كاك ئارام بە گوللەی بەعس و ویستی كورد كوژرا
Monday, 06/02/2006, 12:00
1722 بینراوە
خۆینەری بەڕێزئەم وتارە لە 06\02\2006 نووسراوە.
یادی كەسایەتیهكی وەك كاك ئارام، یادی فیگورێكی مۆراڵڕمرۆڤییە. كاك ئارام هیچی كەمتر نییە لەو كەسایەتییانەی، كە نەتەوە زیندووەكانی جیهان یادی مرۆڤەمەزنەكانیان دەكەنەوە. ئەوەی جێ سەرنجە زۆربەی زۆری هاوسەنگەرەكانی كاك ئارام بۆ یادکردنهوهی كاك ئارام شەرمنن. ترسنۆكن لە وەرگرتنی هەڵۆێست بەرامبەر بەو دیكتاتۆرە پیسهی (جەلال) كە ئارامی تیرۆركرد، ئیستاش نەك تاكێكی كۆمەڵ، بهڵکو نیشمانێك دهفرۆشێت و كەرامەتی گەلهکهی تیرۆركرد. هاوڕێكانی ئارام بەدەستگایەكی ڕاگەیاندن ژیربوون. ئیتر با لاپەڕەكانی ڕۆژنامە و سایتی سبەی پربێ لە كڕوزانەوە و پیاهەڵدان. ئێوە كە بە ئاوی زیرابی جەلالی، ووشەکانتان ئاوبدەن. دەبێ لاپەڕەكانی ڕۆژنامە و سایتی سبەی ببێ بە نیرگزەجاڕ؟ دڵنیام لەوەی گەر كاك ئارام ئیستا بمایە لە ئیوەش یاخی دەبوو.
یادتت بە نیرگز . . . ئارام
كاك ئارام بە گوللەی بەعس و ویستی كورد كوژرانووسینی: د.جەزا چنگیانی
تیرۆری سیاسی ناشرینترین ڕووی سیاسییە. ئەوەی بڕوای بە تیرۆری سیاسیی هەبێ سیاسیی نییە تیرۆریستە .
چۆن كوشتنەكەی ترۆتسكی بنەمایەكی سیاسیی و ڕوویەكی پیسی دەسەڵاتی دیكتاتوری ستالین بوو، ئاواش كوشتنەكەی كاك ئارام بنەمایەكی سیاسیی و ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی دكتاتۆری كوردییە. جیاوازی لە نێوان كاك ئارام و ترۆتسكیدا تەنیا ناو، زەمەن و جوگرافیایه. هەردوو تیرۆركردنهكە، خاوەنی یەك ناوەڕۆكن. ئەو پێشبینیەی ترۆتسكی پێش كوشتنەكەی بۆ سیاسەتی سۆڤێتی دوای مردنی لینینی كرد لە سەردەمی دەسەڵاتی ستالین دا، پێشبینی دهکرد، كتومت هاتە دی . ئەو پیشبینیەی كە كاك ئارام بۆ سیاسەتی كوردیی دەكرد، دوای كوشتنەكەی و گرتنی دەسەڵات لە لایەن تاقە كەسێكەوە و ڕەدووكەوتنی كۆمەڵە و تواندنەوەی لە ناو جەلالیدا، ههروهها بە تاقانهبوونی دەسەڵاتی خێزانی تاڵەبانی و دروستبوونی دكتاتۆری كوردیی، كوتومت ههموویان هاتە دی.
مەزنیی و هوشیاریی مرۆڤی سیاسیی لەوهدا نییە دوای ڕووداو بێتە زمان. مەزنیی و هوشیاریی مرۆڤ لەوەدایە، پێش ڕوودان، پێشبینی ڕووداوەكان بكات. كاك ئارام لەم خاڵەدا كەسایەتییهكی كەم وێنەی كۆمەڵگای كوردی و بزوتنەوەی نیشتمانی كوردستان بوو. ئاشكرایە گەشەكردنی كەسایەتی پاك لە ناو كۆمەڵگای گەوجدا زۆر زەحمەتە و تەمەنی كورتە.
زۆر لە زانا و ڕابەرەكان لە كاتی خۆیاندا لە بەر ئەوەی بانگەوازی نۆی و چاكەیان كردوە بەختیار و ئاسودە نەبوون، ئەی ئەوە نیە زەهریان دەرخواردی سوكرات دا هەر لە بەر ئەوەی باسی هزری نۆی دەكرد)*1.
ئەگەر كاك ئارام وەك فاكتەری وەرچەرخانی میژوو،شایەنی ڕافەكردن بێ. دەبێ ئەو نووسین و ڕافەكردنانە دووربن لە ڕەتووش و چاوداگرتن و منگەمنگ و سابوونی دكتاتۆر و دەسەڵات. بۆیە پیویستە ئەو ڕاستیە بڵین، که كاك ئارام لە كۆمەڵگای كوردی و هزری باوی سەردەمی خۆیدا فیگۆرێكی نۆی و كەسایەتێكی ڕۆشنبیر بوو، دونیابینێكی پێش زەمەن بوو، وەك فەیلەسوفی ئەڵمانی نیچە.
پەیامەكەی كاك ئارام تەنیا گۆڕینی ئەدموسفیری سیاسیی نەبوو، بەڵكو گەرهكی بوو، كۆمەڵگا لە بناغەوە بگۆڕێ، چونكە دەیزانی هیچ هزرێكی سیاسیی نۆی، بێبنەمای كۆمەڵگایەكی نۆی پێناگرێت و سەقەت دەبێت کاک ئارام لە چەند بەرەیەكەوە خەباتی دەكرد. كردار و هەڵویست و بۆچوونە كۆمەڵایەتیەكانیشی لە تەك خەڵكانی ڕەش و ڕووت و هەژاران و پیشمەرگەیەكی كەم ئەزموون و قوتابیەكی خوینگەرمدا مامەڵەیهكی هوشیارانەی دوور لە لووتبەرزیی سەركردەی ڕۆژهەڵاتی گەوج بوو*2
ئەم تایبەتمەندییەی كاك ئارام نەك تەنیا هزری سیاسیی دكتاتۆریی كوردی كردە دوژمنی خۆی، بەڵكو هەڵگرانی گوتاری كۆمەڵگای گەوجی كوردیش دوژمنی بوون.
كۆمەڵگای گەوج كەسایەتی دكتاتۆر و سەقەت، دەكات بە مۆتەكە بەسەر ژیانی خۆیەوە، چونكە تاكی كۆمەڵگای گەوج تاكێكی ناخ ترسێنراوە، لە ئەدموسفیری ئاسایش و دیموكراتیدا تووشی پەركەم دەبێت، ئەی ئەوە نیە دوای نەمانی دەسەڵاتی دكتاتوریی سهددام، چونكە كورد گەوج بوو، دیمان چۆن هاتنە وێزەی یەكتری و چەند ساڵ شەڕی ناخۆییان كرد، ئیستاش بە دوو پارتی دیكتاتۆر ناتوانن سێ شار بەڕیوەبەرن؟ زەمینەی لە ناوبردن و كوشتنی كاك ئارام و هاووێنەكانی نەك لە ساڵی كوشتنەكەی (31/01/1978)، بەڵكو لە ساڵی 2006 یشدا كۆمەڵگای گەوجی كوردی زەمینەیەكی بەپیتە بۆ تیرۆركردنی دەنگی دیموكراسی و كوردایەتی ڕەسەن.
ئاشكرابوونی ڕووی ڕاستەقینەی خاوەن فایلەكانی سەركردایەتی یەكێتی بەو شێوە فرەییە، پۆخڵی جەلالی و ڕووی پاك و جوانی كاك ئارامی لە میژوودا ئاشكراكرد. بەهۆی بوونی بەعسییەكی زۆرەوە، لەسەركردایەتی یەكیتیدا، بە تایبەتی جەلالیەكان، كاك ئارام دەكەوێتە نێوانی بەرداشی دوو دەسەڵاتی هاوبەرژەوەندیی (جەلالی و بەعسی).
كاك ئارام دوژمنی دكتاتۆر بوو، كەواتە (بەعسیی و جەلالیی) دوژمنی بوون. ئەم دوو دوژمنە دەبێ لە ئاستی نەمانی كاك ئارامدا هاوبەش و هاوكاری یەكتری بن . ئەگەرچی وەك بەڵگە و دۆكۆمێنت لە بەردەستانییە بۆ تاوانباركردنی ڕاستەوخۆی كەسێك لە كوشتنەكەی كاك ئارامدا، وەلێ بەڵگەیەكی زۆری ئایدۆلۆژیی و موراڵ لە بەردەستان، كە جەلالییەكان وەك بەعسیەكان تا سەر ئیسقان دوژمنی كاك ئارام بوون، كە دەنگی ڕەسەنی هوشیاری سەردەم و كوردەواری بوو.
دوای كوشتنەكەی كاك ئارامیش لەسەر هەمان ڕەمت، جەلالییەكان ئەو تاقم و کهسانهی لە بەرەی ئۆپۆزسیونی جەلال بوونایە، هەر هەلێكیان بۆ هەڵبكەوتایە، خهڵتانی خۆینیان دەكرد(حەلاق .... و هاوڕێكانی)، تەنانەت دەستیشیان لە پێشمەرگەكانی خۆیان نەپاراستووە ئەگەر تۆزقاڵێك سەرپێچی دكتاتۆر و بەرژەوەندی خیزانەكەی كردبێ. لەم بارەیەوە كۆمەڵەپێشمەرگەیەكی دێرینی بەڕێز نهێنیەكانیان بۆ دركاندوم. كەواتە كوشتنی كاك ئارام بە پلانێكی كوردیی و گوللەی بەعس له ناوبراوه، نەك ڕێكەوت و هەڵەی كاك ئارام.
دوای تێپەڕبوونی 28 ساڵ بە سەر كوشتنەكەیدا و پشتگۆیخستنی لە لایەن یەكێتییەوە بنەمایەكی مۆراڵی دەسەڵاتی یەكیتی هەیە، گەرەكیانە پرسیاری كوشتنی ئەم كەسایەتیە كوردییە لە سهر زمانی مرۆڤی كورد بسڕنەوە. دیكتاتور ڕەوشتی وایە، هەموو هێزێك بەكاردەهێنێ بۆ مانەوەی خۆی و ڕەتووشكردنی ڕووی خۆی، یەكێك لەو هێزانەش میدیایە. پرسیارێكی جوانە، که بپرسین بۆچی میدیای یەكێتی دەستگاكانی بڵاوكردنەویان ئامادەن ڕۆمانی دزراو بە ناوی نووسەریكی ترەوە، بە جوانترین شێوە و خێرا چاپبكەن، لە ڕاگەیاندنەكانیاندا نووسەری دز قەبەبكەن، كەچی دوای 28 ساڵ ئاوڕێك لە بەرهەمەكانی كاك ئارام نادەنەوە *3 ، ئایا ئەمە بنامەیكی سیاسیی نییە؟ لە سەردەمی ستالینیشدا، هەركەسێك نووسینێكی ترۆتسكی پێبگیرایە، كەس نەیدەزانی چۆن لەناو دەبرا، ئەوەی كاك ئارام بۆ كۆمەڵگای كوردی نەدەویست ئیمڕۆ لە حكومەتی سلێمانیدا، بنکهی دەسەڵاتیانە. ئەوەی ئارام بێزی لێدەكردەوە (گەندەڵی . دیكتاتۆرییهت . داوین و دەستپیسی . بازرگانیی سیاسیی. دەسەڵاتی خێزان. مافیا و تاقمی چەقۆ وەشێن بوو) ئێستا ئەمانە سیمای دەسەڵاتی سیاسیی سلیمانی و دەسەڵاتدارانی یەكیتین، ئیتر چۆن كاك ئارام ناكوژن؟ ڕاكردن و خەساندنی كۆمەڵێک كادێری هوشیاریی كۆمەڵە و خۆدزینەوەیان لە كاری سیاسیی، گشت ئهمانه ترسە لە دیكتاتۆر، چونكە ئەو بەڕێزانه دڵنیان لهوهی، ئهگهر 10 ئارامی تر لە سلێمانی دروست ببێ دەسەڵاتی ڕەهای خێزانی تاڵەبانی دەیانكوژن.
ئیمڕۆ گەورەترین درۆ ئەوەیە بڵێت (یەك كەس هەیە لە سەركردایەتی یەكیتی ملوێنەر نییە) بە گەورە و پچوكەوە هێندە پارەی ئەو ڕەش و ڕووت و هەڵەبجە و شەهیدان و منداڵ پاریزانی كوردیان لفلیداوە. قوتابیەكانی ماركسی ناوكۆمەڵە قێزیان لە ووشەی پڕۆلیتاریا دێتەوە. كوردستانییەكانی ناو یەكێتیش چڕت بۆ كوردایەتی لێدەدەن و یەكپارچەیی خاكی عیراق بۆتە ئیستراتجییهتی خەباتیان .
ئەگەر كاك ئارام نەكوژرایە :
1) نەكورد بە كۆدەنگی لە پێناوی كورسییهک بۆ سەرۆكایهتی عیراق، دهنگیان بۆ جەلال دهدا، نه جهلال دهیتوانی باشوری كوردستان بۆ جاری دووهەم لە ناسیونالیستی عەرەبی مارە بکاتهوه.
2) نە باڤیل دەبوو بە قوسهی سلیمانی.
3) نە سەرانی كۆمەڵە ئاوا زەلیلی بڕیاری هیرۆخان دەبوون .
4) نە شەڕی براكوژیی جەرگی هەزارەها خێزانی دەكرد بە زووخاو.
5) نە سەرجەم منداڵەكانی برایم ئەحمەد دەبوون بە ملوینەری دۆلاری كۆمەڵگای بێ ئاو و كارەبا.
نە كەركوك دەخرایە ژێر ڕەحمەتی بەزەیی ناسیونالیستی عەرەبی و یاسای 58 هوه
6) نە دانیشتوانی سلیمانیش داوێنی كوردایەتی و مۆڕاڵی نەتەوایەتیان بهردهدا.
ئارام كوژرا بە هەموو گیرفانەكانی 10 دیناری تێدا نەبوو، وەلێ هاوڕیكانی كۆمەڵە و هاوسەنگەرە زیندووكانی ئیستای لە سلێمانی لە سایەی دەسەڵاتی مافیای جەلالییەوە، هەر یەكەیان ملوینەری دۆلار و مەلاكی زەوی و خاوەنی چەند ژنی قاچاخ و پەساساپۆڕتی ئەوروپین؟
گرنگ نییە مرۆڤ دوای خۆی چەند سامان بەجێدەهێڵی، گرنگ ئەوەیە میژوو كێ دەكات بە زبڵ؟ كاك ئارام، یان جەلال؟
سان پیترسبۆڕگ 06/02/2006
[email protected] *1 : السلگە والفرد ...... برتراند رسل ........
*2 حاجی ئەنوەر / لەیادی ئەو (ئارام) ەی هەزاران (ئارام) ی بەناوەوە نرا.... دەنگەكان ، ڕۆژی 31/01/2006
*3 پشكۆ نجم الدین / شاسوارێك لە تیشك ئارامێك لە شنە با ...دەنگەكان ڕۆژی 02/02/2006
پەیكەرە زیندوەكانی قوربانییەكانی دكتاتۆری كوردی سلیمانی(كامیرەی خۆم)
پەیكەری سیمبۆڵی قوربانیەكانی ستالین مۆسكۆ (كامیرەی خۆم)