سی ئای ئەی یارمەتی دووبارە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیفلیجی داوە-بەڵام ڕاگەیاندن چیرۆکەکەى لەبیرکردووە
Friday, 09/05/2014, 12:00
لەئینگلیزیەوە: ئوسامە گوڵپی
لەلایەن جولی هۆلەر
سەرچاوە: گروپی هاوسەنگی و وردی لەهەواڵداندا
٨-ی ئایاری ٢٠١٤
نەخۆشی ئیفلیجی تا نزیک قەڵاچۆکردن شەڕی لەدژکراوە، لەدوای چەند دەیە هەوڵ و تێکۆشان، بەڵام ئەمساڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ٦٨ حاڵەتی پشتڕاستکردەوە و باری نائاسایی لەسەر تەندرستی گشتی ڕاگەیاند. نزیک بە ٨٠ لەسەدی ئەو کەیسانە لەپاکستانن.
ئەمە بۆچی وەهایە؟ بەپێی وتەی مەکنەیڵ جونیەر-ی نیۆیۆرک تایمز (5/6/14)، "ئیفلیجی هەرگیز لەوێ قەڵاچۆنەکراوە، باڵەکانی تاڵیبان لەباکوری وەزیرستان ئەوە بۆ ماوەی چەن سالێکە کوتانیان قەدەغەکردووە ، لەشوێنانی تریش تیمەکانی کوتانیان کوشتووە". مەکنەیڵ هەروەها لەزاری وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانەوە لەسەرەوەى هەواڵەکەوە دەڵێت: "بۆیە ئێمە بە پاکستانی و سوری و کامیرۆنیەکان دەڵێین: ئێوە دەبێت هەموو پێکەوە کار بکەن".
تایمز تیشکی خستە سەر باری نائاسایی ئەمڕۆ لەوتاری سەرەکیدا، تێیدا ڕوونی کردووەەوە پاکستان ئەو ژمارە بەرزەى هەیە "بەشێوەیەکی سەرەکی چونکە باڵەکانی تاڵیبان هەڵمەتەکانی کوتانی لەناوچە خێڵەکییە خۆپارێزەکاندا قەدەغەکردووە و لەناوچەکانی تریش هێرش دەکاتە سەر کارمەندانی چاودێری تەندروستی".
زانیارییەکی تەواو گرنگ لێرەدا بوونی نیە-زانیارییەک کە ئەم ڕاگەیاندنانە بە باشی دەیزانن. لەساڵی ٢٠١١، ڕۆژنامەى گاردیەنی بەڕیتانی (7/11/11) هەواڵی ئەوە یدا کە هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا سی ئای ئەی کوتانێکی وەهمی بەسەرۆکایەتی دکتۆرێکی پاکستانی د. شاکیل ئەفریدی بەکارهێناوە بۆ چوونە ناو کۆشکی ئوسامە بین لادن و کۆکردنەوەی دی ئێن ئەی بۆ دڵنیابوونەوە لەشوێنی مانەوەکەى. وەک مەکنەیڵ بۆ خۆی لەساڵی ٢٠١٢ هەواڵی داوە (7/9/12)، کە ئەو ڕاستیە سەریکێشاوە بۆ گومانلێکردن و یاساغکردنی تیمەکانی کوتان لەناوچە خێڵەکیەکانی پاکستان. لەوکاتەدا، دەبلیو ئەپچ ئۆ بانگەشەی کردووە کە، لەکاتێکدا کە ئەوە "پاشەکشێ بووە...مەگەر ئەوەی کە نەخۆشیەکە بڵاوبێتەوە یان ئەم ڕووداوە بۆ ماوەیەکی زۆر بخایەنێت، ئەگەر نا ئەوا ئەو بەرنامە بەشێوەیەکی دیار کاریگەر نابێت".
دواتر کوشتنەکان دەستیان پێکرد؛ تایمز هەواڵی کوشتنەکانی کارمەندانی کوتانی ڤاکسینی ئیفلیجی لەپاکستان بڵاوکردووەتەوە، بەجۆرێک تێبینی کردوە لە حوزەیرانی ٢٠١٣ کە ئەم هێرشانە "هەڵکشاون" لەدوای دەرکەوتنی پیلانەکەى سی ئای ئەی. لەمانگی دواتردا، مەکنەیڵ هەواڵیداوە کە لەدوای ئەوەی د. ئەفریدی سزای ٣٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە لەبەرامبەر ناپاکیدا، "توڕەییەکان قوڵتر بوونەوە کاتێک نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا د. ئەفریدی-یان وەک پاڵەوان ناوزەد کرد و هەڕەشەیان کرد هاوکاریەکان ببڕن گەر بێتو ڕزگار نەکرێت".
گەر پەنجە لەسەر دوگمەى بەرەوپیشبردن ڕابگرین تا دەگاتە ئەم هەفتە، هەواڵی ئێوارەى کەناڵی سی بی ئێس (5/5/14) بەهەمان شێوە خۆی بەدورگرت لەپەیوەندیەکەى سی ئای ئەی لەکاتی هەواڵدانی لەسەر چیرۆکی هەرەداوی (دواهەمین)، هەروەک پێشکەشکار سکۆت پێڵێی سەرنجیدا: "زۆربەى کەیسەکان لەپاکستانن، لەوێ زۆربەى کارمەندانی کوتان بەهۆی گومانی سیخوڕیکردن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکوژرێن".
نیوزئاوەری کەناڵی پی بی ئێس (5/6/14) یەک لەو تەنها ڕاگەیاندنانە بوو کە پرسی سی ئای ئەی باسلێوەکرد، لەڕاپۆرتێکیدا لەلایەن پەیامنێر جێفری براون-ەوە:
براون: د. ئەنیتا زایدی، پزیشکی منداڵان، ئاماژەى بە هەڵمەتێکی وەهمی کوتان کرد کە سی ئای ئەی بەکاریهێنا لەکێوماڵکردنی ئوسامە بین لادن-دا.
زەیدی: کە بەشێوەیەکی فراوان زیانی بە پرۆگرامەکانی تەندروستی گشتی گەیاند، نەک بە تەنها لەپاکستان، بەڵو لەزۆۆ زۆر وڵاتانی تردا، چونکە خەڵک هەموو جۆرە پرسیارێک دەکەن. ئەوان ئێستا بیردەکەنەوە کە ئەوان-پرۆگرامەکانی کوتان لەوانەیە هەر بە ڕاستی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی بن.
ئەم چیرۆکە لەڕابردوودا بە باشی لەهەواڵەکاندا هاتووە، بەتایبەت لەلایەن تایمز-ەوە؛ ئەى بۆچی ئێستا کە کێشەکە وەک باری نائاسایی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندراوە بێدەنگی باڵی کێشاوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست