کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خۆشه‌ویستی کوردستان له‌ خۆشه‌ویستی شه‌ره‌که‌ماندایه‌!

Saturday, 28/02/2009, 12:00

1767 بینراوە


خه‌لکی که‌رکوکوسلێمانیو هه‌ولێرو دهۆک ده‌یانه‌‌وێت خۆیان بریار له‌سه‌ر چاره‌نوسی شاره‌کانی‌ی خۆیان بده‌ن.ئه‌وه‌ی شاره‌که‌ی خۆی خۆش نه‌وێت کوردوستانیشی خۆش ناوێت وا باوه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا خه‌لکی هه‌ر شاریک خۆی بریاری چاره‌نوسی شاره‌که‌ی گونده‌که‌ی خۆی ناوچه‌که‌ی خۆی ئه‌دات ،که‌ چی ئێمه‌ له‌ شه‌قلاوه‌وه‌ قۆزمان بۆ هاتوه‌،ئه‌رسه‌لان بایزو،مه‌لا به‌ختیارو ،ئازاد جوندیانیو،عومه‌ر ماوه‌تیو،کۆسره‌ت شاره‌که‌مانیان کردوه‌ به‌ کێلگه‌ی خۆیانو هه‌رچی سامانی ئه‌و و شاره‌یه‌ دزیویانه‌ بۆ خۆیان،ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ پێتان بلێین بۆ ده‌ره‌وه‌،دزو داوێن پیسه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌.له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا جیاوازی نیه‌ له‌نێوان هیچ کوردێکی به‌شه‌ره‌ف که‌ ئینتیمای هه‌یه‌ بۆ ئه‌و خاکو ولاته‌ روی ده‌ممان له‌وانه‌ نیه‌ ،به‌لکو له‌وانه‌یه‌ که‌ 18 ساله‌ شاری سلێمانیان تالان کردوه‌و ئیستاش هه‌ر به‌رده‌وامن.
ره‌نگه‌ هه‌ندێ جار خه‌لکی بادینان ده‌رباره‌ی خه‌لکی سلییمانی هه‌ر بۆچونێکی خراپیان هه‌بێت یا خه‌لکی سلێمانی هه‌ر بۆ چونیکی خراپیان له‌سه‌ر خه‌لکی بادینان هه‌بییت هۆکه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ شه‌ری ناوخۆی ئه‌م دوو حیزبه‌که‌ نیو سه‌ده‌یه‌ تۆوی دوژمنایه‌تیان چاندوه‌ نیو سه‌ده‌ی ئه‌وێت هه‌تا ئه‌و میلله‌ته‌ ئه‌که‌یته‌وه‌ به‌یه‌ک. میلله‌ته‌یان ئاوا کردوه‌ به‌ دوژمنی یه‌ک و بۆ خۆشیان مێش میوانیان نیه‌ کۆبونه‌وه‌ له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌ ده‌که‌ن وه‌ک برا به‌ش هه‌رچی سامانی ئه‌و ولاته‌ هه‌یه‌ به‌شیان کردوه‌وو یه‌ک میلله‌تیان له‌ پارچه‌یه‌کدا پارچه‌ پارچه‌ کردوه‌و ،خۆشیان به‌یه‌ک لیست داده‌به‌زن ،ئه‌و کورده‌ی ده‌نگ بۆ پارتی ویه‌کێتی بدات جێگه‌ی گومانه‌،یا دزه‌ ،یا کۆنه‌ به‌عسیه‌،یا کۆنه‌ پارتیو یه‌کێتیه‌،یا نانی وا به‌ده‌ست ئه‌وان له‌ ترسدا ده‌نگ ده‌دات،ده‌نا یه‌کێ شه‌ره‌فی هه‌بیت پاش 18سال دۆزه‌خی ئه‌م دوو بنه‌ماله‌یه‌،پاش 18 سال سوکایه‌تی،بێریزی،بێ کاره‌بایی ،بێئاوی،بێ کاری،داوێن پێسی ،دزی،ماف خواردنی خه‌لک ،مال داگیر کردن،ژن داگیر کردن،که‌رکوک له‌ده‌ست دان،ئازاد کردنی فرۆکه‌وانه‌کان،فه‌رامۆشکردنی هه‌موو کوردپه‌روه‌رو شۆرشگیران،پالپشتی کردنی کۆنه‌ به‌عسیو،موسته‌سشاره‌کان.سوکایه‌تی کردن به‌ ئه‌نفالکراوو هه‌له‌بجه‌ییه‌کان,رزگار کردنی وه‌فیق سامه‌رایو نزار خه‌زره‌جی،شێخ جه‌عفه‌ری پارێزگارو،کورده‌ به‌عسیه‌کان،... چۆن ده‌نگیان ئه‌داتێ؟
دلی هه‌موو دوژمنانی چوارده‌وریان وا رازی کردوه‌ ته‌نانه‌ت وا پی ده‌چیت که‌ پرۆتۆکۆلیان ئیمزا کردبیت که‌ هه‌تا هه‌تایه‌ نه‌یه‌لن کورد له‌ هیچ پارچه‌یه‌کدا ببێت به‌هیچ ،له‌ کاتێکدا.ره‌نگه‌ سه‌یر بێت به‌لاتانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ خه‌لکی شاری سلیمانین هه‌موو دور خراونه‌ته‌وه‌ یا هیچ کاره‌ نین،ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌ورۆ له‌م شاره‌دا کار به‌ده‌ستن هه‌ر له‌به‌رپرسی سیاسی یه‌وه‌تا ئابوری ،هونه‌ری،عه‌سکه‌ری،کۆمه‌لایه‌تی،پزیشکی ،وه‌رزشی،راگه‌یاندن ،وزه‌ گه‌یاندن ئه‌مانه‌ هیچیان خه‌لکی ئه‌م شاره‌ نین،چه‌ند نموونه‌ی زه‌ق له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌ بایز تاله‌بانی که‌ به‌رپرسی ئابوریو ماڵیه‌ خه‌لکی که‌رکوکه‌ ،یا محمه‌د خوشناوی ته‌ندروستی،خه‌لکی هه‌ولێر ،،به‌رپرسی مۆسیقاشۆره‌ سواره‌که‌ی قادسیه‌ی سه‌دام ئه‌نوه‌ر ‌کونی فایل ره‌ش ئه‌ویش خه‌لکی قه‌ره‌داخه ؟یا عومه‌ر ماوه‌تی له‌گه‌ل ئه‌و په‌ری رێزو حورمه‌تی ئێمه‌ بۆ خه‌لکی هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردوستان به‌بێ جیاوازی،به‌لام تامال وه‌ستا بیت مزگه‌وت حه‌رامه‌،خۆ خه‌لک ی ره‌سه‌نی به‌شه‌ره‌فی ئه‌و شاره‌ کاتێک داکۆکی له‌ شه‌ره‌فی هه‌موو کوردوستان ده‌کرد ئه‌وانه‌له‌ کوی بوون؟. ته‌نهائه‌م شاره‌ بوو سه‌دام ترسی لێی هه‌بوو چه‌ند جاریکیش دانی به‌ و راستیه‌دا نا.خۆ هه‌موو حیزبه‌کان به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌ به‌قه‌د چاره‌کیکی ئه‌م شاره‌ قوربانیان نه‌داوه‌ .ئه‌وه‌ له‌سه‌دا نه‌وه‌دی سیاسیه‌کان ژیر به‌ژێر له‌گه‌ل سه‌دام بوون.. ئه‌وه‌ ئه‌م شاره‌یه‌ بێ گویدانه‌ ئه‌وه‌ی که‌ خه‌لکی هه‌ر کوێه‌کیت له‌ ئامێزت ده‌گریتو له‌ خۆی زیاتر حورمه‌تت ده‌گرێت ئه‌وه‌ نیه‌ کۆسره‌ت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری که‌ هیچ کێشه‌یه‌کیش یان نیه‌ له‌ هه‌ولیر بۆ رۆژیکیش ناچنه‌وه‌ شاره‌که‌ی خۆیان.ئه‌وه‌ نیه‌ مه‌لا به‌ختیارو عیماد ئه‌حمه‌د بۆ چه‌ند سالیشه‌ خانه‌قین رزگاری بوه‌ و له کۆلی‌سلییمانی نابنه‌وه‌؟‌ ئه‌و خیانه‌ته‌ی کۆسره‌ت له‌ چوار هاوریکه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی کردته‌نها خیانه‌ت نه‌بوو له‌وان به‌لکوو خیانه‌ت بوو له‌ هه‌موو ئازادی خوازانی سلیمانیو که‌رکوکو هه‌ولیر.. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر په‌یمانی واز هینانه‌که‌ی خۆی په‌شیمان بێته‌وه‌ گه‌وره‌ترین شکستی سیاسیو ئه‌خلاقی ده‌هینێت ،ئه‌گه‌ر ئه‌و خیانه‌ت له‌ هاورێکانی نزیکی خۆی بکات ئیتر چۆن خیانه‌ت له‌ میلله‌ت ناکات.دلنیا بێت که‌ گه‌وره‌ترین شکستی به‌ ده‌ست ده‌هینیت له و هه‌لبژاردنه‌دا وه‌ به‌ پیچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌ ده‌ست له‌ کار کیشانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پشتگیری جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ست دێنیت،کورد ده‌لیت سوار بون عه‌یبیکو دابه‌زین هه‌زار،ئه‌م یاری کردنه‌ی کۆسره‌ت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی نه‌دات به‌ واز هینانه‌که‌ی دوو جۆر خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت یه‌که‌میان ئه‌مه‌ موئامه‌ره‌ و سینارێویه‌ک بوو بۆلێدانو ده‌رکردنی ئه‌و چوار سه‌رکرده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ی میرات گران ژماره‌یان که‌م بێته‌وه‌ و ریفۆرم خوازان نه‌میینن له‌ناو سه‌رکردایه‌تی که‌ ئه‌مه‌ خه‌ونی ئه‌رسۆو مه‌لا به‌ به‌ختیاره‌‌، خوێندنه‌وه‌ی دوهه‌م په‌شیمانی کۆسره‌ته‌ به‌پاره‌و ته‌ماعو فرۆشتنی نزیکترین هاوریکانی خۆی هه‌ردوو حاله‌ته‌که‌ بۆ کۆسره‌ت خراپه‌و له‌ناو رای گشتی جه‌ماوه‌ر سوکی ده‌کات نه‌ک ته‌نها له‌ سلییمانی به‌لکو له‌ که‌رکوکو هه‌ولێریش. شاری هه‌ولێر پێش هه‌موو که‌س هی هه‌ولێریه‌کانه.سلێیمانییش به‌هه‌مان شێوه‌ ئێمه‌ بۆ خۆمان ده‌مانه‌وێت چاره‌نوسی شاره‌که‌مان دیاری بکه‌ین تکایه‌ شاره‌که‌مان چول که‌ن ده‌نا به‌ به‌ راپه‌رین پیتان چۆل ده‌که‌ین.داگیر که‌ر، دز زالم هیچ جیاوازیه‌کی نیه‌ کورد بێت عه‌ره‌ب بێت یا تورکو فارس. کۆمیته‌ی راپه‌رینی نوێ



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)