کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دژ به‌ ئیمزاكردنی‌ یاسای‌ خۆپیشاندان، خۆپیشاندانێكی‌ به‌رفراوان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سازكرا

Saturday, 18/12/2010, 12:00


سه‌عات 2:00ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌) 18/12/2010 وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ خۆپشاندان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌، خۆپیشاندانێكی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ به‌رفراوان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ پێكرد و خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رده‌م باخی‌ گشتییه‌وه‌ به‌ره‌و به‌رده‌ركی‌ سه‌را به‌ڕێكه‌وتن.
له‌ میانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا وتاری‌ هه‌رسێ فراكسیۆنی‌ ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو) خوێنرایه‌وه‌ و پشتیوانییان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ كرد كه‌ تێیدا چه‌ندین دروشمی‌ جۆراو جۆر به‌رز كرابونه‌وه‌ وه‌ك (به‌ واژۆی‌ ئه‌م بڕیاره‌ سه‌ر شۆڕ ناكا ئه‌م شاره‌، گه‌ر بمانخه‌نه‌ زیندان مۆڵه‌ت وه‌رناگرین لێتان، ئازادی‌ ئازادی‌).
له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ رۆژنامه‌نوسان و پاریچزه‌ران و نوێنه‌ری‌ رێكخرواوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ و نوسه‌ر و روناكبیران ئاماده‌بون و ئیدانه‌ی‌ ئیمزاكردنی‌ یاسای‌ خۆپیشادانیان كرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە