کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند سه‌رنج وڕه‌خنه‌یه‌ک له‌ سه‌رووتاره‌که‌ی ئه‌حمه‌د میره

Monday, 13/06/2011, 12:00


سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین ئه‌حمه‌د میره‌ دوێنێ له‌ گۆڤاره‌که‌ی دا بابه‌تێکی له‌ژێرناونیشانی:
" چاکسازیه‌کانی بارزانی ئه‌وه‌ده‌هێنێت ڕۆژنامه‌نووسان بیگوازنه‌وه‌ بۆناوخه‌ڵک"

ئه‌م ووتاره‌ی ئه‌حمه‌د میره‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که‌ به‌ڕێزی له‌مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی وچاکسازی زۆر به‌ ڕووکه‌شی یانه‌ تێگه‌یشتووه‌، یان ئه‌وه‌تا له‌م قۆناغه‌دا خۆی لێ گێژ ده‌کات وبه‌م هه‌ڵوێسته‌ نوێ یه‌ی ستراتیجی یه‌کی نوێ بۆ به‌رنامه‌ و کاری ڕۆژنامه‌ی لڤین داده‌ڕێژێت تا خۆیی و ڕۆژنامه‌که‌ له‌هێرشی هه‌ردووحیزبی ده‌سه‌ڵاتداربپارێزێت...!
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ نوێ یه‌ی ئه‌حمه‌د میره‌ له‌م قۆناغه‌دا خزمه‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌کات بۆکپکردن و سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ئازادیخوازان و داواڕه‌واکانی شه‌قام..!
له‌کاتێکدا هێشتا دوومانگ به‌سه‌رسه‌رکوتکردن و داگیرکردنی شه‌قام ومه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستاندا تێنه‌په‌ڕیوه‌ و زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌ به‌ خۆشیه‌وه‌ وه‌ک سه‌رنوسه‌ری گۆفاری لڤین له‌سه‌رچه‌ندکه‌یسێکی جیاواز!

ئه‌حمه‌د میره‌ خۆی ئه‌وڕاستی یه‌ باش ده‌زانێت، کاتێک شه‌قام داخوازای یه‌کانی خسته‌ڕووبارزانی و تاڵه‌بانی به‌پلانی داڕێژراو سه‌رکوتیان کردن بێ گوێدانه‌ داخوازی یه‌کانیان، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا که‌وتوونه‌ته‌ دانیشتنی نهێنی وبۆ ڕێکه‌وتنی ژێربه‌ژێرودوورله‌چاوی ڕۆژنامه‌نوسان و نوێنه‌رانی شه‌قام وه‌ک به‌شێک له‌ لایه‌نی سه‌ره‌کی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵی سیستمی ده‌سه‌ڵات!

ئه‌حمه‌د میره‌ هه‌رزووبیری چۆوه‌ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش‌ بارزانی هۆکاری کێشه‌کانی کوردستانی گه‌ڕانه‌وه‌بۆجیابونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسه‌فا له‌ یه‌کێتی. ئه‌م ووته‌یه‌شی هه‌وڵێکی نه‌زۆکانه‌ودوورله‌ڕاستی یه‌ بۆبچوککردنه‌وه‌ی کێشه‌کان ته‌نها له‌سلێمانی...!!
ئه‌م قسه‌یه‌ی بارزانی دیسانه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی یه‌کی تریه‌تی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی حیزبی نه‌ک هه‌رێمێک که‌ پڕیه‌تی له‌ تاوان وکێشه‌ی ئابووری و سیاسی وئازادی یه‌کان و به‌ڕێوه‌بردن!

مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی سیاسی وئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سیستمی بنه‌ماڵه‌یی دیکتاتۆری وه‌ک کوردستان له‌ سه‌رۆکه‌کانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌ڵمانی هه‌یه‌ ده‌ڵێت "ماسی له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆگه‌ن ده‌کات". هه‌موومان ئه‌وڕاستی یه‌ باش ده‌زانین که‌ بارزانی خۆی سه‌ری ماره‌که‌یه ‌له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی وسه‌رچاوه‌ی هه‌مووگه‌نده‌ڵی و تاوانه‌کانن له‌ کوردستان.
. پاشان گه‌ربریاربێت گه‌نده‌ڵی سیستمی سیاسی کوردستان چاکبکرێت، پێویسته‌ له‌وسه‌رکرده‌گه‌نده‌ڵانه‌وه‌ ده‌ستپێبکرێت نه‌ک ته‌نها له‌ دزوتاوانباره‌کانی مقاشی ده‌ستی ئه‌مان که‌هه‌رچ گه‌نده‌ڵی و تاوانێکیان کردبێت به‌ بڕیاری سه‌رکرده‌کانیان بووه‌ و له‌ پێناو قازانج و سیاسه‌تی ئه‌واندا به‌ئه‌نجامیان گه‌یاندوه‌...!!
هه‌رکاتێک له‌ کوردستان سیستمێکی سیاسی دیموکراتی به‌ده‌ستوورویاسایه‌کی شارستانی و مۆدێرن هه‌بێت ئه‌وکاته‌ ده‌توانرێت ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رکرده‌ ئازاکان بکرێت کاتێک هه‌ستان به‌ چاکسازی له‌ وه‌زاره‌ته‌کان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی یه‌کانی که‌ گه‌نده‌ڵی یان تیایه‌....!
به‌ڵام به‌پێجه‌وانه‌وه‌ له‌ئێستادا باسکردن له‌ چاکسازی له‌چوارچێوه‌ی سیستمی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی دا خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌وته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵکاران درێژده‌کاته‌وه‌...!!

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ نوێ یه‌ی ئه‌حمه‌د میره‌ ده‌بێته‌ ته‌واوکه‌ری هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن کاتێک بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان له‌دانیشتنه‌کانیاندا له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا بێ چاودێری نوێنه‌رانی شه‌قام داواکانی شه‌قام و ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی کوردستانیان پشتگوێ خستووه‌ وهه‌مووتاوانه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان له‌ بیرخۆیان بردۆته‌وه‌ و چاوپۆشیان لێکردووه‌...! ‌

به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان و شه‌قام تاوانه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بنه‌ماڵه‌یی یه‌و گه‌نده‌ڵه‌یان بیرناچێته‌وه‌ وسوورترده‌بن له‌ سه‌رداواکانیان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی چاکسازی بنه‌ڕه‌تی له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ کوردستاندا، له‌ پێناوگێڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌تی شکێنراوی مرۆڤی کوردوماف و ئازادی یه‌کانی ...!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە