کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسە كوردەكان مشتەرى سەرەكی لەفرۆشەكانن

Saturday, 30/10/2010, 12:00



لەشفرۆشێكى عەرەب كەئێستا لە كوردستاندا نیشتەجێیە، ئاماژە بۆئەوە دەكات بەرپرسە كوردەكان مشتەرى سەرەكیانن و زۆرجاریش كارى لەشفرۆشیان لەگەڵ بەرپرسى زۆر باڵادا ئەنجامداوە، ئەو ووتى: ""لەگەڵ چەندین بەرپرسى باڵادا سەرجێیم كردووە، ئەوان لەهەموو مشتەرییەكان پارەى زیاتر دەدەن، بەبەسەیارەى خۆیان دەمانبەن و جێگا و خواردنى باشیشمان بۆ دابیندەكەن، زۆرجار لەئاهەنگە شەوانەكانیان مەجلیسیان بۆ گەرمدەكەین و زۆرجاریش تەنیا دەمانبەن بۆ هەندێك دەستبازى سادە، هەندێك جاریش شەوتابەیانى لەگەڵیاندا دەمێنینەوە و سێكسیان لەگەڵدا دەكەین".
.

لەڕێى ڕۆژنامەنووسێكى هاوڕێمەوە شوێنى نیشتەجێبوون و ژمارە مۆبایلى باندێكى لەشفرۆشى عەرەبم وەرگرت، زۆر بەزەحەمەت توانیم سەرۆكى باندەكە ڕازیبكەم تا بۆ ڕیپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكەم قسە بكات، ئەو دەیووت: "نامەوێت بەهیچ جۆرێك مەترسى بۆ كارەكەم درووست ببێت" هەروەها ئاگاداریشى كردەمەوە بە مەرجێك قسەم بۆ دەكات كە تەنیا ئەو بدوێنم و كارم بەسەر دوو كچەكەیەوە نەبێت كە ئەندامى باندە لەشفرۆشییەكەن چونكە ئەوانیش لەهەمان شوێنى گفتوگۆكەمان -كە ماڵى خۆیانە- ئامادەدەبن.
ئەوان باندێكى لەشفرۆشى عەرەبن و پێش 15 مانگ ڕوویانكردۆتە هەرێمى كوردستان و لەشارۆچكەى بازیان ــى نزیك شارى سلێمانى نیشتەجێن، باندەكە پێكدێت لە دایكێك و دوو كەچەكەى، كاتێك گەیشتمە ماڵى باندە لەشفرۆشییەكە سەرۆكى باندەكە كە بە (سەمیرە) خۆى بە كوردستانپۆست ناساند ڕێنمایى كردم بۆ ژوورى میوانەكەیان، ئەو ئافرەتێكى كەڵەگەتى گۆشتن بوو، لە قسە و هەڵسوكەوتەكانیدا زیاتر وەك پیاوێك دەردەكەوت كە دەیوست كۆنتڕۆڵى هەمووشتێك بكات و كارەكان بەباشى و بێگرفت بەڕێوەبچن، من تكام لێكرد مۆبایلەكەى بكوژێنێتەوە تا چەندى پرسیارێكى لێبكەم.
دەربارەى هاتنیان بۆ كوردستان سەمیرە بە كوردستانپۆستــى ووت: "ساڵێك و سێ مانگە لە باشوورى عێراقەوە ڕوومان كردۆتە هەرێمى كوردستان چونكە لێرە ئیش ئاسانتر دەستەكەوێت و پارەكەشى زیاترە هەروەها لێرە زۆر گرفتت بۆ درووست ناكەن". سەمیرە هێماى بۆ ئەوەش كرد كوردستان شوێنێكى لەبارە بۆ لەشفرۆشى چونكە دیاردەكە لەهەرێمى كوردستان تازەیە و خەڵكێكى زۆریش تامەزرۆى كڕینى لەشى ئەو ئافرەتانەن.
دەربارەى كارى لەشفرۆشیان لە هەرێمى كوردستان، ئەو ووتى: "لێرە هەمووشتێك باشە و بە ئازادى و بێهیچ ترسێك كارى خۆمان دەكەین بەڵام لە باشوور دۆخەكە بەمشێوەیە نەبوو، لەوێ چەندیدن گرفت و كێشەمان هەبوو هەر لەبەر ئەمەش ڕوومان كردە هەرێم". سەمیرە واخۆى دەردەخست كە پسپۆڕى بوارەكەى خۆیەتى و دەیووت: "لەشفرۆشى لەكوردستاندا قازانجى زیاترە چونكە وەك ناوەڕاست و باشوورى عێراق نەبۆتە شتێكى باو" ووتیشى: "لێرە تەنیا ئەوەندەى زەحمەتە ژمارەى مۆبایلەكەت بڵاوبێتەوە ئیتر ڕۆژانە دەیان كەس تەلەفونت بۆ دەكەن و داواى كچت لێ دەكەن".
سەمیرە باسى لەوە كرد ئەو وەك دەڵاڵەكانى تر ناتوانێت خواستى هەموو مشتەرییەكانى بێنێتە دى و ئەوان زیاتر لەوەى باندێكى لەشفرۆشى بن، خێزانێكى لەشفرۆشین. "من لەیەك كاتدا دەتوانم تەنیا خواستى سێ مشتەرى بێنمە دى چونكە تەنیا خۆم و دوو كچەكەم بەدەستەوەیە، بەڵام دەڵاڵى وا هەیە 15 بۆ 20 كچ و بگرە زیاتریشى لایە" سەمیرە واى ووت.
دەربارەى شێوازى كارى لەشفرۆشییان ئەو سۆزانییە ووتى: "خۆمان دەچینە لاى مشتەرى و هەرگیز مشتەرى ناهێنینە ماڵەوە، ئەمەش لەبەر ئاشكرا نەبوونمان لاى خەڵك، هەروەها ڕۆژانە بەلایەنى كەمە هەریەكەمان لەگەڵ 2 مشتەریدا دەچینە دەرەوە، جارى واش هەیە لەمە سەرقاڵتر دەبین".
دەربارەى ئاستى تەمەنى مشتەرییەكانیان، لەشفرۆشەكە ئەوەى دەرخست لە گەنجێكى تازە پێگەیشتووەوە تا پیاوێكى پیریان تێدایە، سەمیرە ووتى: "جارى واهەبووە گەنجى 15 ساڵ داواى كارى لەشفرۆشى لێكردووین پارەى باشیشى پێبووە بەڵام ڕەتمانكردۆتەوە چونكە كێشەمان بۆ درووست دەبێت، كاكە ئێمەش قانوونى خۆمان هەیە، بەگشتى مشتەرییەكانمان لە گەنجێكى تازە پێگەیشتووى 18 ساڵەوە تا پیرە پیاوێكى تێدایە".
سەمیرە سەبارەت بە پیشەى مشتەرییەكانیان باسى ئەوەى كرد كە لەهەموو پیشەیەكیان تێدایە: "زۆربەى مشتەرییەكانمان كەسەیاتى سیاسى ــین، بەڵام لەهەموو جۆرێكى تێدایە، لەكرێكار و فەرمانبەر و پزیشك و پارێزەر و مامۆستا و ئەندازیار تەنانەت نووسەر و ڕۆشنبیریش" ئەو بەڵامێكى خستە قسەكانییەوە و ووتى: "بەڵام مشتەرى سەرەكیمان بەرپرسە كوردەكانن، من بۆخۆم لەگەڵ چەندین بەرپرسى باڵادا سەرجێیم كردووە" سەمیرە دەربارەى كارى لەشفرۆشى لەگەڵ بەپرسە كوردەكاندا دەڵێت: "ئەوان لەهەموو مشتەرییەكان پارەى زیاتر دەدەن جگەلەوەش بە بەسەیارەى خۆیان دەمانبەن و جێگا و خواردنى باشیشمان بۆ دابیندەكەن" هەروەها سەبارەت بەشێوازى ئەو كارە لەگەڵ بەپرسەكان واى خستەڕوو: "زۆرجار لە ئاهەنگگە شەوانەكانیان مەجلیسیان بۆ گەرمدەكەین و زۆرجاریش تەنیا دەمانبەن بۆ هەندێك دەستبازى سادە، هەندێك جاریش شەو تا بەیانى لەگەڵیاندا دەمێنینەوە و سێكسیان لەگەڵدا دەكەین".

تێبێنى: سەرجەم زانیارییەكانى ئەو لەشفرۆشە لاى كوردستانپۆست پاریزراوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە