کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چاک له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سوێدی یادی 21مین سالرۆژی کۆمه‌لکوژی کورد ده‌کاته‌وه‌

Thursday, 16/04/2009, 12:00

1651 بینراوە


چاک له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سوێدی سیاسی، ڕۆژنامه‌نوس، هونه‌رمه‌ند یادی 21مین سالرۆژی کۆمه‌لکوژی کورد ده‌کاته‌وه‌
کۆمیته‌ی سویدی چاک به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌ له‌بڕی یاده‌ کلاسیکیه‌کان ، به‌ شێوازی نوێ و مۆدێرنانه‌ ، یادی تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد بکاته‌وه‌ ، هه‌ر بۆ یه‌که‌م جار له‌ سازکردنی کۆنفرانس له‌ناو په‌رله‌مانی سوێد ، هه‌ڵدانی بالۆن ، هه‌ڵفرینی فرۆکه‌ ، که‌مپینی ناساندنی ئه‌نفال به‌ کۆمه‌ڵکوژی .... ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانی پێشوو بریار وایه‌ یادی به‌ شێک له‌تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد ( ئه‌نفال وهه‌له‌بجه‌ ، سێوسانان ، گۆپته‌په‌) به‌ شیوازێکی جیا له‌ساڵانی پێشوو ، له‌گه‌ڵ پۆلێک له‌ که‌سایه‌تی سوێدی له‌ ڕۆژنامه‌نوس ، هونه‌رمه‌ند ، که‌سایه‌تی سیاسی ، ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌ورپی و سوێدی بکاته‌وه‌ . که‌لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ ناوه‌رؤکی یاده‌که‌ ده‌که‌ینه‌وه‌
سه‌ره‌تای کۆره‌که‌ به‌‌ پانێلێک بۆ 3 دۆست و خه‌بات که‌ری ناساندنی کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به‌ ولاتی سوێد و جیهان ده‌ست پێ ده‌کات که‌هه‌ر یه‌ک له‌
هێلینا سڤانتسۆن یه‌کێک له‌و ئافره‌ته‌ تێکۆشه‌ره‌ جوله‌کانه‌یه‌ که‌ماوه‌ی 55 ساله‌ خه‌بات بۆ ناساندنی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌ ولاتی سوێد ده‌کات و 16 سالیشه‌ 60 مناڵی ئه‌نفالی کورد گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.
ستێفان یێرتن رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی سوێدی و یه‌کێک له‌ شاهید حاله‌کانی تاوانی هه‌له‌بجه‌یه‌ و که‌له‌رۆژانی سه‌ره‌تای تاوانه‌که‌ به‌ خۆی کامیره‌که‌ی ده‌یان وێنه‌ی گرتوه‌
موراد ئارتین ، تێکۆشه‌ری ئه‌رمه‌ن و دۆستی 21 ساله‌ی به‌رده‌وامی گه‌لی کورد به‌ گشتی و تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی به‌تایبه‌تی .
دوای ئه‌م پانێله‌ کۆمیته‌ی سویدی چاودێری کوردۆساید وه‌ک ڕێز گرتن له‌ پۆلێک له‌ خه‌بات که‌رانی ناساندنی تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد له‌ولاتی سوێد دیاریه‌کی ره‌مزی پێشکه‌ش به‌
1. لارش ئۆهلێ . سه‌رۆکی پارتی چه‌پ و که‌سایه‌تی سوێدی
2. ئوله‌ هۆفمان . ئه‌ندامی پێشوی ، په‌رله‌مان و به‌رپرسی دۆسیه‌ی کوردی له‌پارتی چه‌پ
3. یۆسته‌ ئاکمان . ئه‌کته‌ری ناسراوی کۆمیدی سوێدی .
4. بۆدیل سیبلۆس . ئه‌ندامی په‌رله‌مان و به‌رپرسی به‌ شی ئه‌نته‌رناسیۆنالی پارتی ژینگه‌ی سوێد.
5. یاکوب یۆنسۆن . ئه‌ندامی په‌رله‌مان و به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له‌پارتی چه‌پی سوێدی
6. ئانیا یۆهانسۆن . ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورپی و سوێدی له‌ پارتی سه‌نته‌ری سویدی
7. H.C هه‌رمانسۆن . سه‌رۆکی پێشوی پارتی چه‌پی سوید
8. هێلینا سڤانتنسۆن .خه‌باتکه‌ری دژ به‌ کۆمه‌لکوژی
9. ستێڤان یێرتن . ڕۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی سویدی
10. موراد ئارتین . ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پێشوو
شایه‌نی باسه‌ پارچه‌ مۆسیقایه‌ک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ( دانا ساز ) و کورته‌ فلیمێک له‌سه‌ر تاوانه‌ کومه‌لکوژیه‌کانی کورد نمایش ده‌کرێت . وه‌ بۆ ڕیزگرتنی ئه‌م پۆله‌ خه‌باتکه‌ر و دۆسته‌ی گه‌له‌که‌مان له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌ی قوربانیانی کۆمه‌لکوژی و ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ کوردانه‌ ده‌بێت که‌ خه‌بات بۆ ناساندنی تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد ده‌که‌ن.
شوێنی ئه‌نجامدانی
هۆڵی ABF
Sveavgen 41
کات 12:00 بۆ 16:00
به‌رواری ئه‌نجامدانی سیمناره‌که‌ شه‌ممه‌ 2009/04/18
بۆ په‌یوه‌ندی زیاتر
ته‌له‌فۆن ...0736327597
[email protected]
کۆمیته‌ی سوێد
چاودێری کوردۆساید /چاک
‏01‏/04‏/2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)