کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


وەڵامێك بۆ روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

Sunday, 16/01/2011, 12:00


دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی زاگرۆس تیڤی لە رۆژی 15-1-2011 روونكردنەوەیەكی له‌ کوردستانپۆستدا بڵاوکرده‌وه‌، سەبارەت بەو گرتە سێكسیەى كەناڵی ناوخۆیى زاگرۆس لە سلێمانی، گوایە ئەو كەناڵە پەیوەندی بە كەناڵی ئاسمانی زاگرۆسەوە نییە، بۆیه‌ من بە پێویستی دەزانم ئەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كەناڵی ئاسمانیی زاگرۆس و خوێنەرانی خۆشەویستی كوردستانپۆست روونبكەمەوە، که‌ سەرەتا ئەو كەناڵە ناوخۆیە لە سلێمانی دامەزرا بە ناوی زاگرۆس سلێمانی كرایەوە، دواتر ناوەكەی گۆڕا بۆ سلێمانی، ئێستاش وەك نووسینگەیەكى زاگروس لەسلێمانى كاردەكات، جگە لەوەى بەرنامەى خۆى هەیە شەوانە گەشتێكی هەواڵی تایبەت بە سلێمانی دەگوازێتەوە بۆ كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس لە هەولێر.
گریمان ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌یان واش نەبوو ، رەنگە ئێمە بە وردى ئاگاداری هەیكەلی ئیداری راگەیاندنەكانی پارتی نەبووبین، بەڵام خۆ هەمووان دڵنیاین و ده‌زانیین ئەم كەناڵی ناوخۆیە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، لقی 4 سلێمانی پارتی سه‌رپه‌رشتیی ده‌کات بودجەكەشی هەر ئەو حیزبە تەرخانی دەكات و هەواڵ و چالاكیەكانی بەرپرسانی پارتی لە ناوچەی سلێمانی بڵاو دەكاتەوە.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر قسه‌ی پێشوومان راست بکه‌ینه‌وه‌، ده‌بێت بڵێین، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئەم كەناڵە، ناوەندێكى دیكەى پارتیی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كە پێشتر لەسەر وشەى جێندەر و بۆ موجامەلەكردنى مامۆستایانى ئاینى و جوڵاندنى هەستى خەڵكى موسوڵمانى كوردستان، قسه‌ی زۆریان ده‌کرد، مەسعود بارزانى پرۆژە یاسایەكى پەرلەمانى پەسەند نەكرد ، بەڵام ئێمە لە سەرۆكى هەرێم و پارتى دەپرسین بڵاوكردنەوەى گرتەیەكى سێكسى بەوجۆرە لەكەناڵێكى پارتییەوە بەچ شێوەیەك لەگەڵ هەڵوێستەكەى بارزانىدا دێتەوە؟ ئایا مامۆستایانى ئاینى و پارتە ئیسلامیەكان كە بۆ وشەیەكى جێندەر هەڵایەكى گەورەیان نایەوە، لەمەودوا هەڵویستیان چى دەبێت بۆ ئه‌م فلیمه‌ سێکسییه‌ی که‌ناڵی پارتیی؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە