کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەزانی قوربانی كردە قوربانی

Tuesday, 15/05/2012, 12:00



بەرێز عارف قوربانی هەموو دەیناسین وەكوو نووسەرێكی ناودار لەسەر گۆرَەپانی رَۆژنامەگەری كوردی وئەندامێكی یەكێتی نیشتمانی. لەشەو ورَۆژێكدا لە بەرزاییەوە درا بەعەردا.بێئەوەی هیچ رَەچاوی ساڵانی خەبات ودڵسۆزی بۆ بكرێت. هەڵە ونەزانی عارف قوربانی كرد بەقوربانی.
ئایا تاڵەبانی لە قوربانی توورَە بوو وبرَیاری دوورخستنەوەی لەیەكێتی دەكرد چونكە وتارێكی لە سایتی لڤین پرێس كە رَۆژنامەیەكی ئازادە بڵاو كردەوە یان ناوەرَۆكی وتارەكەی كە دژی هاتنی مالكی بۆ كەركوك هۆكارە؟
قوربانی تەنها قوربانی ناو یەكێتی نیشتمانی نییە ودواتریشیان نییە, زۆر جار مەلەوانی باشیش بۆتە قوربانی. زۆر جار مەلەوانی باش بەبێ ئاو ورووبار خنگاوە. بەلام ئەمە لەدنیای مافیادا سەیر نییە وزۆر ئاساییە. ئەوەی لەگەڵ مافیادا كاردەكات دەبێ حساب بۆ شتی وا بكات.ئەگەرچی بەرێز قوربانی كەمێ لەحسابدا زەعیف ولاوازە حسابی كاتیش زۆر گرنگە. قوربانی با قوربانییەك بدات چونكە ساخ وسەلامەتە وبەدەردی قایمقامی سلێمانی نەبرا.
رَەچاونەكردنی بارودۆخی كوردستان وبڵاوكردنەوەی وتار لە میدیای ئازاد لای یەكێتی وپارتی گوناهە. هەوەها بەهەڵچوون وهەڵەچوون وتێنەگەیشتنی بارە سیاسییەكە ولایەنگیری مەسعود بەرزانی ووەستان ونامەنووسین دژ بەمالكی گوناهی گەورەن ئەرگەر چی سزاكەی زۆر گەورەبوو.
قوربانی ئەبوایە وەكو سەرۆكی دەزگای خەندان ونزیكبوونی لە د.بەرهەم, وەكو ئەندامێكی بەرزی رَاگەیاندنی یەكێتی باشتر بیریبەكار بهێنایە وكو یەكێتییەك قسە بكات نەك وەكو مەسعود بەرزانی. دەبوایە باشتر هۆی ئەم قەیرانە بە دەستی ئەنقەستدروست كراوە باشتر تێبگەیشتایە. یەكێتی لەم هەراوهوریایەی بەرزانی لەگەڵ بەغدا بەرپایكردووە هاورَای بەرزانی نییە, یەكێتی وتاڵەبانی پەیوەندییان زۆر باشە لەگەڵ مالكی وبەغدا, پیشوازیكردنی نەجمەدین كەریمیش پارێزگاری كەركوك وئەندامی مەكتەبسیاسی یەكێتی بۆ مالكی وگوێنەدان بەپارتی وبایەخنەدان بەتوورَەبوونی هەڵوێست وبۆچوونی یەكێتی ئاشكرا دەكات. ئایا قوربانی هەڵەیەكی دی دەكات ولەقینا بچێتە ناو پارتی؟
.باوەرَناكەم مرۆڤ دوای وەرگرتنی ئازادی جارێكیتر بە كۆیلایەتی رازیبێت. بەرزانی یان لەنەزانی یان لەبەر داوای توركیا وخزمەتكردنی ئەجندای تورك هەموو داوا وبەرژەوەندییەكانی كوردی دا بەئاوا وكردە قوربانی.
هەڵە وهەڵچوونی عارف قوربانی یان هەر نووسەرێكیتر بۆ خۆی بەتەنها دەگەرَیتەوە وزەرەرمەند دەبێت بەڵام هەڵچوون وهەڵەی بەرزانی كارەساتە وهەرَەشە لەمانی میللەتی كورد دەكات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە