کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاناز براهیم ئەحمەد.. بە ئیمانم بۆ تۆش عەیبە بوی بە دەمڕاستی پارتی

Sunday, 12/08/2012, 12:00


كاتی خۆی براهیم ئەحمەد رۆمانێك و كۆمەڵە چیرۆكێكی بەناوی كوێرەوەری و چەند شیعرێكی نووسی بوو بەنووسەر و سیاسەتمەدار و رۆماننوس و هەموو شتێكی پێوترا ، بەڵام لەدیدێكی فەلسەفی یەوە هیچ یەكێ لەو بابەتانە هیچیان تیا بەدیناكرێ، جگە لەماڵوێرانی بۆ ئەدەبی كوردی نەبێ.
تا ئەو دەمەی براهیم ئەحمەد پارتی كرد بەدوو لەتەوە و شەڕی بنەماڵەی بارزانی كرد سەرداری كورد بوو ، كەس نەبوو لەو قارەمان تر و بێوێنە تر لەناو كوردا ، خوا زەوایەكی وەك جەلال شێخ حسامەدینی بۆ ناردن و بوە جێگرەوەی براهیم ئەحمەد بۆ دژایەتی پارتی... تا نەوت و سامان نەهاتە ئاراوە برا و هاوپەیمان نەبون بەڵام ئێستا ئەوەتا ژن خوشكەكەشی دیفاع لەپارتی دەكا... ئەوە مێژووە و بە ئیمانم عەیبە ئەو شانازەی كە نەك كورد لەبەریتانیا شانازی پێوە ناكا بەڵكە بووە بە عەیبە بۆ كورد ، ئەمە نەخوێنێتەوە و بیری چێتەوە.
هەر كەسێكی ئەم بنەماڵەیە دەگری هەر لەخۆیەوە لەناو یەكێتی دا حەسانەیان بۆ خۆیان دروست كردوە لەكاتێك دا قسە لەسەر هەركەسێك یان بكەی چەند سەعاتێ بۆ كورد ماندوو نەبون ، تەنانەت لەناو یەكێتی دا رەخنەگرتن لە كەسەكانی ئەم بنەماڵەیە بڤەیە ، گەلاوێژی داكیان هەر لەخۆیەوە جار جار كۆمەڵێك ورێنە دەكا و ناوی لێدەنێ چیرۆك و كۆمەڵێ پارەی پێ بەهەدەر دەبرێ ، هێرۆی خوشكی ئەم شانازە بەناوی منداڵەوە كە هیچ هەستێكی بۆ مناڵی هەژاری كورد نیە بودجەیەكی باش لە یەكێتی دەبا بۆ مناڵپارێز و هیچی دیار نیە ، هەر كوڕ و كچێكی ئەم بنەماڵەیە دەگری بەردێك ناخەنە سەر بەردێ كەچی بودجە و داهاتی یەكێتی یان ئیحتیكار كردوە.
ماوەی دوو ساڵ دەبێ شاناز بووە بە كۆلكە نوسەر ، جار جار ئینشایەكی بێ سەروبەر لەرۆژنامە حزبیەكەی زاوا و خوشكەكەی دا بڵاودەكاتەوە ، دوا نوسینی كە بە ئیمانم عەیبە ناوی بنێی نووسین لەسەر نەوشیروان مستەفایە و بوە بەدەمڕاستی بنەماڵەی بارزانی.
رەنگە بۆ شاناز ئاسایی بێ ببێ بەدەمڕاست بەڵام بە ئیمانم بۆ یەكێتی یەكان عەیبە ئەمە ناو بنێن نوێنەری یەكێتی لەبەریتانیا ، چونكە بۆ ئەو ئاسایە و دور نیە بیر لەوە بكاتەوە لەدوای مردنی زاواكەی یەكێتی تەسلیم بەپارتی بكەن و ئەمانیش هێزێكی بچوكی بنەماڵە دەمێنەوە و یەكێتیان لادەبێ هەر لەئێستاوە بەئیمانم عەیبە نەكەونە ماستاوكردن بۆ بنەماڵەی بارزانی.
* بە ئیمانم عەیبە شاناز خۆی لەو راستیە ون دەكا ئەگەر گۆڕان نەبوایە ئەم وڵاتە دەبو بە كەلاوە و ئەو تۆزە مووچەیەی كە دەیدەن بەخەڵك و ئەو یەك دوو شەقام پرۆژەیەی كەدەیكەن نەدەكرا و ئەفغانستان ئاسا نیوەی میلەت لەدژی ئەوان دەبون بە ئیسلامی سیاسی و لەهەڵبژاردنەكان دا دەنگیان بە ئیسلامی یەكان دەدا.
* بە ئیمانم عەیبە شاناز خۆی لەراستی لادا و نەزانێ كە سەركردەكانی یەكێتی و پارتی چەند لەناو خەڵكدا چەند بێ نرخن ، خۆی لەوە گێل بكا بڵێ ئەگەر نەوشیروان نەبوایە یەكێتی 50%ی دەهێنا .
*بە ئیمانم عەیبە ژنێ بەو تەمەنەوە نەزانێ كوڕەزا و برازا و خوشك و خوشكەزاكانی خۆی لە سلێمانی خاوەنی چیە و چەند كۆمپانیا و هۆتێل و مۆتێل یان هەیە و نەوشیروان مستەفا لەسلێمانی چی هەیە ، بەئیمانم ئێوە ئەوەندە دەمڕاست و داوێن پاك و هاوڕێ دۆست نین گەر كاكە نەوە هەرچی هەبوایە بۆتان دەكرد بەتەپڵ و 10ئەوەندەتان پێوە دەنا و لەكەناڵە بێ سەر و بەرەكەتان دا بڵاوتان دەكردوە.
* بە ئیمانم عەیبە ژنێ جورئەتی ئەوەی هەبێ قەڵەم بگرێتە دەس بەڵام جورئەتی ئەوەی نەبێ و ئەوەی لەبەرچاو نەبێ كە رۆژانە دەزگا سیخوریەكانی حزبەكەی چەند بێشێلكاری دەكەن و چەند كەس دەفرێنن و دەكوژن.
* بە ئیمانم عەیبە تۆ ساڵی جارێ سەردانی كوردستان بكەی و ئاگات لەكۆڵان و خەڵكی هەژاری كوردستان نەبێ و لە بەریتانیا لە نازو نیعمەتا بژی و كەسێك یش بچێتەوە بەگژ بنەماڵەیەكی وەك بارزانی دا كەچی تۆ ببی بەدەمڕاستی ئەو بنەماڵەیە و بەرگری لێ بكەی.
* بە ئیمانم عەیبە لەدوای باوكتان كەس هەبێ وەك بەرزەكی بانان بۆی دەرچوبێ و خەڵكی بەكوشت دابێ و لە1964ەوە تا ئێستاكە ئاوێكتان رشتوە كەم كەس هەیە پێی لێ نەكەوتبێ ، دەی بە ئیمانم عەیبە بۆ تۆ باسی ئەو رابردووە ناشیرینەی باوكتان و بنەماڵەكەتان ناكەن، بە ئیمانم عەیبە زۆریش عەیبە لەناو گۆمێكی لێڵ دا شڵپ و هۆڕتە و بیرتان نیە چ دەردە سەریەكتان بۆ كورد جێ هێشتوە.
*بە ئیمانم عەیبە خۆت گێل كەی كە هەموو بڕیاری ئەم حزبە لەدەست جەلال تاڵەبانی دا نەبو بێ ، بەئیمانم عەیبە زۆرش عەیبە خۆت گێل كەی لەو هەموو ئیمزایەی كە ساڵی 2004 كۆكرایەوە دژی جەلال تاڵەبانی و پێی وترا ئەرێ دارایی ئەم حزبە لای كێ یە؟ تاكە وەڵامی ئەوە بوو حەز دەكەن من ئەڕۆم یەكێتی بۆ ئێوە جێدێڵم، بەڵام نەك هەر جێی نەهێشت، بەڵكە یەكێتی كرد بەدەیان باڵی وەك كۆسرەت و نەوشیروان و بەرهەم و هێرۆ....
* بە ئیمانم عەیبە باسی ئەو هەموو میت و ئیتلاعات و دەزگا جاسوسانە ناكەی كە لە سایەی یەكێتی و پارتی لەكوردستان تەراتێن دەكەن ... خوشكی بەڕێز ئەمانە لەدوای سەردانەكەی نەوشیروان هاتن بۆ كوردستان یان لەسایەی سیاسەتی هەڵەی بنەماڵەكەی ئێوە و بارزانی.
* بە ئیمانم عەیبە خۆت و حزبەكەت تەنیا یەك رستەتان لەبەر دەمدایە ، نەوشیروان وەزیری سامانە سروشتی یەكانی بینی ، هەموی لەیەك رستەدا كۆدەبێتەوە كە گوایە ئەمانیش گرێبەستی نەوتیان هەبێ ، تەنیا یەك رستە دەڵێم بۆ ئەمە (نە تۆ نە حزبەكەت نە بنەماڵەكەت.. نە بنەماڵەی بارزانی ، نە پارتی ئەوەندە پیاو چاك و بەئەمەك نین بەرامبەر بە نەوشیروان ئەگەر شتی وا هەبوایە ئێستا نیوەی كوردتان تێنەگەیاندایە).
* بە ئیمانم عەیبە زۆریش عەیبە.. بیرت چوو كە ئەگەر مەبەست لەهەڵۆی براتانە خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم و كۆمپانیای وشە خەنجەرێكی ژەهراوی لە پشتی دا ، ئەوا بە ئیمانم عەیبە بیرت چو ئەگەر هەڵۆ برای ئێوە نەبوایە دەنگی زیاتری دەهێنا بەڵام هێرۆی خوشك تان ئەوەندە كاری نابەجێ ی لە سلێمانی كرد بۆیە دەنگی نەهێنا.
* بە ئیمانم عەیبە بۆ نایەیتەوە هەفتەیەك لە مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی دەوام بكەی بزانی ئەگەر دادە هێرۆی خوشكت رازی لەسەر نەبێ نەك بەڕێوەبەر بەڵكو فەڕاش و چایچی فەرمانگەكانیش دانانرێ ، دەبوو هەر دوای ئەو نوسینە تەلەفۆنێكت بۆ دادە هێرۆت بكردایە بتوتایە ئەرێ بۆچی تاقیكردنەوەی مامۆستایان بۆ بوون بە بەڕێوەبەر لەرۆژی 12-8 بەبڕیاری پارێزگاری سلێمانی وەستێترا و ئەو تەلەفۆنە بەپەلەی كە هێرۆ كردی بۆ بەهرۆز حمە ساڵحی پارێزگار هۆی چی بوو؟؟؟
* منیش پێم سەیرە بیرتان چۆتەوە خۆت و خوشكەكەت و دایك و كوڕ و كچ و هەموتان ئەگەر نەوشیروان مستەفا نەبوایە ئەوا ئامادەبون لەهەڵبژاردنی 1991دا ئیمزای 49 بە 51 تان لەگەڵ پارتی دا بكردایە بەڵام ئەو رازی نەبوو كردی بە 50 بە 50 ئەمە لەقازانجی كێ بوو ئێوە و خوشك و برا و برازاكانتان بوو یان نەوشیروان مستەفا.
* بە ئیمانم عەیبە باسی دار لاستیك و هەڵمات بكەیت چونكێ هەموو كەس زانی كە هێزەكانی سكرتاریەت و دەزگا سەركوتكەرەكانی یەكێتی خاوەنی ئەو چەكە مۆدێرنە بوون هەر لەگەڵ تێكبشكانایە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەوا بە چەك و فیشەك كوڕی خەڵكیان دەكوشت.
* بە ئیمانم عەیبە باسی شینكردنی جەستەی رۆ‌ژنامەنوسان بكەی خۆ پیاوێكی وەك رێبین هەردی نە ئەنسار ئیسلام بوو نە تیرۆریست بوو نە ئیسلامی بوو نە باوكی وەك باوكی ئێوە ئاگرێكی سەدان ساڵەی بۆ كورد هەڵگیرسان تا بەو جۆرە گیانی شین كەنەوە ، دیارە ئێوە لە كلتوری بەریتانیاوە ئەم وانە جوانەتان بۆ بنەماڵەكەتان و سكرتاریەتەكەی تاڵەبانی ناردەوە.
* بە ئیمانم عەیبە باسی یەكێتی بكەی و بڵێی ئەچوو بەرووی ئاگر و ئاسندا، چونكە ئەوە نە كوڕی ئێوە و نە كەسوكاری مێردەكەت بوون، نە بنەماڵەی ئێوە بوو ، بەڵكە ئێوە لەبەریتانیا بوون كە كوڕی خەڵك ئەچوو بەگژ ئاگر و ئاسندا و ئێستا ئێوە بەرەكەی ئەخۆن ، چونكە لە هەموو بنەماڵەكەی ئێوەیا شەهیدێك نیە بۆ یەكێتی ، بەڵام خۆ نەوشیروان ئەتوانێ ئەگەر باسی خەباتەكەی خۆیشی نەكا، باسی خێزانەكەی بكا كە دوو شەهیدی قارەمانیان بەخشی كە ئەویش هەموو كەس دەزانێت شوان عەلی و شێركۆ عەلی چ قارەمانێك بوون.
* بە ئیمانم عەیبە تۆ باسی كورد و كوردایەتی بكەی و هەمو تەمەنی گەنجی و ژیان لەبەریتانیا و لە خۆشی و رەفاهیەتدا بەسەر بردبێ و مناڵ و گەنجی ئێرە بوو بن بە سوتماك و بنەماڵەكەی ئێوە خواردبێتان .. بەئیمانم عەیبە باسی دەستپاكی بكەی ، كەچی بنەماڵەكەت بازرگانی نەوت و جگەرە و سەدان كۆمپانیا لەسەر حسابی یەكێتی بكەن.
* بەئیمانم عەیبە تۆ یەكێتی بی و یەكێتیش مامە ریشەی شەهید بو بێ و ئێستا تۆ دیفاع لەبكوژەكانی بكەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە