کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دیزە بەدەرخۆنەی ناو یەکێتی نیشتمانی بەردەوامە / بەشی دووەم

Saturday, 02/11/2013, 12:00

1696 بینراوە






دوای ئەوەی کە لە کۆبونەوەیەکی مەکتەب سیاسی یەکێتی بریاردرا چەند گۆرانکارییەک ئەنجام بدرێت لە ناوەوەی یەکێتی لە تەواوی ئۆرگانەکاندا و سەرەتا لە بەرپرسانی مەڵبەندەکان و چەند شوێنێکی دیاری دیکەی ناوەوەی ئەو حیزبە و لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا ناوەکان و شوێنی کۆن و ئەو شوێنە نوییەی بۆی دانرابوو ئاماژەمان بۆ کرد و هەر ئەوکات من پێموابوو کە ئەمە گۆرانکاری نیە و تەنها بریتی دەبێت لە جێ گۆرکێی جەند بەرپرسێک و لە 29 / 10 کۆبونەوە دەکرێت بۆ چەسپاندنیان بەڵام دوای ئەوەی کۆبونەوەکە ئەنجامدرابوو نەک ئەو کەسانە جێگیر نەکران لەو شوێنە نوێیانەیان بەڵکو بەتەواوی رەتکرانەوە و کارەکان وەک پێشوی لێهاتەوە بە واتایەکی دیکە ئەو کەسانە هەریەک بچنەوە شوێنی پێشوی خۆیان ، ئەمەش بۆخۆی هەلەیەکی تری هێنایە ئاراوە ، یەکەم : ئەنجومەنی سەرکردایەتی راستەوخۆ بێ ئاگایی خۆیی لەو فرمان و ئاڵوگۆرکردنە راگەیاند کە لە کۆبونەوەی ئەنجومەن باس نەکراوە و بە کارێکی نەشیاوی لەقەلەمدا ، دووەم : زۆرێک لەو کەسایەتیانەی پێشنیار کرابوون بۆ ئەو شوێنانە لەلایەن خەڵکانی جگە یەکێتیش بوونە جێگەی قسەو باس و واتە وات هەندێک پێیان وابوو کە ئەم کەسایەتیانە لاوازن و هەندێکی دیکە دەیانوت کە هۆکاری شکستی یەکێتی هەر ئەمانە بوون و دەبێت ئەو ئاڵوگۆڕ و جێگۆرکییە چی لە هاوکێشە و مەسەلەکان بگۆرێت ؟ ، هەندێکی تریش تەواو نیگەرانی خۆیان بۆ ئەو کەسایەتیانە دەردەبری و بە هیچ شێوەیەک قبوڵیان نەبوو ، بۆ نمونە لەسەر ئاستی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی کە لەتیفی شێخ عومەر دانرابوو بە بەرپرسی زۆر زوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە ئەم کەسایەتیە کاتی خۆی بەرپرسی نوسینگەی حکومەتی هەرێم بوو لە سلێمانی لەسەردەمی دکتۆر بەرهەم و بە نزیک لە دکتۆرەوە ناسرابوو ، جگە لەوەی کە بە کەسێکی ووشک و توند ناوی دەرکردبوو و بە هەڵوەشاندنەوەی کارەکان خەڵکی زۆریان پێخۆشبوو کە سەری نەگرت و بە هەمان شێوە بۆ شوێن و کەسایەتیەکانی تریش لە ئێستادا ئازادی تەندروستی بە شێوەیەکی کاتی کاڕرایی ئیش و کارەکانی مەڵبەند دەکات ، ئەندامێکی سەرکردایەتی کە پێموابێ لە ئێستادا دەستی لەکار کێشاوەتەوە دەڵێت ئەو گۆرانکاریانەی یەکێتی بە نیازە ئەنجامیان بدات گۆرانکاری بنەرەتی و جەزری نین و تەنها جێگۆرکێی چەند بەرپرسێکە کە هیچ سودێکی نابێت و لەوانە خراپتر بێت ، کورد وتەنی (چاکی مەکە با خراپ نەبێت) ، ئەوەی پێویستە یەکێتی ئەنجامی بدات گۆرانکاری بنەرەتی و دیارە لە ئێستادا تا ئەو حیزبە گەنج بێتەوە و وەک جاران بتوانێت برەو بە خەباتی سیاسی و ئیداری و جەماوەری خۆی بدات لادانی زۆرێک لە بەرپرسانی ئێستایەتی بە شێوەیەکی یەکجارەکی و رێزلێنانیان و ماڵئاوایی کردنیانە لەوانە گەر لەسەر زاری جەماوەری خودی یەکێتی و خەڵکی کوردستانیشەوە ئاماژەیان پێ بدەین کە پێویستە خانە نشین بکرێن و بۆ هەتایە لە یەکێتی دوور بخرێنەوە (مەلا بەختیار ، سەعدی پیرە ، هێرۆخان ، کۆسرەت رەسول ، جەلال جەوهەر ، حاکم قادر ، ئەرسەلان بایز) ئەمانە ئەو کەسایەتیانەن کە زۆرێک لە کادران و ئەندامان و جەماوەری یەکێتی و خەڵکانی جگە لە یەکێتیش بە هۆکاری گەیشتنی یەکێتی نیشتمانی بەم رۆژەیان دادەنێن ، دەبێت گەر یەکێتی نیشتمانی بە راستی دەیەوێت دروست بێتەوە و جارێکی تر گروتین بداتەوە خۆی ئەم کەسایەتیانە رێزلێبنێت و ماندوبونیان بنرخێنێت و وەلاوەیان بنێت کار بکات بۆ سەرخستنی کەسایەتی نویی لاو و کارامە و خزمەتکاری خەڵکی کوردستان و پاشان رێ رۆشنکەری ئەو حیزبە ، دەبێت یەکێتی هەوڵبدات ببێتە سونبولی گۆرانکاری و دەستپێشخەر بۆ هەموو ئەو حیزبانەی تا ئێستا تاکرەویانە و گروپانە کاریان کردووە و بروایان بە نوێبونەوە نیە ، دەبێت یەکێتی خۆی نوێ بکاتەوە بێئەوەی چیدی بکەوێتە هەڵەوە و تەنها بە چەند ئاڵوگۆرێکی لێرە بۆ ئەوێ کارەکان لەکۆڵ نەکاتەوە و بیەوێت بەو حاڵەوە لە شەو و رۆژێکدا ببێتەوە بە یەکێتیەکەی جاران ، لەلایەک پارتی منەتی بەسەردا بکات و بڵێت ئێمە دەستبەردارتان نابین و لەودیوی پەردەشەوە بە ناراستەوخۆ بڵێت بینیتان کە زۆر دەمێکە ئێمە رامانگرتوون ئەوەتا لەگەڵ دەستمان لێ بەردان کەوتن ، لەلایەکی تریش جەماوەرەکەی و خەلکانی دەرەوەی یەکێتیش ئەو وتەیە وەلاوە بنێن کە یەکێتی پاشکۆیە خۆی بە پارتی فرۆشتووە و بێ حیبێکی راگر بە تەنیا هیچی بۆ ناکرێت و پێ ناکرێت ، بەتایبەت کە لەم دۆخەدا خودی سکرتێر و دیواری پۆڵایینی ئەو حیزبە ماوەیەکی زۆرە دوورە لەهەموو دۆخەکان و تا ئێستا نەتوانراوە کەسی ئاڵتەرناتیڤ بۆ شوێنگرتنەوەی بدۆزرێتەوە و خودی خۆشی کەسی جێگری شایستە و بەتوانای پێنەگەیاندووە بۆ پاشخۆیی تا رابەرایەتی ئەو حیزبە بکات و هەموو خەڵکی کوردستان بە ئێستاشەوە و لە رابردوشدا دەیانوت کە یەکێتی واتە مام جەلال و مام جەلال واتە یەکێتی .




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)