کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ (یه‌کێتی) ده‌ر‌ی ده‌کات (رێکخراوی پرژان) په‌نا بۆ گرده‌که‌ی نه‌وشیروان ده‌بات !

Tuesday, 31/03/2009, 12:00

1144 بینراوە


له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروست بونی لیستی جیاواز و نزیک بونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌لبژارنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌رچه‌نده‌‌ حیزبه‌ قۆرخکاره‌کان خۆیان وا ده‌رده‌خه‌ن که‌ هیچ لیست و ده‌نگێکی جیاواز مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌وان نابێت‌ به‌ڵام له‌ راستیدا خه‌ریکی خۆکۆکردنه‌وه‌ن و ئێستا هه‌ستیان به‌وه‌کردوه‌ که‌ئه‌مجاره‌ ده‌نگه‌ نارازییه‌کان زۆر بوون و مه‌ترسی جه‌رگبر به‌رێوه‌یه‌ و تازه‌ به‌تازه‌ که‌وتونه‌ته‌ لێپێچینه‌وه‌و ده‌رکردنی رێکخراوه‌ گه‌نده‌ڵه‌کان، له‌م نێوه‌نده‌شدا هێواش هێواش که‌س و لایه‌ن و رێکخراوه‌ پله‌ باڵا گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌رده‌که‌ون. هه‌روه‌کو رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ بڵاوی کرده‌وه‌ (دوای سێ ساڵ له‌گه‌نده‌ڵی و بێ به‌هاکردنی کاری رێکخراوه‌یی هه‌فته‌ی را‌بردو مه‌کته‌بی رێکخراوه‌ دیموکراتیه‌کانی یه‌کێتی سه‌رجه‌م هاوکاریه‌کانی (رێکخراوی رۆشنبیری پرژان) راده‌گرێت و خۆی له‌به‌رپرسیارێتی ئه‌و رێکخراوه‌ ده‌ترازێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ته‌مه‌نیدا به‌بێ هیچ پره‌نسیپێکی رێكخراوه‌یی کاری کردوه‌و جگه‌ له‌ بودجه‌ی دیاریکراوی خۆی بودجه‌یه‌کی زیاد له‌ پێویست و پاره‌یه‌کی زۆری قه‌رز کردوه‌و بۆ هاوکاری رێکخراوه‌که‌ش به‌بێ گوێدانه‌ هیچ پره‌نسیپێک سه‌ردانی زۆرلایه‌نی کردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چالاکیه‌کیشی ئه‌نجام دابێت، بۆیه‌ ئه‌و رێکخراوه‌ هیچ زه‌روره‌تێکی نه‌مابوو کاره‌کانی راگیران) ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ به‌رواری 26/3/2009 رۆژنامه‌ی ناوبراو بڵاوی کردۆته‌وه‌‌، به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه‌ ئه‌م رێکخراوه‌ وه‌ک هه‌لپه‌رستێک په‌نا بۆ گرده‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بات و ده‌یه‌وێت لێره‌‌ به‌دواوه‌ کۆمپانیای وشه‌ هاوکاری بێت. وه‌کو ئاگاداریشم کۆمپانیای وشه‌ بۆ به‌دواداچون له‌کارو چالاکیه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌ لیژنه‌یه‌کی پێک هێناوه‌.

چه‌ند زانیارییه‌کی پێویست له‌سه‌ر رێکخراوی پرژان‌
هه‌ڵبه‌ت به‌نده‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌‌ ئاگاداری کاره‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌ بوم به‌وپه‌ری ئه‌مانه‌ته‌وه‌ روی راسته‌قینه‌ی ئه‌م رێکخراوه‌ گه‌نده‌ڵه‌ بۆ کۆمپانیای وشه‌و سه‌رجه‌م‌ خوێنه‌ران ده‌خه‌مه‌ روو که‌ به‌ڵگه‌نامه‌و زانیاری باش ده‌بن بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆی پێک هێنراوه‌، به‌رپرسیش ده‌بم له‌هه‌مو وته‌کانی خۆم و به‌ویژدانه‌وه‌ گوزارشتی لێ ده‌که‌م.
(رێکخراوی رۆشنبیری پرژان) که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ شاری سلێمانییه ‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌ ته‌نها که‌سێک به‌هه‌مو کاره‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌ هه‌ڵده‌ستاو ده‌سته‌یه‌کی دامه‌زرێنه‌ری بۆ دروست کرا که‌له‌روی پراکتیکه‌وه‌ نه‌وه‌ک هه‌ر راوێژیان پێ نه‌ده‌کرا‌ ته‌نانه‌ت هیچ به‌شداریه‌کی پراکتیکیان له‌هیچ کارێکدا نه‌ده‌کرد واته‌ سه‌رجه‌م کاره‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌‌ تاکه‌ که‌سێک به‌ مه‌زاجی شه‌خسی به‌رێی ده‌کردن‌ که‌ هیج بنه‌مایه‌کی رێکخراوه‌یی و پرۆفیشناڵی تیدا به‌رجه‌سته‌ نه‌بوو‌، تاکه‌ ئامانج و ئینتیمای ئه‌و رێکخراوه‌ ده‌ستکه‌وتی ماددی بو به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ که‌وته‌ سه‌ردانی به‌رپرسه‌کان و به‌بێ گوێدانه ئه‌خلاقیات و پره‌نسیپی کاری رێکخراوه‌یی هه‌ر له‌ جێگری پێشوی سه‌رۆکی حکومه‌ت و رێکخراوه‌ دیموکراتیه‌کانه‌وه‌ بگره‌ تا دوا به‌رپرسی سلێمانی و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری کۆمپانیا‌ی ئاسیاسێڵیشی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری پێشکه‌ش بکه‌ن و کاروباری رێکخراوه‌که‌ی پێ رایی بکات، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی مانگانه‌ 1 ملیۆن دیناری وه‌کو نه‌سریه‌ له‌ حکومه‌ت وه‌رده‌گرت، ‌دوابه‌دوای ئه‌وه‌ به‌ بیانووی کردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و فیستیڤاڵ و گه‌شت کردنه‌وه‌ که‌وته‌ پاره‌ قه‌رزکردن له‌م لایه‌ن و له‌و لایه‌ن تا کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی قه‌رز له‌ هه‌ندێک ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریش بکات، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ماوه‌ی دو ساڵه‌ ئه‌م رێکخراوه‌ پاره‌ی چه‌ند چاپخانه‌یه‌ک قه‌رزاره‌ که‌ چه‌ند رۆژژمێر و رۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوی (پرژه‌) لێ چاپ کردووه‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت پاره‌که‌ی نه‌دراوه‌ هه‌تا‌ جارێکیان یه‌کێ له‌ خاوه‌نی چاپخانه‌کان به‌منی ده‌وت ده‌چمه‌سه‌ر رێکخراوه‌که‌و له‌جیاتی قه‌رزه‌که‌م کۆمپیوته‌ره‌کانی ده‌به‌م. هه‌روه‌ها ئه‌م رێکخراوه‌ بۆ ماوه‌ی دو ساڵ خاوه‌نی ئیمتیازی مانگنامه‌یه‌کی ئێمه‌ بوو به‌ناوی (دوکان) له‌ شارۆچکه‌ی دوکان، به‌ڵام له‌کۆی 20 ژماره‌ی له‌دوایه‌کی ئه‌و مانگنامه‌یه‌ ته‌نها خه‌رجی 3 ژماره‌ی بۆداین ئه‌وی تری خه‌ڵکی دڵسۆز و رۆشنبیری دوکان‌ هاوکاریان کردین، ئه‌م رێکخراوه‌ هه‌ر به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستا که‌ خه‌رجی رۆژنامه‌که‌مان نه‌دات به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ بابه‌ت و هه‌واڵی رۆژنامه‌که‌مان مه‌دح و سه‌نای ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌ی تێدا نه‌بوو که‌ ئه‌م رێکخراوه‌ نا‌نی تیدا که‌وتبوه‌ رۆنه‌وه‌و له‌هه‌مو لایه‌که‌وه‌ ئه‌یچنییه‌وه‌‌ به‌ ده‌سیسه‌و پلانێکی سیاسی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی رۆشنبیری سلێمانییه‌وه‌ مانگنامه‌که‌یان پێ داخستین. سه‌رباری هه‌مو ئه‌وانه‌ باره‌گای ئه‌م رێکخراوه‌ بۆ هه‌ندێ کاری زۆرناشایسته‌ به‌کار ده‌هات که‌ به‌ره‌وای نابینم وشه‌ی بۆبه‌کار بێنم چونکه‌ زۆر قێزه‌ونه‌ هیوادارم خوێنه‌ر خۆی له‌مه‌به‌ستی ئه‌م دێره‌م تێبگات و بزانێت پێشتر چی له‌م رێکخراوه‌دا گوزه‌راوه‌.

پرسێکی جه‌وهه‌ری
به‌ده‌ر له‌هه‌ر مه‌به‌ستێکی تا‌یبه‌تی و نهێنی زۆر راشکاوانه‌ ده‌ڵێم ئه‌و مه‌به‌ست و ستراتیژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ پیرۆزه‌ی که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ رێگه‌ی کۆمپانیاکه‌یه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌دات و رۆژ به‌رۆژ کاریگه‌ری له‌ گۆره‌پانی سیاسیدا پته‌وتر ده‌بێت و فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌ قۆرخکاره‌کان و حکومه‌ت توندتر ده‌کات توانیویه‌تی ده‌نگگه‌لێکی زۆر بۆخۆی کێش بکات و بۆته‌ ده‌لاقه‌یه‌کی پر هیواو ئومێدی باشوری کوردستان، فشاره‌کانی ئه‌و له‌قاڵبدانی حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت ده‌گرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌نا که‌خۆی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی که‌ یاسا سه‌روه‌ر و ناوبژیوان بێت. له‌پای هه‌مو ئه‌م راستیانه‌‌ تۆ بڵێی کۆمپانیای وشه‌ ئه‌م رێکخراوه‌ فشه‌ڵه‌ بگرێته‌ خۆی و هاوکاری بکات؟ یان ده‌یه‌وێت له‌قاڵبی بدات؟ یان بۆ مه‌به‌ستێکی تر لیژنه‌ی بۆ پێک هێناوه‌، به‌ده‌ر له‌هه‌ر هه‌ڵچونێکی ده‌رونی من پێشبینی ئه‌وه ‌ده‌که‌م به‌له‌قاڵبدانی رێکخراوی ناوبراو راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌وه‌رێت و ده‌توێته‌وه‌ چونکه‌ رێکخراوێکی ئاوا فشه‌ڵ خۆی بۆ هیچ قاڵبێك ناگرێت. من دڵنیام کۆمپانیای ‌وشه‌ بچوکترین سود له‌م رێکخراوه‌ وه‌رناگرێت چونکه‌ هیچ بنه‌ماو پره‌نسیپێکی کاری رێکخراوه‌یی تێدا نییه‌ ته‌نها ناوی هه‌یه‌و هیچی تر جگه‌ له‌وه‌ش ناوبراو له‌ رێکخراوێکی تر ده‌رکراوه‌‌ که‌خۆی خه‌ریکه‌ هه‌ره‌س دێنێت. به‌ڵام ئافه‌ریم بۆ ئه‌و حکومه‌ته‌ فاشیله‌ی که‌ رێگه‌ به‌ کردنه‌وه‌ی رێکخراوێک ده‌دات ئه‌لف و تێڵا لێک ناکاته‌وه‌! که‌ رێگه‌ به‌که‌سانێک ده‌دات به‌ناوی رۆشنبیرییه‌وه‌ سوکایه‌تی به‌ مه‌عریفه‌ ده‌که‌ن! که‌ له‌ پایته‌ختی رۆشنبیریدا خه‌ڵک نارۆشنبیر ده‌که‌ن! که‌ رێکخراو و کاری مه‌ده‌نی سوک و ریسوا ده‌که‌ن و سوکایه‌تی به‌ که‌رامه‌تی وشه‌و نوسین ده‌که‌ن!

[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)