ند وه‌ڵامێکی کورت به‌م کۆنه سه‌رۆک جاشه تاوانباره، ده‌ده‌مه‌وه، که ده‌ستی سوور بوو به خوێنی سه‌دان پێشمه‌رگه و هاوڵاتی.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش لیستی یه‌که‌می ناوی قوربانیانی ده‌ستی ئه‌م کۆنه جاشه‌م بڵاوکردوه، ته‌نانه‌ت 25 که‌سی له پێشمه‌رگه و هاوڵاتی ته‌نانه‌ت تێکۆشه‌رانی کوردستان ڕۆژهه‌ڵات شه‌هید کردووه، یان بۆته هۆکاری تێداچوونیان.
له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ئه‌م کۆنه جاشه به شان و باڵی سوڵتان هاشمدا هه‌ڵده‌دات، لێره‌دا دوو خاڵێ هاوبه‌شی ئه‌م و تاڵه‌بانیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت:
یه‌که‌م مام جه‌لال و مام عه‌باس هه‌ردوکیان دۆست و موردیدی تاوانباری گه‌وره‌ی ئه‌نفال سوڵتان هاشمن.
خاڵی دووه‌م: وێرای شه‌هید کردنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی، برا‌که‌ی مام جه‌لال شێخ حه‌مه ساڵح و کچه‌کانی به‌ده‌ستی مام عه‌باس شه‌هید بوون..
له‌چاوپێکه‌و‌تنه‌که‌دا باسی ئه‌وه ده‌کات، گوایه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردوه ئه‌م قسه‌یه زۆر دووره له ڕاستییه‌وه، چونکه له نامه تایبه‌تییه‌که‌ی، که ساڵی 1992 بۆ سه‌ددام حسێنی ناردوه له‌ڕێگای سه‌ددام کامیله‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات، ئه‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌کی که‌رکوک تێکچووه، کاتێک ناردوویانه بۆ شه‌ری ئێران ئه‌و هه‌ڵاتبوو، نامه‌که‌شی وه‌ک دیکۆمێنت لای من پاریزرا‌وه و له‌ناو مه‌له‌فه‌که‌ی و شکایه‌تنامه‌که‌ماندا له دادگای باڵای تاوانه‌کان هه‌ڵگیراوه، که به‌زمانێکی عه‌ره‌بی شه‌ق و شڕ نووسراوه، سه‌دام کامیلیش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ده‌قی نامه‌که و کۆپی نامه‌کم بڵاو کرده‌وه، که له ساڵی 1992 په‌یمان بۆ به‌عس و سه‌ددام تازه ده‌کاته‌وه، به‌ناوی عه‌شیره‌تی ئاکۆ ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت که بێ به‌رامبه‌ر ئاماده‌یه نۆکه‌ریی خۆی به‌عس تازه بکاته‌وه.
ده‌رباره‌ی تاوانه‌کانی ده‌ستی ئه‌م کۆنه جاشه له به‌هاری 1978 دا 10 دانه پێشمه‌رگه‌ی گرت ته‌سلیم به به‌عسی کردن، هه‌ر هه‌مووشیان له قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵ له سێداره‌دران، که من وه‌ک شاهید حالێک هه‌م شاهیدی گرتنه‌که‌یانم، هه‌م شاهیدی ئه‌وه‌م، که له قه‌سابخانه‌که‌ی موسل سه‌ردانم کرد، له‌کاتێکدا من بۆ سه‌ردانی له‌تیفی عه‌بدوڵلا ئیبراهیم چووبووم، شه‌هید له‌تیفیش کادیری هه‌ڵکه‌وتوی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوو، عه‌باس بایز له گوندی به‌سته‌ستێن گرتی و ته‌سلیم به به‌عسی کرد، له‌هه‌مان ساڵدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده پێشمه‌گه‌ر‌یه‌دا له سێداره دران.
هه‌ر له سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ید حه‌سه‌نی دوکانداری پیاو ماقوڵی سه‌نگه‌سه‌ر، جاشه‌کانی شه‌و هێنایان ده‌ره‌وه به به‌رچاوی ژن و منداڵه‌که‌ی گولها بارانیان، هه‌موو تاوانه‌که‌شی ئه‌وه بوو، له‌کاتی ڕاپه‌رینیه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی به‌هاری 1982 جاشه‌کانی عه‌باس بایز زۆر دڕندانه په‌لاماری خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی سه‌نگه‌سه‌ریان دا، ئه‌ویش لێیان ده‌پاڕێته‌وه و ده‌ڵێت: خوا لێتان هه‌ڵناگری بۆ ئاوا له خه‌ڵک ده‌ده‌ن هه‌ر له‌وێ پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌ویش ده‌ده‌ن و به خه‌ستی برینداری ده‌که‌ن و چه‌ند رۆژێک له‌به‌ر خه‌ستی برینه‌کانی له‌خه‌سته‌خانه ده‌خه‌وێت، دوای هاتنه‌وه‌ی له خه‌سته‌خانه هه‌مان شه‌و شه‌هیدیان کرد.
کوێخا سڵیمانی موختاری سه‌نگه‌سه‌ر له‌ساڵی 1981 به‌نارۆنجێکی ده‌ستی شه‌هیدیان کرد له‌ماڵه‌کی خۆیدا.
دواتر شه‌هید کردنی قادر لاجانی تێکۆشه‌ری حزبی دیموکراتی ئێران و بریندار کردی میوانێکیان، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا دابیت، که‌م ئه‌ندام بووه به‌هۆی برینداربوونه‌که‌ی.
تاوانبارێکی ئاوا گه‌وره ده‌بێت دادگایی بکرێت و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماوێتی له ژیاندا له کونجی زینداندا بێت، نه‌ک بێت له گۆڤاری لڤین باس له خه‌بات و شۆڕشگێرێتی خۆی بکات..
هه‌ڵبه‌ته ده‌بوایه ئه‌م چاوپێکه‌تنه‌ی له گۆڤاری گوڵان، یان رۆژنامه‌ی خه‌بات بکرایه، له‌وێوه بانگه‌شه‌ی بۆ تاوانه‌کانی خۆی بکردایه..نه‌ک گۆڤاری لڤین.
ئێمه وه‌ک که‌سوکاریی قوربانیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، 47 داوای یاساییمان له‌سه‌ر تۆمار کردووه، که قوربانییه‌کانی ده‌ست عه‌باس بایز و برایم ئاغای ئامۆزاین، هه‌ردوکیشیان ناویان وه‌ک تاوانباری به‌شدار بووی ئه‌نفال له‌دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌گه‌ڵ 262 جاشی تردا هاتووه.
له‌به‌شێکی تری قسه‌کانی گله‌یی له جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌کات، که بۆچی ئه‌مر نافه‌رموێ، تا جه‌نابی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌نگه‌سه‌ر، منیش ده‌ڵێم جا که تۆ ئه‌وه‌نده شۆڕشگیربیت، چی پێویست به ئه‌مری تاڵه‌بانی ده‌کات، فه‌رمو وه‌ره‌وه، ئه‌وه ئه‌رزو ئه‌وه گه‌ز پێشتریش ئێمه ڕاشکاوانه له‌و نامه‌یه‌ی، که ڕاده‌ستی مه‌سعود بارزانیمان کرد، ئه‌وه‌مان باسکرد، که گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆک جاشه، هێڵی سووره بۆ که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره و هه‌ر پشێویی و خوێنرشتنێکیش ڕوو بدات ئۆباڵه‌که‌ی له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه‌دایه.
دیسان گله‌یش له کاک مه‌سعود ده‌کات، که بۆچی ته‌داخول ناکات، بۆ گه‌رانه‌وه‌که‌ی؟ ئاخر ئیمه وه‌ک که‌سوکاریی قوربانیان کاتێک مه‌سعود بارزانی هاته قه‌ڵادزێ نامه‌یه‌کمان ڕاده‌ستی جه‌نابی کرد له‌مه‌ڕ تاوانه‌کانی عه‌باس بایز و داوامان لێکردبوو، که ڕاده‌ستی دادگای بکات، نه‌ک بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌نگه‌سه‌ر.
له دواییشدا سوپاسی هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌کات، که کاتی به‌لای باره‌گاکه‌ی ئه‌ودا له بناری قه‌ندیل تێپه‌ری، هیچیان لێ نه‌کرد و به‌سزای گه‌ل و شۆڕشی ئه‌وسایان نه‌گه‌یاند، به‌داخه‌وه دیاره له‌مه‌شدا ڕیزو وه‌فای کاک نه‌وشیراون ده‌رده‌خات بۆ خوێنی ئه‌و هه‌موو شه‌هیدانه‌ی یه‌کێتیی، که به‌ده‌ستی عه‌باس بایز و پیاوه‌کانی شه‌هید بوون، لێره‌دا ده‌ڵیم سوپاسه‌که‌ت له‌جێگای خۆیه‌تی.
جار جاره‌ش تاونبارو خه‌ڵکی خۆفرۆشێش قسه‌ی حه‌ق و ڕاست ده‌که‌ن..
چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی عه‌باس له گه‌ڵ گۆڤاری لڤین.
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/Livin47-48.pdfئه‌مه‌ش لینکی بابه‌تێکی تر، که ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی لڤین ده‌گرێت،
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=64235028به‌شێک له مه‌له‌فی عه‌باس بایز هه‌وڵی ئێمه بۆ به‌داگایی گه‌یاندنی..
http://www.dengekan.com/doc/2006/12/malaf_abasBayz8.htmمسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
5.2.2009 له‌نده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست