خۆ بەکوشتتدان بۆ کوردستان نییە، بۆ پۆست و پلەی مناڵی بەرپرسەکانە!
Thursday, 03/07/2014, 12:00
2570 بینراوە
- کوڕی کۆسره‌ت ره‌سوڵ به پاره‌کانی باوکی تێر ناخوات، ئه‌بێت وه‌زیریش بێت، چونکه سه‌رچاوه‌ی پاره و خزمه‌تکاره‌کانیان له دەستکەوتی کوردایه‌تی و سیاسه‌تدایه.
- بۆ کوڕی کۆسره‌ت ته‌نها یه‌ک یاسا هه‌یه که بتوانێت پێی ببێت به وه‌زیر، ئه‌ویش یاسای بووده‌ڵه‌یی ئه‌ندامانی یه‌کێتیه.
- کوڕی کۆسره‌ت ده‌چیت بۆ سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه بۆ ریکلام و پرۆپاگەندەکردن، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئەم کوڕە ئازایە له بەرەکانی شەڕدا بووه. گوایا وره‌ی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌کاته‌وه.
- ئه‌م رۆمله‌ی کورد ته‌ماشا بکه‌ن توشی چی ده‌بێت؟ بزانن چۆن خۆی رازاندۆتەوە، دەڵێیت دەچێت بۆ شەکراوخواردنەوە! به جوتێک عه‌ینه‌ک و قاتی ئوتودراوەوە، تا وێنە بگرێت و لە فەیس بوکدا بڵاوبکرێتەوە!
کوڕەکەی کۆسرەت ده‌گاته لای پێشمه‌رگه
من له‌و بڕوایه‌دام که نرخی چاویلکەکانی کوڕەکەی کۆسرەت له موچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک زیاتر بێت.
ئەو ڤیدیۆیە سەیر بکەن، چۆن گه‌نجێک لێ راده‌په‌ڕێت، که راستیه‌کان ده‌خاته روو. ته‌ماشابکه‌ن چۆن ئه‌م دزانه، هاوڵاتیی و کوڕی ئەو میللەتە لەو دەشتە توند دەکەن. بۆ گیرفانیان و ده‌یانخه‌نه به‌رده‌م مردن، به ناوی کوردستان و ده‌وڵه‌ته‌وه.
پێشمه‌رگه به پیتاک و ئه‌و گه‌نجه یه‌ک پسکیتی به‌رده‌که‌وێت. من ئێستا، که بیر له‌و ده‌نگه‌ی خۆم ده‌که‌مه‌وه که دام به‌و پارته فێڵبازانه ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاریی ده‌که‌م ، با هه‌ر که‌س خۆی ئه‌م ڤیدیۆیه ببینێت و ئه‌وه بزانن تا ئه‌م پارتانه‌ی کورد بمێنن ئێمه به‌شمان هه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵەبجه ئه‌بێت ، ئه‌رێ هاوار چارێک هاوار غیره‌تێک.
کۆنە پێشمەرگەیەك