کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایتى ڕادیوى گەرمیان كرایەوە

Friday, 21/08/2009, 12:00


لە هەنگاویكى تازەدا، دەنگى یەكگرتوو رادیوى گەرمیان سایتیكى تایبەتى كردوە بە ناونیشانى www.radiogarmyan.net، كەڕۆژانە دواین هەواڵ وگورانكاریەكانتان پێش كەش ئەكات، لەماوەیەكى نزیكیشدا پەخشى راستەوخۆى رادیوەكە لەسەر سایتەكە ئەكەویتە كار.

فریق حمە سالح، بەریوەبەرى دەنگى یەكگرتوو رادیوى گەرمیان رایگەیاند"لە 12یەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنى رادیوكەدا بە باشمان زانى كە لە دڕیژەى ئەو خزمەتە بەرفراوانەى پێشكەشى دەكەین جیا لە فراوانكردنى رووپوشى پەخشى بەرنامەكان ،ویب سایتى تایبەتیش بۆ رادیوكە بكەینەوە.

بیلال سەعید سەرپەرشتیارى سایتى رادیوى گەرمیان سەبارەت بەناوەڕۆكى سایتەكە ووتى"بەپى ئەو پڵانەى دامان ڕشتوە گرنگى دەدەینە بڵاوكردنەوەى هەواڵە گەرماو گەرمەكان لە ڕیى ئەو تۆرە بەر فراوانەى پەیامنیر كە لە ناوچە جیاوازەكان ڕوژانە هەواڵمان بۆ ئەگویزنەوە، ئەمە جیا لە دابەزاندنى ئەو بڕگە و بەرنامانەى لە رادیوكەوە پەخش و بڵاوئەكریتەوە لە پیناو ئەوەى گویگرو خوینەریكى زیاتر سوودمەند بێت.

والى محمد لە بەشى تەكنیك و هونەرى رادیوكە بۆ پلانى داهاتوو ووتى" گریبەستیكمان ئیمزا كردوە لە گەڵ كۆمپانیەكى عێراقى بۆگەیاندن پەخشى راستەوخۆى رادیوكە لەسەر سایتكە، لە ماوەیەكى نزیكدا بە پشتیوانى خوا گویگرانمان لە تەواوى جیهان ئەتوانن گویبیستى رادیوى گەرمیان بن".

ناونیشانى سایتى دەنگى یەكگرتوو رادیوى گەرمیان

www.radiogarmyan.net

ئیمیلى سایتى دەنگى یەكگرتوو رادیو گەرمیان

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە