کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بـــریــنه‌ ســـاڕێژنه‌بووه‌كه‌ی سۆران دووباره‌ كولایه‌وه‌ !!

Wednesday, 12/05/2010, 12:00


ئه‌م ووڵاته‌ وه‌كو شوێنه‌كانی تری ئه‌م جیهانه‌ نییه‌ !! ئه‌م ووڵاته‌ مه‌مله‌كه‌تی مافیا و ده‌سته‌ سووره‌كانه‌ به‌ خوێنی كه‌سانی ئازاو داكۆكی كار له‌ ئازادی ، كه‌سانێك كه‌ تا ئێستا ناتوانن به‌ ئازادی ده‌نگ هه‌ڵێنن و پڕ به‌ گه‌رووی ووشكی چه‌نده‌ها ساڵه‌ هاوار بكه‌ن و گوێچكه‌ی ئه‌م كه‌لله‌ پووتانه‌ بتاسێنن.

دوای ئه‌وه‌ی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ له‌ نێو دڵ و له‌ پیرۆزی قودسی كوردستان به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ تیرۆر كرا و بووه‌ داخێك له‌ سه‌ر دڵی هه‌موومان و هه‌ر له‌ چاوه‌ڕوانی ووشك بوونی برینه‌كه‌ی ئه‌و بووین تا ده‌سه‌ڵات له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌نجامده‌رانی به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نێ ، كه‌چی ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئه‌و برینه‌ سه‌ر له‌ نوێ ده‌كولێته‌وه‌ و زامه‌كانی به‌ سانایی ساڕێژ نابن ، ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌مله‌كه‌تی زه‌رد و له‌ پایته‌ختی ئه‌م كوردستانه‌ خێر له‌ خۆ نه‌دیوه‌دا هاوكارێك و ڕۆڵه‌یه‌كی تر ده‌بێته‌ میوانی كاكه‌ سۆران ، زامه‌كانمان قوڵتر ده‌كاته‌وه‌ .

له‌گه‌ڵ بیستنی ڕفاندنی خوێندكار و ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) له‌ 4\5 دا هه‌وری خه‌م باڵی به‌ سه‌ر ڕووی هه‌مووماندا كێشا ، وه‌ دڵه‌مانمان تاسا كاتێك هه‌واڵی تیرۆر كردنی ئه‌م ڕۆڵه‌یه‌ به‌ر گوێمان كه‌وت . ئه‌مه‌ وا مان لێده‌كات زیاتر ئه‌م حكومه‌ته‌ ڕیسوا بكه‌ین و ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ بكه‌ین.

من به‌ ناوی خۆمه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌ خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌م و هیوادارم خوای دلۆڤان سه‌بووری ئێمه‌ و ئه‌وانیش بدات و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره‌ نا مرۆڤانه‌یه‌ ڕیسواو سه‌رشۆر بكات و به‌ زووترین كات یارمه‌تیمان بدات بۆ ئاشكرا بوونی ئه‌م ده‌سته‌ چه‌په‌ڵه‌ .

وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ ستافی كوردستان پۆستیش ده‌كه‌م به‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی قه‌ڵه‌مێكی تر و ڕۆڵه‌یه‌كی تر .



ئه‌م چوارینه‌یه‌ پێشكه‌شه‌ به‌ ڕووحی پاكی كاك سه‌رده‌شت:



ئـــه‌گــه‌ر جــارێ تــۆ پــێــم بڵێی دێـــم بۆ لات

ئـــه‌پــڕژێــنم گــوڵاو لــه‌ڕێـــگـــه‌ی بــــــاڵات

خـــانه‌خوێ نـــیم هه‌ركاتێ دێـیـت بــۆ ژوانــم

لــه‌ پــێناوی تــۆدا ژیـــنــم ئــه‌كــه‌مــه‌ خه‌ڵات






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە